کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیوەى كارمەندانى كوردستان تى ڤى لە بێ موچەیى بڕیارى جێ هێشتنى ئەم كەناڵە دەدەن

Thursday, 19/07/2012, 12:00


پاش ئەوەى لە چەند ساڵى رابردوو مانگانەى برى 986 ملیۆن دینار لە بوجەى حكومەت دەدرا بە كەناڵى كوردستان تىڤى ماوەى دوو مانگە راتبى كارمەندانى ئەم كەناڵە نەدراوە , هەر بۆیەش زیاتر لە بیست لەكارمەندانى نوسینگەى هەولێر یاداشتێكان داوەتە كاكە مین نەجار و داوایان لێكردووە چارەسەرى ئەم گرفتەیان بكات چونكە زۆربەیان كرێچین وخاوەن ماڵ و منداڵان و لە یاداشتەكەش ئەم كارمەندانە داوایان كردووە پارتى لێپرسینەوە لە بەرپرسانى ئەم كەناڵە بكەن كە داهاتێكى زۆرى ئەم كەناڵە لە نێوان خۆیان تەخشان وبەخشان پێ دەكەن , بە گوتەى كارۆخى ئیبراهم حەكیم زۆربەى زۆرى كارمەندانى ئەم كەناڵە لە موچەیەك زیاتریان هەیە و هەندێكیشیان بێجگە لەوەى قوتابین لە حكومەتیش موچە وەردەگرن و لە كوردستان تى ڤیش دەوامێكى كەم دەكەن كەچى موچەیەكى خەیاڵى وەردەگرن , ئەو كارمەندانەى پاداشتەكەیان نوسیوە باسیان لە دیاردەى بن دیواریش كردووە تێیدا ناوى هونەرمەندان ئیبراهم حەكیم تەلعەت سامان وهاوتا ئەسعەد و فاتێ و ئومید باڵەبان وسەید ئەحمەد و چەندین كەسى تریان كردووە كە مانگانە بەبێ دەوام كردن موچە بۆیان دەچێتەوە ماڵەكەیان كەچى ئەوانیش سەرەراى یەك موچە وەردەگرن كەچى بۆ دوو مانگ دەبێت موچەیان وەرنەگرتوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە