وڕێنە
Friday, 23/08/2013, 12:00
2022 بینراوە
هاوینی ساڵی ١٩٩٦ ز قزڵباشە کانی کورد خۆری کۆماری ئیسلامی وەکو هەنگی هورووژاوی سەر لێ شێواو هێرشیان کردە قوڵایی باشوری کوردوستان .بێ گومان ئەو هێرشە هەروا ئاسان پێکنەهات وچەند لایەن تێیدا بەشدار بون . جەلال تاڵەبانی وحیزبەکەی ، سپای پاسداران بە سەر پەرستی کورد کوژی بەناوبانگ ،موحسین رەزایی . کار گەشتە ئاستێک کە گەمارۆی بەردەرگای کەمپەکانی کۆیەو ئەندامانوکادرانی حیزبی لێ قەوماوی دێمۆکڕات پێک بێ .جەلال تاڵەبانی سەرەتا باوەڕی نەدەکرد کار بگاتە ئاستێک کە پێشەرۆژ لەبەر باری گرانی ئەو سەودایە بۆ هەمیشە سەر بڵیند کا .
خودای راستان وای پێباشبوو کە لە هۆدەی کاری جەلال تاڵەبانی، بە بەشداری فەرماندەی پاسداران وبەرپرسی باڵای حیزبی بە خشکەو بێ محانج ئاشبەتاڵ واژۆ بکرێ وئاوان بێنەو دەستان پشۆ.... خلاس .پاشی ئەو هەموە ساڵانە تازە وەبیریان هاتۆتەوە هەر یەک بەسەر ئەوی دیکەی دا بێنێ وخۆی لە تاوانە بشارێتەوە؟ .
کاتێک عوسمان (برای رێبەر ئاپۆ) بە فیتوی جەلال تاڵەبانی وێڕای هەزار کەس لە کادرو لەگریلا شۆڕبونەوە بۆ لای یەهودای مەزن ، پێی گوتن : وەرن ئەردۆغان پیاوی چاکە وکوردی خۆش دەوێ !منیش داڵدەتان دەدەم ووەکو پ، ک، ک، دەتناسێنین!قو ماری سیاسی وەکی قوماری پوڵ دۆڕاندن ناچێ کە ئەگەر پارەت دۆڕاند بڵێی بە ...........ئەوەدیتمان هات و چییان بەسەر هێنا ؟ میتی تورک پێی گوت دەبێ ژن بێنی ئەو کارەشی بە قسە کردن تا کوڕو کچی گەنج هان بدا ئێوەش داگەڕێن .ژنیهێنا و لێی جودا بونەوە ودوو منداڵی لەسەردەست مایەوە ! شۆرشگێڕیک کە سەدان کیلۆ میتر بگاتە ورمێی رۆژهەڵاتی وڵات ولە ژنەکەی بپاڕێتەوە بێتەوەلای بۆ دەبێ قسەی لە قەبارەی خۆێیدا نەبێ ؟(لەکاتی خۆییدا لە زیندانی ئیمڕاڵی داوایان لە ئاپۆ کرد کە ژیانی هاوسەری پێک بێنێ ! بەڵام دەیزانی ئەو داخوازییە مەبەستی تێدایە وقەبوڵی نەکرد) .ئەو رۆژانە لەسەر سایتێکی کوردی لەسەر ناوی (پێشمەرگەکان) بۆ چەندومین جار وڕێنەکانی دووپات کردۆتەوە وفەرمویە کاتی خۆی جەمیل بایک / ٢٠/ کادری پ. ک. ک . لەدار داوە !؟
باشە بۆ چی جەنابت لەکاتی خۆیدا ئەو رازەت نەدرکاندووە ؟چون کاربەدەست بوی ؟ هەر بۆیە ئەمنی کورد ئەڕۆکە باوەڕ بە شێوە سیاسەتە ناکەم کە هەم منداڵداری بکەی هەمیش سیاسەت ! پرسیار سەرەکە ئەوەیە بۆچی حیزب یان سەرکەردەی کورد هەتا دەست رۆیشتو کار بەدەستە دەبێتە کۆتەڵێکی بەردین وفززەی لەبەر نایە هەرکە زانی جێگای پێ لێژ دەکەن لێمان دەبێتە داشە هارەو شەلم کوێرم کەس نابوێرم !؟
جەعفەر کەریمی/ ٢٣/ ٨/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند