ئه‌و حاكمه‌ى ئه‌مرى ده‌ستگيكردنى بۆ مه‌حمود سه‌نگاوى ده‌ركرد سزا ده‌درێت
Tuesday, 28/01/2014, 12:00
2438 بینراوە
ئه‌و دادوه‌ره‌ى كه ئه‌مرى گرتنى بۆ مه‌حمود سه‌نگاوى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى يه‌كێتى ده‌ركرد له‌سه‌ر كه‌يسى كاوه گه‌رميانى كه ناوى حاكم حوسێن ه، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 شه‌و وه‌ك سزايه‌ك به‌رامبه‌رى به‌و باو بارانه‌وه له خانوكه‌ى كه تێدا نيشته‌جێيه ده‌ريان كردوه پێيان چۆڵكردوه، ئه‌و خانوانه سه‌ر به‌دادگاى كه‌لار و دادوه‌ره‌كانه كه له‌وێى ده‌وام ده‌كه‌ن، كه‌چى وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌يه‌ك لێى له‌لايه‌ن حاكم ئه‌كره‌م سه‌رۆكى دادگاى كه‌لار ئاگادار كراوه‌ته هه‌ر ئه‌مشه‌و خانۆكه چۆڵ بكات و پێيان چۆڵكردووه.
لێره‌وه پشتيوانى له حاكم حوسێن ده‌كه‌م و پێويسته هه‌موو لايه‌ك هه‌ڵوێستى توندمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به حاكم ئه‌كره‌م و ئه‌وانه‌ى له پشت ئه‌و كاره قێزه‌ونه و تۆڵه‌سێنه‌ره‌ن.
ئه‌وكاره جه‌ريئانه‌ى حاكم حوسێن كردى جێگاى رێز و پێزانينه و پێويسته به هه‌موو لايه‌ك پشتيوانى لێبكه‌ين و دادوه‌ره حيزبيه عه‌قڵ به‌عسيه‌كانى ديكه رسواو و شه‌رمه‌زار بكه‌ين.
لێره‌وه به حاكم حوسێن ئه‌ڵێم تۆ كه‌سێكى سه‌ربه‌رزيت كه توانيت له‌پێناو رێز و حورمه‌ت بۆ پيشه‌كه‌ت هه‌يبه‌تێك بۆ دادوه‌ر و دادگان بگه‌ڕێنيته‌وه، تۆ مێژوويه‌كى جوانت بۆ خۆت تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌و دادوه‌ره عه‌قڵ به‌عسيانه‌ى يه‌كێتى سزايى تۆيانداوه و مێژوويه‌كى ره‌شيان بۆ خۆيان تۆماركرد و بوون به په‌ڵه‌يه‌كى ره‌شيتر بۆ خۆيان حيزبه عه‌قڵ به‌عسيه‌كه‌يان.