هەواڵیکی خۆش لە ئەنجامی هەڵبژاردەکانەوە
Sunday, 26/07/2009, 12:00
دوای ئەوەی کۆتایی بە پرۆسەی دەنگدانی هاوڵاتیان هات. کارمەندو چاودێرانی کۆمیسۆن دەستیان کرد بەجیاکردنەوەی دەنگەکان ئەوەی ئاشکرایە لەسەرو ئەو هەمو پێشیلکاریو خروقاتانەی لیستی کوردستانی لە سلێمانی کردی لیسی گۆڕان لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە سلێمانی لە پێش لیستی کوردستانیەوەیە . لە قوتابخانەی برادۆست لیستی گۆڕان بۆ پەڕلەمان 744 دەنگی هێناوە لیستی کوردستانی 690 دەنگ لەهەمان قوتابخانە لیستی کوردستانی بۆ سەرۆکی هەرێم مەسعود 802 دەنگی هێناوە بەڵام د. کەمال میراو دەلی 757 دەنگی هێناوە هەروەها لە قوتابخانەی دوا ناوەندی شیرینی کچان و لە قوتابخانەی پێرمێردو سەرجەم بنکەکانی تریش لیستی گۆڕان لەپێش لیستی کوردستانیەوەیە ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەسەڵات بە درێژایی ماوەی پڕوپاگەندەی هەلبژاردن بەدەیان ملێۆن دۆلار‌و دەمانچەو سەیارەو مەنجەڵی تیڤاڵ و ماکسی و پێڵاو‌و برنج و ڕۆن و زۆر شتی سەیرو سەمەرەی تریش. بەڵام لیستی گۆڕان کە لەقوڵایی ناخی جەماوەری ستەمدیدوە هەڵقوڵاوە جگە لە خۆشەویستی و ڕزگار کردنی هاوڵاتیان لەم جەورو ستەم و ناعەدالەتیە سەرۆکی لیستی گۆڕان هەموکات ئاماژەی بەوە دەدا کە ئێمە هیچمان نیە بیبەخشینەوە دەنگیش ناکڕین بەڵکو دەنگ ئازاد دەکەین.. بۆسەرۆکی هەرێمیش ئەوە لە کاتیکدایە لیستی کوردستانی بۆ بانگەشە کردن بۆ لیستەکەیان و سەرۆکی هەرێم لە هەمو ئەو کەناڵە تەلەفیزێۆنی و رادێو ڕۆژنامانەو هۆڵ و یاریگاکانی هەیانە و بە ملێونان دیناریان سەرف کردوە بۆ بانگەشە بەڵام د . کەمال میراو دەلی جگەلەوەی ئەم ئامرازانەی نەبو وە بودجەی پێویستیشی لەبەر دەستا نەبو سەرەڕای ئەوەش لەلایەن دەسەڵاتەوە بەدەیان ڕێگریان بۆ دروست کرد بەڵام واش ژمارەیەکی زۆر لەدەنگەکانی هێناوەو بە ژمارەیەکی کەم لەدوای بارزانیەوەیە ئەوەش خۆی لەخۆیدا بەسەرکەوتن حساب دەکرێت بۆ د. کەمال میراو دەلی لەچاو مەسعود بارزانی کە جگە لەسوپای زێرەڤانی و فەرماندەییەکانی پێشمەرگەو تەزویراتیش بەهەزاران چەکداری بنەماڵەکەیان دەنگیان پێداوە. بە کوردیەکەی لە سلێمانی و سەرجەم شار‌و شارۆچکەکان لیستی گۆڕان لەبەرامبەر لیستی کوردستانی سوپاس بۆ خوای گەورە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێناوە .. هەر بۆیەشە سەرانی بنەماڵەی دزو گەندەڵ لە هەولێرو کۆیەوە دهۆك و سەرجەم شوێنەکانی بندەستی خۆیان دەستیان کردوە بە تەزویری ئاشکراو دەیانەوێ هەقی دۆڕانی سلێمانی بکەنەوە بۆیە پێویستە چاودیرانی قەوارە سیاسیەکانی ڕکابەری لیستی کوردستانی بەو ئەنجامە ڕازی نەبن و واژۆی ڕەزامەندی بۆ کۆمیسۆن نەکەن....
له‌گه‌ره‌ِكی ئاشتی شاری سلێمانی لیستی گۆڕان به 156 ده‌نگ له پێشه‌وه‌ی لیستی كودستانییه‌و لیستی چاكسازیش سێهه‌مینن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوه‌ندی ده‌نگدانی قوتابخانه‌ی بڵند له شاری سلێمانی \ ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ن " گۆڕان 867 ده‌نگ، كوردستانی 705 ده‌نگ، چاكسازی 197 ده‌نگ، بزوتنه‌وه 90 ده‌نگ "
سه‌باره‌ت به ده‌نگه‌كانی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتی" كه‌مال میراوده‌لی 837 ده‌نگ، مه‌سعود بارزانی 778 ده‌نگ، ، هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 87 ده‌نگی به‌دستهێناوه"
.................................................................
به‌پێی ده‌ره‌نجامه به‌رایی‌و ناره‌سمییه‌كان له‌بنكه‌ی ژینی كچان له‌گه‌ره‌كی دارۆغای سلێمانی، لیستی گۆران به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت 906 ده‌نگی هێناوه‌و لیستی كوردستانی به‌پله‌ی دووهه‌م دێت 559 ده‌نگی هێناوه‌و لیستی خزمه‌تگوزاریش به‌پله‌ی سێهه‌م دێت 186 ده‌نگی هێناوه.
بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش
میراوده‌لی: 831 ده‌نگ
بارزانی: 660 ده‌نگ
.........................................
بنكه‌ی دواناوه‌ندی شۆڕش : گۆڕان‌و میرواوده‌لی یه‌كه‌من
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستان له دواناوه‌ندی زاگروزی كوڕان(دواناوه‌ندی شۆرش) له گه‌ڕه‌كی شۆرشی شاری سلێمانی ئاشكرا بوو.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه یه‌كلابۆته‌وه " كه‌مال میراوده‌لی 1268 ده‌نگ، مه‌سعود بارزانی 983 ده‌نگ، هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 113 ده‌نگ"
سه‌باره‌ت به لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد " گۆڕان 1368 ده‌نگ، كوردستانی 852، بزوتنه‌وه 18 ده‌نگ، ئازادی 17، پارێزگاران 8 ده‌نگ".
............................................
له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار ده‌رئه‌نجامه‌كان ئاشكرابون ، گۆڕان یه‌كه‌مه‌و كوردستانی دوهه‌مین‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش میراوده‌لی یه‌كه‌مه‌و بارزانی دوهه‌م.
له بنكه‌ی سه‌ركه‌وتن له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچنار "گۆڕان 1097 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه له به‌رامبه‌ر 618 ده‌نگ بۆ لیستی كوردستانی"
بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش" میراوده‌لی 972 ده‌نگ، بارزانی 777 ده‌نگ، هه‌ڵۆ 143 ده‌نگ، سه‌فین 43 ده‌نگ، حسین گه‌رمیانی 20 ده‌نگ" .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست