کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیانی سنووری بیتوێن و پشدەر

Monday, 22/08/2011, 12:00




هاونیشتیمانیانی خۆشەویست
مرۆڤە دڵسۆز وئازادی خوازەکان
لایەنە سیاسییەکانی دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن
ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان
لەسۆنگەی هەستکردنمان بە ئازاری مرۆڤایەتی ونەتەوەییمان دەستەی پێشەنگ بەهاوکاری ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆڤە دڵسۆزەکان ڵەشارۆچکەی چوارقوڕنە لەم هەفتەیەدا هەڵدەستێت بەسازدانی گردبوونەوەیەکی جەماوەری لەناو بازاڕی چوارقوڕنە بۆ ئیدانە کردن وشەرمەزارکردنی ئەو کارە نامرۆڤانەی دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی تورکیا وئێران کەبەرامبەر گەلی کوردی ستەمدیدەمان بەگشتی و دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان بەتایبەتی پەیرەوی دەکەن و ئەو پۆلە شەهیدەی کە لەناو ئۆتۆمبیلەکەیاند ا کەوتنە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەر بەیەک خێزان بوون شەهید بوون.
لەهەمان کاتدا شەرمەزارکردنی ئەوهێرشانەی دەکرێنە سەر برا کوردەکانمان لەناوچە دابڕاوەکانی کوردستان ...
بەبەشداری کردنتان لەم چالاکییە بەڵێنی ڕاستگۆیی بۆشەهیدەکان دوپات دەکەنەوە
ڕۆژ: چوارشەممە بەرواری ٢٤/ ٨/٢٠١١
شوێن :ناوبازاڕی چوارقوڕنە
کات: ٤ی عەسر




لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی پێشەنگ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە