دیاردەی تیرۆر
Monday, 04/03/2013, 12:00
بە درێژای میژووی مرۆڤایەتی تیرۆر دانەبڕاوە لە دەسەڵات وەك ئامرازێكی یەكلاكەرەوە بۆ كۆتای هێنان بە كێشەو مل ملانێی سیاسی و شەخێێكانی ناو ڕەوتە نەیارەكان لە ڕێ ڕەوی پرۆسەكانی گردنە دەستەوەی دەسەڵات , پاشاو و ئیمپراتۆرەكان هەردەم بێ دەستەو تاقمی نهێنی و تایبەت بە تیرۆرەوە هەڵس و كەوتیان نەكردوە ئەو پیاو كوژانە لە پشت پەردەكانەوە و لە توێی تاریكی شەوەكانەوە فەرمانی كوشتنی ئەو نەیارانەیان پێ گەشتووە و بە بێ سڵ كردنەوە و بە خوێنێكی ساردەوە كارەكانیان بە ئەنجام گەیاندوە , دواتر تیرۆر گۆڕاوە بۆ یەكێك لە كاریگەرترین ئامرازەكانی گەیشتن و مانەوە لە دەسەڵات و بووەتە دیاردەیەكی دیاری شارستانییەت و پێشكەوتنی چەك وئامرەزەكانی كوشتن.
تیرۆرستەكان كێن
لە سەرەتای سەرهەڵدانی فاشیزم وكۆمۆنیزم و ستالینیزم و هاتنە كایەوەی حوكمڕانی عسكرتاری لە ئەوروپادا و دوارتر دروست بوونی ڕەوتی قەومەچییەكانی عەرەب و ئیسلامێكان كە پاشماوە و درێژكەرەوەی ئەو ڕەهەندانەبوون , لەو كاتەوە تیرۆر مانایەكی تری بەخشیوە لە جیهانی سیاسەت و كێشمەكێشی كۆمەڵایەتی و ئابووری ,لە هەركوێدا هەژاری و نەهامەتی هەبێ هەر لەوێشدا تووند وتیژی و تووند ڕەوی دروست دەبێت كە هەمووی لە كۆتاییدا دەبێتە پاڵپێوەنەرو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی تیرۆر ,ئەمڕۆ تیرۆر ناسنامەی ئیسلامی سیاسی یە بە ئیمتیازەوە كە لە بنەڕەتدا ناڕەزایەتی عەرەبەكان بوو لە بەرامبەر دەسەڵاتە ناسیونالیزمەكانیدا بە درێژایی چەند دەیەیەك لە حوكمڕانی پۆلیسی و داڕمانی ئابووری و نا بەرابەری و نەبوونی ئازادی و دیموكراسی ,
دەسەڵاتی كوردی و تیرۆر
كورد بە دوور نەبووە لە میراتی ئەو هەژموونە نالەبارەی كە وەری گرتووە لە توێ كەلتووری ئیسلامی و عەرەبی لە ڕێگەی داگیركردنەوە یان بە وەر گرتن بە درێژای ڕەوتی مێژوو لە ناوچەكەدا وەك دوو دراوسێی نەیار ,كورد ناچار دەبێ لە دوایدا بە هەمان ئامراز شەڕی ڕزگاری و نەتەوەیی خۆی بكات و دەسەڵاتی بسەپێنی لە نزیكیانەوە ,پارتە كوردێكان بە درێژای خەباتیان لە دژ دیكتاتۆر و سیستەمە قەومییە_ ئیسلامێكانی عەرەب و فارس و توركەكان جەنَگاون بەڵام بەری نەبوونە لە تۆمەتی كاری تووند و تیژی و تیرۆر لە ناو خۆیان و لە بەرامبەر نەیارانی یەكتریدا بە هەمان دڕەندەیی و خوێن ساردیەوە تەنها بۆ مانەوە لە دەسەڵات و قۆرخ كردنی , لە دوای دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان وبە هێز كردنی دام دەزگای ئاسایش و پۆلیس و دامەزراوە سیخوڕێكان وەكو زانیاری و پاراستن كە هەرگیز دانەبڕاوەبوون لە ئەركی پارێزگاری كردنی بنە ماڵەو پارتەكانیان , كاری تیرۆر دانەبڕاوە لە كاری سیاسیان زۆر جارلە ژێر دروشمی ناڕۆشن بۆ بەرپا كردنی كەمپینی تۆقاندن و ڕەش كوژی كە ترسناكترینیانە ,بەڵام كوشتنی بەرپرسانی خۆیان لە پرۆسەیەكی تەموومژاوی و دڵ ڕەقانە دیاردەیەكی تازەیە بە گوێرەی گەشە كردنی سەر مایە و كۆمەڵگای كوردی , دیارە گرژ بوونەوەی ناكۆكێكان وئەگەری تەقینەوەی ناڕەزایەتێكانی ناو یەك پارت ڕەنَگە بیسەلمێنی كە نەتها بە تیرۆر دەكرێ ماوەی لە ناو چوونی دەسەڵاتەكە دوا بخات بۆ كاتێكی تر ,تیرۆر كردنی قایمقامەكان و سەردەشت عوسمان و چەندین تر دەسپێشخەرییەكی تری بێ شەرمانەی دەسەڵاتی كوردییە كە دەیەوێت تاوە كو كۆتای پێ هاتنی سەردەمی حوكمڕانییەكەی درێغی نەكات لە تۆقاندن وترساندنی نەیارەكانی و كۆمەڵگا بە زەبرە زەنَگی تیرۆر , بێ گومان ئەمڕۆ تیرۆری ئاشكراو نهێنی یەكێكە لە سوومبوڵەكانی دامەزراوەی دەوڵەتی كوردی بە نوێنەرایەتی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار ,,,,,,,,
شرۆڤە كاری سیاسی
مامۆستا محمد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست