ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو پێشوازى ده‌كات له وه‌فدى یه‌كێتى ئه‌وروپى كه بۆ مه‌به‌ستی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستانن
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
پاش نیوه‌رِۆى ئه‌مرِۆ 28/7/2009 به‌رێز مامۆستا سلاح ا‌لدین محمد بهاو ا‌لدین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به یاوه‌رى به‌رێزان سلاح ا‌لدین بابكر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی وبه‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن به‌شیر محمد كارگێرِى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردن پێشوازى كرد له وه‌فدێكى یه‌كێـتى ئه‌وروپى كه پێك هاتبوو له به‌رێزان كارلو ئه‌كامى والكسندر ماتوس پسپۆرِ وشاره‌زا له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا كه به مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاتونه كوردستان ..
له میانه‌ى دیداره‌كه‌دا وێرِاى سوپاسى ئه‌میندارى گشتى بۆ وه‌فدى میوان كه چاودێرى وخه‌مخۆرى ئه‌زمونه‌كه‌مان ئه‌كه‌ن ، باس له ره‌وشى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان وكۆسپ وله‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه وبوونى چه‌ندین تێ بینى وره‌خنه له‌سه‌ر ..
وه‌فدى میوان به گرنگیه‌وه سه‌یرى پێكهاته‌ى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى كرد وهیواى هواست كه به‌رێگاى یاسایى بۆ دابینكردنى مافه‌كانى بكۆشێ
وته بێژێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو : رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بێ خه‌به‌ره له‌وه‌ی كه له هه‌ولێر رودهداتله لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ ژماره 4935 ی ئه‌مرۆ له هه‌واڵێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوێنێ به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ناره‌زایی له ئه‌نجامه ناره‌سمیه‌كانی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ناو باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كۆبونه‌وه بۆیه هێزه‌كانی ناوخۆ به مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی له چوارده‌وری باره‌گای یه‌كگرتوو بڵاو بونه‌وه ..
وته بێژێك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو به سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی كوردستانی نوێ یان بێ خه‌به‌ری ئه ورۆژنامه‌یه‌یه له ره‌وش و روداوه‌كان له هه‌ولێر ، یان مه‌به‌ستیه‌تی راستیه‌كان ئاوه‌ژوو بكات ، كه هێزه‌كانی ناوخۆ له ده‌وری باره‌گای یه‌گرتوو كۆبونه‌ته‌وه بۆ پاراستنی باره‌گاكه بووه له‌و هێرش و په‌لاماری ژماره‌یه‌كی زۆر له گێره شێوێنان كه شه‌وی 26-27/7 ویستیان هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ، وه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو له رۆژی 27/7 بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی بوو له‌و كاره گێره‌شێوێنیه‌ی شه‌وی رابردوو .
شایه‌نی باسه روداوه‌كه‌ی شه‌وی 26-27/7 ی هێرش كردنه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن باسی لێوه كرا و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای حكومی و حزبی سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ هێنانه‌وه‌ی ئیعتزار له‌و روداوه و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به ئاماده‌بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ساز كرا و باس له‌و روداوه كرا ..
له پاش ئه‌م هه‌موو راگه‌یاندنانه‌ی روداوه‌كان رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به ئاوه‌ژوو كراوی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه یان بێ خه‌به‌ره له‌وه‌ی كه ئه‌گوزه‌رێ ، یان مه‌به‌ستیه‌تی راستیه‌كان به پێچه‌وانه‌وه بڵاو بكاته‌وه بۆ چاوبه‌ست كردنی خوێنه‌رانی خۆی و مه‌به‌ستیه‌تی راستیه‌كان ئاوه‌ژوو بكات ، كه به‌مه‌ش راستگۆیی و میسداقیه‌تی رۆژنامه‌وانی خۆی له ده‌ست ده‌دات .
سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى لاوان سه‌باره‌ت به‌چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راپۆرتێك بلاو دهكاتهوهسهنتهرى گه‌شه‌پێدانى لاوان كه‌رێكخراوێكى چالاكى كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نیه‌و وه‌ك چاو‌دێر له‌پرۆسه‌ى هه‌لبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم ئه‌ندامانى به‌شدارى چاودێری كردنى پرۆسه‌كه‌یان كردووه‌و له‌راگه‌یه‌نراوێكیاندا كه‌دانه‌یه‌كى بۆسایتى یه‌كگرتوو ره‌وانه‌كراوه‌ئه‌نجامى كار‌و چاودێرییان بۆ پرۆسه‌كه‌له‌چه‌ند خاڵدا كورت كردوه‌ته‌وه, له‌له‌خواره‌وه‌ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌بخوێنه‌ره‌وه:
راگه‌یانراوى سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى لاوان سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 25/7/2009 هه‌رێمى كوردستان
سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكیى لاوان وه‌ك رێكخراوێكى مه‌ده‌نى ناحكومى ، له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا به(300) نوێنه‌ر وه‌ك چاو‌دێر به‌شدارى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى كوردستانى كرد له‌شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ولێردا و بیلایه‌نانه‌چاودێرى پرۆسه‌ى ده‌نگدانیان كرد و له‌كۆتایى دا هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌ره‌كان راپۆرتى خۆیان به‌رزكرده‌وه.
له‌دواى تاوتوێكردنى راپۆرته‌كان و ووردبوونه‌وه‌له‌تێبینى و تۆمارى چاودێره‌كان گه‌یشتینه‌ئه‌م ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه:
1. پرۆسه‌كه‌له‌رِووى ئیدارى یه‌وه‌به‌رِێك و پێكى به‌رِێوه‌چووه و كه‌م وكورى له‌پێداویستى یه‌كانى هه‌ڵبژاردن و بارى ئه‌منى و چاودێرى قه‌واره‌كان و رێكخراوه
NGO كاندانه‌بووه‌و تاراده‌یه‌ك گونجاوبووه.
2. بوارى ساخته‌كارى و ته‌زویر له‌رِێگه‌ى فۆرمى ژماره(111) وه‌له‌زۆربه‌ى بنكه‌كان ئه‌نجامدراوه، كه‌سانێكى زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ى ناویان له‌لیستى ده‌نگده‌راندا هه‌بێت له‌رِێگه‌ى ئه‌و فۆرمانه‌وه‌ده‌نگیانداوه.
3. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌روارى 23/7/2009 له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تاییه‌تدا ده‌نگیاندابوو، دواتر له‌رِێگه‌ى لابردنى مۆرى په‌نجه‌كانیانه‌وه، دووباره‌ده‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و هه‌ندێكیان گیراون و خۆیان دانیان به‌كاره‌كانیانداوه.
4. كه‌سانى نه‌خوێنه‌وارو به‌سالاَ چوان له‌كاتى ده‌نگدانداندا كه‌ده‌نگیانداوه، به‌رپرسه‌ى وێستگه‌كان دوور له‌ئاگادارى چاودێرانده‌نگیلان بۆ داون و هه‌ندێكیان ئاشكرابوون كه‌به‌پێچه‌وانه‌ى ویستى ده‌نگده‌ره‌وه‌ده‌نگیان داوه.
5. كۆمسیۆنى بالاَى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ، له‌كاتى پێشێلكارى و ته‌زویركردندا ، هیچ هه‌ڵوێستێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌بووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌كۆتاى پرۆسه‌كه‌دا كه‌برِیاربوو كاتژمێر (6) ى ئێواره‌كۆتایى پێبێت ، له‌ناكاو ماوه‌ى كاتژمێرێك پرۆسه‌كه‌یان درێژكرده‌وه و بواریان كرده‌وه‌زیاتر كارى ساخته‌و ته‌زویر ئه‌نجام بدرێت .
6. سه‌باره‌ت به‌جدواى درێژكردنه‌وه‌ى یه‌ك كاتژمێرى كاتى ده‌نگدان ، له‌شارى سلێمانى له‌هه‌ربنكه‌یه‌كدا نزیكه(4 - 10) كه‌س ده‌نگى داوه، به‌لاَم له‌شارى هه‌ولێر رِێژه‌ى ده‌نگدان له‌و كاتژمێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كى خه‌یاڵى به‌رز كردۆته‌وه‌كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌به‌ڵگه‌ى نادروستى ئه‌و رِێژه‌یه‌و ئامانجى درێژكردنه‌وه‌ى كاته‌كه
سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى چالاكیى لاوان
ئۆفیسى گشتى
27/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست