حکومه‌تی نه‌مسا و شه‌هید کردنی د. قاسملو
Monday, 05/07/2010, 12:00
له ڕۆژی ١٣⁄٧⁄١٩٨٩ تاقمیکی تیرورستی ئێرانی له شاری ڤییه‌ننا، د. قاسملو و هه‌ردوو هه‌ڤاڵه‌که‌ی عه‌بدوڵای قادری و دوکتور فازیل یان شه‌هید کرد، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا حکومه‌تی نه‌مسا ئاماده نییه سه‌ر له نوێ ته‌حقیق له‌و مه‌سه‌له‌یه بکاته‌وه. چونکه باش ده‌زانیت که ئازادکردنی قاتیله‌کان هه‌م پێشێلکردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌و و هه‌میش پێشیلکردنێکی ئاشکرای ده‌ستوری نه‌مسایه.چونکه ئه‌وکاته دادگای نه‌مسا سه‌روه‌رییه‌که‌ی خۆی له ژێر فشاری ئێران له ده‌ستدا.
هه‌ر چه‌ند سه‌عاتێک دوای کاره تیرۆرییه‌که هه‌ردو قاتیله‌که سه‌حرارودی و بوزورگیان له به‌رده‌ستی پۆلسدابوون به‌ڵام سه‌د مه‌خابن ئازاد کران و ڕه‌وانه‌ی ئێران کرانه‌وه ، قاتیلی سێهه‌میش نه‌گیرا به هۆی که‌م ته‌رخه‌می پۆلیسه‌وه ساڵی پار له یادی بیست ساڵه‌ی شه‌هیدکردنی د. قاسملو، له ڕۆژی٦⁄٧⁄٢٠٠٩ به ئاماده‌بونی ده‌بیری کوللی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و د. پـیتر پیلـز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی سه‌وزی نه‌مسا و ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در سه‌روکی پێشووی ئێران و خێزانی شه‌هید د. قاسملو خاتو هێلین کۆڵینج به‌ڕێوه چوو
ئه‌وه‌ی شتی تازه‌یه له و مه‌سه‌له‌یه‌دا که د. پیتر پیلز باسی کرد ئه‌وه‌یه که ده‌رکه‌وتووه فه‌رمانی تیرۆرکردنی د. قاسملو و هه‌ڤاڵه‌کانی له لایه‌ن مه‌جلیسی ئه‌منی قه‌ومی ئێرانه‌وه دراوه که ئه‌و کاته بریتی بوون له عه‌لی خامه‌نه‌ئی، هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی ، عه‌لی فه‌لاحیان و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی. کاره تیرۆرییه‌که له لایه‌ن دوو گروپه‌وه ئه‌نجام دراوه گروپێکیان چه‌که‌کانیان هێناوه بۆ ڤییه‌ننا له ناو بینایه سه‌فاره‌تی ئێران له‌و شاره‌دا حه‌شاریان داوه، گرۆپی دووهه‌میشیان که سێ که‌س بوون به کاری قهتلهکه ههلستاون
د. پیلز باسی ئه‌وه‌ی کرد به‌پێی ئیفاده‌ی ئه‌و بازرگانه ئه‌ڵمانییه که ئێستا له شارێکی ئیتاڵیا له زینداندایه به هۆی چه‌ک فرۆشتن به قاجاغ ، باسی ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که ئێستا سه‌رۆکی ئێرانه یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی که چه‌که‌کانی له‌و بازرگانه (چه‌ند ڕۆژێک پێش کاره تیرۆرییه‌که) کڕیوه. هه‌روه‌ها دوکارمهندی ئه‌وسای سه‌فاره‌تی ئێران له ڤییه‌ننا و ئێستا په‌ناهه‌نده‌ن له ئه‌وروپا ئه‌و باسه‌یان پشتڕاستکردۆته‌وه و باسی ئه‌وه‌یان کردووه که ئهۆان به چاوی خۆیان ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان ڕۆژێک به‌ر له ئه‌نجامدانی کارهتیرۆریستییهکه له ناو بینایه‌ی سه‌فاره‌تی ئێران له ڤییه‌ننا بینییوه.
جگه له‌وه‌ی که به‌ر له سێ ساڵ له ماڵی ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در له پاریس د. پیلز چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌سێکی ئێرانی‌دا کردووه که پێشتر له ئیتڵاعاتی ئێران کاری کردووه و ئێستاش په‌ناهه‌نده‌یه له ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی پشتڕاستکردۆته‌وه که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستی هه‌بووه له‌و کاره تیرۆرییه
ئه‌وه‌ی لای د. پیلز هێشتا ڕوون نییه ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد که‌سی سێهه‌م بووه که پاش ته‌قه‌کردنه‌که له د. قاسملو و هه‌ڤاڵه‌کانی به مۆتۆرسکیل ڕای کردووه و نه‌گیرا، یان ڕۆڵی هه‌ر ئه‌وه بووه که چه‌که‌کانی په‌یدا کردووه بۆ گروپه‌که.
شایانی باسه ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا ئه‌و کاته کۆمه‌کیان هه‌م به عێراق و هه‌مێش به ئێران ئه‌کرد له کاتی شه‌ڕی که‌نداودا، هه‌ر وه‌ک چۆن مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان پشتگوێ خست تا ئه‌و کاته‌ی خۆیان کاریـان پێبو، به نده پێی وایه که ڕۆژێک دێت شه‌هید کردنی د.قاسملو وه‌کو ده‌عوایه‌ک له سه‌ر حکومه‌تی ئێران هه‌ڵبده‌نه‌وه به‌ڵام هه‌ر کاتێک که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا بوو.
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
به زمانی ئه‌ڵمانی له Eskorte nach Tehran به‌سه‌رهاتی شه‌هیدکرنی د. قاسملو له کتێبه‌که‌ی د. پیتر پیلز ساڵی١٩٩٧بڵاوی کردۆته‌وه، به‌نده له ساڵی ٢٠٠٤ له که‌رکوک له هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ کورتکراوه‌که‌ی (پاش پێداچونه‌وه‌ی له لایه‌ن نوسه‌ری به‌ڕێز کاک فه‌رهاد ههمزهوه) بڵاومکردۆته‌وه. پێم چاک
بوو سه‌ر له نوێ به بێ ده‌ستکاری بیخه‌مه وه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز
شه‌هید د. قاسملو قوربانی ده‌ستی تیرۆر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان
به‌شی یه‌که‌م
پێشه‌کی:
ئاشکرایه لای هه‌موو کوردێک که دوژمنانی گه‌له‌که‌مان هیچ جۆره فرت و فێڵیک نه‌ماوه نه‌یگرنه به‌ر بۆ له‌ناوبردنی میلله‌تی کورد و سه‌رکرده‌کانی ، هیچ جۆره چه‌کێک نه‌ماوه به کاریان نه‌هێنابێ دژی میلله‌ته‌که‌مان. له خشته‌بردن و به‌کارهێنانی فرت و فێڵ بو له‌ناوبردنی مـیر ، سه‌ره‌ک خێڵ و سه‌رکرده‌کانی کورد نه‌ک هه‌ر سیاسه‌تی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه، به‌ڵکو شـاو فه‌رمانڕه‌وایانی سه‌فه‌وی و قاجاری و په‌هله‌ویش هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و کردووه.
په‌یمانشکێنی و بێبه‌ڵێنی و پیلانی ناجوامێرانه بۆ له‌ناوبردنی گه‌ره‌کانی کورد له لایه‌ن شا‌و فه‌رمانڕه‌وایانی ئێرانه‌وه، له دێرزه‌مانه‌وه به زیره‌کی و زۆرزانی نیشـاندراوه، هه‌مو کوردێکیان به ئه‌شرار و ئه‌وباش ، گایفهی چاله ، گاغی وشهقاوت نهاد، گاوری یه‌زیدی، فاسد، ملحــد و دژی ئینقلاب نابردووه قه‌تل وعام کردنی لاوانی کورد له لایه‌ن سادقی خه‌لخالی و دار‌و ده‌سته‌که‌ی له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو، دۆزینه‌وه‌ی حیله‌ی شه‌رعی بۆ ئیعدامکردنی کچی کورد (به‌وه‌ی ماره‌ی ببڕن له پاسدارێک) پاشانیش ئیعدامی بکه‌ن، یاخود به زۆر ژنی کوردی دوگیان ئیجبار بکه‌ن که منداله‌که‌ی پێ فرێبده‌ن و ئینجا ئیعدامی بکه‌ن، ئه‌م تاوانانه له عه‌قل و هۆشی هیچ کوردێکی به ئاگا ون نابێت.
هه‌روه‌ها ئاشکراسه که ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان، بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی خۆیان که له ئێران کاریان ده‌کرد، چاپۆشییان له هه‌موو کرده‌وه پیس و چه‌په‌ڵ و تیروۆریستییهکانی ڕژێنی ئێران کردووه.
به‌ڵگه‌ی هه‌ره زه‌ق و زیندووی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه، شه‌هیدکردنی د. قاسملو و هاوه‌ڵه‌کانی لـــه نه‌مسا، شه‌هیدکردنی د. سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی هاوڕێکانی له ئه‌ڵمانیا، تیرورکردنی مـهدی بازرگان له فه‌ره‌نسا و ده‌یان که‌سی تر له ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له تورکیا ووڵاتانی تر.
ئه‌م باسه جگه له‌و پێشه‌کییه‌ی سه‌ره‌وه، کورتکراوه‌ی وه‌رگێڕاوی کتێبێکه به ناوی ئیسکورته ناخ تیهران ، ئه‌و ناونیشانه به مانای- دوکتور پیتر پیلزه (Dr. Peter Pilz .)له نوسینی Eskorte nach Tehran بکوژه‌کانی د. قاسملو به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و تاران به‌ڕێکرانه‌وه- دێت ئه‌ندامی پارله‌مانی نه‌مسایهDie Grueneپیتر پیلز و ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی نه‌مسایه،شایانی باسه د.
یه‌کێکه له دۆسته نزیکه‌کانی کورد، سیاسه‌تمه‌دارێکی به‌ناوبانگی ئه‌وروپایه
کتێبه‌که‌ی د. پیتر پیلز که ناوی (Eskorte nach Tehran) له ساڵی ١٩٩٧بڵاوی کردۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌مسا ڕێگه‌ی دا (له سه‌ر داوای پارته‌کانی ئۆپۆزسیون)، دۆکیومینته‌کانی ئه‌و کاره تیرۆرییه ((تیرۆرکردنی د. قاسملو و هاوه‌له‌کانی که له 13/7/1988 له گه‌ڕه‌کی ژماره 3 ی ڤییه‌ننا ڕوویدا چاوی پێدا بخشێنڕێتهوه
سه‌ره‌تا د. پیلز کورته باسێکی مێژووی کورد و بزوتنه‌وه‌که‌ی ئه‌کات، پاشان دێته سه‌ر ژیانی د. قاسملو و هاوه‌ڵه‌کانی، هه‌روه‌ها باسی هه‌ڵوێستی پارته سیاسییه‌کانی نه‌مسا و دادگا و پۆلیس و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه و کاره تیرۆرییه له ناو میدیای نه‌مسا و ئه‌ورۆپا و جیهان ده‌کات.
پاش هاتنه سه‌ر کاری خومه‌ینی و ڕژێمه‌که‌ی له ئێران،ئه‌بولحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در له ڕۆژی25/2/1980 کرا به سه‌رۆک کۆمار، ئه‌و داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد که یارمه‌تی عه‌سکه‌ری ئێران بدات، به‌ڵام ئهمریکاههرچهنده رازی نه‌بوو، به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ پێی ڕاگه‌یاندن ئه‌گه‌ر ئێران چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له وڵاتانی ئه‌وروپا بکڕێت..ئه‌مه‌ریکا لێی بێ ده‌نگ ئه‌بێت ئێرانییه‌کان به دوای ئه‌و ووڵاتانه‌دا ده‌گه‌ڕان که ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ نین، بۆیه ووڵاتی نه‌مسایان هه‌ڵبژارد. به‌نی سه‌در هه‌ر زوو باوه‌ڕپێکراوی خۆی عه‌لی به‌هانی- نارده ڤییه‌ننا، ئه‌مه دوای چه‌ند مانگێک له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ئێران- عێراق که کۆمپانیایTYP: GHW- U15 پێشتر نه‌مـسا له مانگی ئازاری 1980 ، 14 دانه تۆپی نه‌مساوی جۆری .
دروستی ده‌کرد له ڕیگه‌ی ئوردونه‌وه به عێراقی فرۆشتبو، کۆمپانیای نۆریکۆم (Noricom) ی نه‌مساوی VOEST ئه‌رکی کڕین و گواستنه‌وه‌ی به سه‌ر ئوردوندا بۆ عیراق گرتبوه ئه‌ستۆ. ئه‌و جۆره تۆپانه (خومپاره) یه مهداکهی40 کم هه‌واییه، کۆمپانیای (HIRENBERGER) یش گۆلله تۆپه‌کانی دروست ده‌کرد. دوو کۆسپ له به‌رده‌م ئه‌و
پرۆسه‌یه‌دا هه‌بو:
1- یاسای فرۆشتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌ت هه‌یه که ڕێگه له فرۆشتنی چه‌ک
ده‌گرێ بۆ ئه ووڵاتانی که له حاڵه‌تی شه‌ردان.
2-یاسای بێ لایه‌نی ووڵاتی نه‌مسا، واته ئه‌ندام نییه له هیچ بلۆکێک، هیچ په‌یمانێک وه‌کو ناتۆ یان وارشۆ،
به فڕتو فیل و ڕیگه‌ی نایاسایی، مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی به ووڵاتانی عێراق و ئێران ئه‌نجام درا.
عێراق له ڕیگه‌ی ئوردنه‌وه چه‌که‌کانی پێگه‌یشت واته چه‌که‌کان به ئوردن فرۆشراوه، به‌ڵام عێراق پاره‌که‌ی داوه.
ئێرانیش به‌و حیسابه‌ی یان به بیانوی ئه‌وه‌ی چه‌ک به کۆمپانیایه‌کی ئۆروگوایی فرۆشراوه له ڕیگه‌ی ئێرانه‌وه به‌ڵام ئێران پاره‌که‌ی داوه.
هه‌رچه‌نده به‌نی سه‌در له رۆژی ٢٢⁄٦⁄١٩٨١ له لایه‌ن خومهینیوه له سه‌ر کار لابرا، به‌ڵام ده‌رگای بازاری چه‌ک له
لایه‌نی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات بۆ عێراق و ئێران ئاوه‌ڵا بوو. به‌و ڕاده‌یه‌ی که بازرگانی چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نی له نه‌مساوه بۆ ئێران له کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوو خۆی له (٦,٨) ملیار شلینگ ئه‌دا واته
(٦٨٠) ملیۆن دۆلار
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی نه‌مسا Alois Mock یه‌کێک بوو له‌و سیاسییه ئه‌وروپاییانه‌ی که شانازی به‌وه‌وه
ده‌کرد که توانیویه‌تی ئه‌و بایکۆته ی ئابڵۆقه- که له سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران (له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه)
دانرابو بشکێنێ. بێگومان کۆرت ڤالدهایم سه‌رۆکی پێشووی نه‌مساش باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه شه‌خسییه پته‌وه‌ی
نێوان Alois Mock (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا) و عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی کردووه.
له سه‌ده‌ی پێشوودا سه‌رکرده‌کانی کورد(هه‌ندێکیان نه‌بێت) ناوچه‌یی بیریان ده‌کرده‌وه، زۆر ئاشنای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بون. له به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئاستێکی نه‌ته‌وه‌یی (که خۆی له ٣٠ملیۆن کورد ئه‌دا) بیریان نه‌ده‌کرده‌وه، هه‌میشه سیاسه‌ته‌کانیان له بازنه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که خه‌باتیان تیا ئه‌کرد دهرناچووه ده‌ره‌وه،
ئه‌گه‌ر په‌لیشیان بهاویشتایه ئه‌وا دژی به‌شه‌کانی تری کوردستان بوو، نه‌ک بۆ پشتگیری‌یان (له هه‌ندێ حاڵه‌ت نه‌بێت). ئه‌مه بۆچونی ڕۆژنهوانی ئه‌مریکی (جۆناپان ڕانالد) ه که زۆر شاره‌زای کێشه‌ی کورده.
له بیسته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو کورده‌کان چاویان له ده‌ستی ئینگلیز بوو ده‌وڵه‌تێکیان بۆ دروستبکات، پاشــان
په‌نایان بۆ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا برد. له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، سۆڤیه‌ت ده‌ور و کاریگه‌رییه‌کی هه‌ستپێکراوی هه‌بوو له کوردستاندا. له ساڵانی 1970 به‌دواوه کورده‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌مریکاییه‌کان،
چونکه ئه‌و کاته ئه‌مریکا ڕۆڵی هه‌بو له جیاکردنه‌وه‌ی بهنگهلادێش له پاکستان. کورده‌کانیش به‌و هیوایه
بوون که ئه‌مریکا کوردستانی ئێران و عێراقیان بۆ بکات به ده‌وڵه‌ت. دوو سه‌رکرده‌ی کورد، مسته‌فا بارزانی
و دوکتور قاسملۆ دۆستایه‌تی ئه‌مریکایان پێ باش بوو، ئه‌وان پێیان وابوو که ئه‌مریکا کوردستانێکیان بۆ
دائه‌مه‌زرێنێ. د. قاسملۆ که‌وتبوه ژێر کاریگه‌ری دیموکراتیه‌تی ڕۆژئاوایی، قه‌د قه‌ناعه‌تی لا په‌یدا نه‌بوو
که بتوانێ له گه‌ڵ ڕژێمێکی ئیسلامی کۆنه‌په‌رست هه‌ڵکا، وه پێێ وانه‌بوو که ئێران به‌ره‌و ئه‌و دیموکراتیه‌ته بڕوات که له ژێر سایه‌یدا کوردستانیش شێوه مافێکی نه‌ته‌وه‌یی بدرێتێ.
د. قاسملو جارێک نوسیبوی که کورده‌کانی عێراق له بری ئه‌وه‌ی به عه‌قڵ سیاسه‌ت بکه‌ن، به وورگ سیاسه‌ت ده‌که‌ن و ده‌ڵێن یان هه‌موو شتێک یان هیچ شتێک- یان ڕه‌ش یان سـپی-. بۆیه تا ئێستا نه‌گه‌یشتون به هیچ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا وا باسی د. قاسملو ده‌کات:- د. قاسملو له ئه‌وروپا زۆر ساده بوو و زۆر به ساده‌یش ده‌جولایه‌وه به بێ یاوه‌ر و پاسه‌وان، بڕوات نه‌ده‌کرد که ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌که چه‌ند ملیۆنێک کورد پشتگیری
ده‌که‌ن. ئه‌و جودا له‌و سه‌رۆک و لێپرسراوانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس زۆر ساده بوو.
ڕۆژنامه‌نووسی نه‌مساوی یۆرگ هۆفمان (Jeorg Hofman) وا باسی د. قاسملو ده‌کات:- کاتێک له شاخه‌کانی
کۆردستان له ناو پێشمه‌رگه‌کانی ده‌یبینی که خه‌باتی گه‌ریلایانه ده‌کات، هه‌ست به‌وه ده‌که‌یت که سه‌رکرده
یه‌کی مه‌زنه، سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی و سیاسیشه، به‌ڵام که دێته ئه‌وروپا، وه‌کو مرۆڤێکی ئینتلیجێنت و
ڕوناکبیر و کراوه خۆی ده‌رده‌خات، زۆر به باشی زمانی فه‌ره‌نسی و چیکی قسه‌ده‌کات، زۆر شاره‌زای سیاسه‌تی
نێوده‌وڵه‌تییه.
د. قاسملو دایکی کوردێکی ئاسورییه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن دایکی ئیسلامه‌و ناوی فاتیمه‌یه، باوکی خاوه‌ن ئه‌رز
بو. له گوندی قاسملۆ نزیک به شاری ورمێ له ٢٢١٢١٩٣٠ هاتۆته دونیاوه، باوکی به‌شداری کردووه له
بزوتنه‌وه‌ی کورد له کاتی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مهاباد. د. قاسملو خۆیشی ئه‌ندام بووه لـــه
یه‌کێتی لاوانی کوردستان، ساڵی ١٩٤٨ باوکه هه‌شتا ساڵییه‌که‌ی دوو ساڵ زیندانی کراوه له سه‌ر کوردایه‌تی.
باوکی د. قاسملو زۆر گرنگی به خوێندن داوه، پێی خۆش بووه مناڵه‌کانی بخوێنن، بۆیه د. قاسملو چۆته
زانکۆی سۆربون له پاریس و له به‌شی ئابوری شانی داوه‌ته به‌ر خوێندن. ماوه‌ی دوو ساڵ باوکی پاره‌ی بــۆ
ناردووه، پاشان له لایه‌ن پارتی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه (تـوده) منحه‌یه‌کی خوێندنی دراوه‌تێ و چۆته پـراگ
له چیک‌وسلۆڤاکیا. له سه‌رتای په‌نجاکانی سه‌ده‌ی پێشوو خوێندنه‌که‌ی ته‌واو کردووه و له زانکۆی کارل
مارکس وه‌کو مامۆستا وانه‌ی ووتۆته‌وه. د. قاسملو زیاتر له باری ئابوری ووڵاتانی عاله‌می سـێ قوولبۆتهوه،
له ساڵانی ١٩٦٥ گرنگترین کتێبی نوسیوه‌ته‌وه به ناوی(کێشه‌کانی گه‌شه‌کردنی ئابوری ووڵاتانی تازهپێگه-
یشتوو) ، هه‌روه‌ها کتێبی (کوردستان و کورد) یه‌کێکه له به‌رهه‌مه هه‌ره به نرخه‌کانی د. قاسملو که زۆر
شاره‌زایانه باسی کێشه‌ی کورد و باری ئابوری کوردستان ده‌کات.
ساڵی ١٩٥٢ خاتو (هێلین کۆلینج) ی خواستووه، پاش ماوه‌یه‌کی کورت به دزیوه خۆی گه‌یاندۆته کوردستان،
ساڵی ١٩٥٧ دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه پـراگ و له سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی وه‌کو مامۆستای زانکۆ ده‌وامی کردووه.
له پراگ وه‌ختێ کوڕه‌که‌ی '' نوڤۆتنی'' سه‌رۆکی ئه‌وسای چیکوسلۆڤاکیای دهرنهچواندووه، له گه‌ڵ کاربهدهستا-
نی زانکۆ و حکومه‌تی ئه‌وێدا کێشه‌ی بۆ دروستبووه.
ساڵی ١٩٧٠ دوای به‌یانی ١١ ئازار چۆته به‌غدا له‌وێ له وه‌زاره‌تی پلاندانان و ئابوری وه‌کو کارمه‌ند کاری
کردووه، بـارزانی داوای لێ کردووه که ببێته بوێنهری کورده‌کانی (به‌غدا) ، به‌ڵام د. قاسملو رازی نه‌بووه،
پێی باش نه‌بووه خۆی تێکه‌ڵی کێشه‌ی کورد له عێراق بکات.
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست