سروە عەبدولواحید و سیناریۆ درۆینەكانى
Saturday, 05/04/2014, 12:00
4411 بینراوە
داكۆكى لەپارتى ناكەم و پێم وایە هەرچى خراپە وتاوان و بێناموسى هەیە لەدەستیان دەوەشێتەوەوە،پەنا دەبەنە بەر هەمو كارێكى ترسنۆكانە. بۆ ئەوەش دەیان نمونە و دیاردەمان لەبەر چاوە، ئێستاش كە وادەى هەڵبژاردن نزیكبۆتەوە لایەنەكان دەستیان كردوە بەبانگەشەى هەڵبژاردن، پارتیش بەدزى وبەئاشكرا لەهەمبەر سەرجەم لایەنەكان و بۆ ئەوەى خۆى ببێتەوە بەپاڵەوانى ساحەكە، هەموو موجازەفەیەك دەكات،كەمن لەئێستاوە لام دڵنیایە كە ئەمجارەش لەسایەى تەزویر و فرت وفێل و سنوق پڕكردن وساختەكاریەكان پارتى دەبێتە براوەى یەكەم(من بۆخۆم نەئێستا و نارابردوو و نەئایندەش هیچ بڕوایەكم بەهەڵبژاردن نەبووە و نىیە،هەتاكو ئەو حزبانە كوێخا و بڕیاردەربن هەموو هەڵبژاردن پرۆسەیەكى لەو جۆرە،جگە لەمەهزەلە و گاڵتەجارى و خۆڵكردنە چاوى خەڵك هیچى دیكە نى یە.
ئەوەى كەمەبەستمە لەسەرى بدوێم قسەى لەسەر بكەم درۆ و فڕ وفیشاڵ و خۆئیبرازكردنى (سروە عبدالواحد)ى خۆشكى شاسوارى واحید كەبایچى و بەناو خاوەنى كۆمپانیاى نالیایە. كەجارێك دەڵێت هێلكە باران كراوم،جارێك دەڵێت هێرشكراوەتە سەرم.
كە لاى من ، لێم ببورن وەك پێشتر ئاماژەم پێدا ونامەوێت پارتى بێ بەرى بكەم لەو تاوانانە،بەڵام ئەوەى ئەو خانمە باسی دەكات و دەیەوێت خۆى پێوە بابدات سەرلەبەرى درۆ و دوورە لە راستیەوە.چونكە یەكەم ، ئەو خانمە هیچ سەنگ و پێگە و قورسایەكى واى نیە تا ببێتە رەقەم و ناو و مەترسیەك بۆسەر پارتى،كورد واتەنى ئاگریش بێت كوێ ئەسوتێنێ؟كەسى زۆر لەو گەورەترهەیە كە ئەو رەفتارەى لەبەرامبەر بكرێت.
دووەم: ئەو تاكو ئێستاش سروە هەر كار بۆ تەلەفزیۆنى نالیا دەكات و بەرنامەیان بۆ سازدەكات، واتە بەردەوام ستافى تەلەفزیۆن بەكامێرامان و چى و چیەوە لەگەڵیدان، ئەى باشە بۆ چ خۆى و چ خەڵكى تاكە یەك چركە ئەو پەلامار و هێرشكردنەیان وێنە نەگرت،تائێمەش بیبیینن و هێندەى دیكە پارتىمان لەپێش چاو ناشیرینتر بێت؟ خۆ ئێوە كەناڵەكەتان بچوكترین رودواو كارەسات كە روودەدات ئەگەر بەكامێراى مۆبایلیش بێت وێنەى دەگرن وبۆتان دەنێرن.
دەڵێت لەئاوایى فڵانا ،كەسێك هەبووە كەس باسىنەكردوە و ناوى نەهێناوە؟ ئەویش بۆ ئەوەى خەڵكى باسی بكەن و ناوى بكەوێتە ناوانەوە ، چووە لەسەر رێگا عەیب و شورەیى پیسایى كردوە. ئەویش دەیەوێت لەو رێگەیەوە جارێك ناوى بێت و باسبكرێت.
من وەكو خۆم وەهام مەزندە دەكرد كە كەناڵى ناڵیا زیاتر وەك كەناڵێكى ئەهلى و نەیارە میللەت هۆشیار دەكاتەوە، دژى هەڵبژاردن و كاندیدەكان بوستنەوە، ریسوایى و زەلیلى حكومەت و دەسەڵاتى باشتر پشان بدایە،كەچى بەداخەوە ، ئەرك وكارى خۆى وەلانا و ئەویش كەوتە ناو هەڵەكەوە و بووە بەشێك لەو خیانەت و تاوانە ، لەرێگەى تەلەفزیۆنەكەیەو كەوتە بانگەشە و بەشان وباڵ هەڵدانى كەسانى پاشەڵپیس و رابردوناشرین و سومعە نزم و بۆخاترى هەنێك دۆلار روو راستى خۆى دەرخست