بەبڕیارى نەزهەت حالى دۆڵەمەڕى بەرپرسى دەزگایى پاراستنى پارتى. ڕۆژنامەنووس ئەرسەلان مەحمود بێسەروشوێنكراوە!
Friday, 01/01/2010, 12:00
ماوەى زیاتر لە 3 مانگە لێژنەیەكى ئەمنى لە دەزگایى پاراستنى پارتى بۆ چەند كارێكى خوێناوى و جاسوسى كردن بەسەر خەڵكى سنورى پشدەرو بیتوێن و سنورى قەندیل بە بڕیارى ڕاستەو خۆى مەسرور بارزانى سەرۆكى دەزگاى ئاژانسى پاراستنى پارتى و, بە چاودێرى ڕاستەوخۆى نەزهەت حالى دۆڵەمەڕى ڕەوانەى ئەو سنورانە كراوە, تا چاودێرى هەڵسوكەوتى نووسەران و ڕۆژنامەنووسانى سەر بە بزووتنەوەى گۆڕان و ئەوانەى ڕۆژانە سەردانى بارەگەكانى پژاك و پەكەكە دەكەن, بۆ ئەوەى سنورداریان بكەن و لە قاڵبیان بدەن و چاوترسێنیان بكەن!
سەرچاوەیەكى گەلێ مەزن و نزیك لە و دەگا سیخوڕی و خوێناویەى كە ڕۆژانە بە بێ سەبەب و بوونى هیچ بەڵگەو بیانویەك, لە ژێر ناوى جۆراوجۆرە گەنجانى كورد ئەوانەى لەگەڵ بنەماڵەى بارزانى خائیندا ناگونجێن و دژە بیركردنەوەیان هەیە, و كاریگەریان لەسەر هەڵماَچینى شتە شاراوەو نهێنیەكانى بنەماڵەو دەزگایى خوێناوى پاراستن هەیە, كە پیلان و نەخشە خوێناویەكانیان بە بێ سڵكردنەوە لە هەموو شوێنێكى نەك كوردستان بەڵكو لە وڵاتانى ناوچەكەو دونیا ئەنجامدەدەن!
ئەوەتا نەزهەت حالى دۆڵەمەڕى كە بەرپرسى دەزگاى پاراستنەو بۆ خۆى پیاوێكى ترسنۆك و بێشەخسیەت و پیلانگێڕە بۆ كوشتن و ڕفاندن و بێسەروشوێنكردنى گەنجى كورد بەتایبەتى لە توێژى ڕۆژنامەنووسان, و بە ئاشكرا كاكە ئەرسەلان مەحمودى بە پیلانێكى خوێناویەوە لە پشدەرەوە بۆ سەڵاحەدین ڕفاندووەو بێسەرو شوێنكردووەو, تەنها لەبەر ئەوەى كاكە ئەرسەلانى ڕۆژنامەوان دژى سیاسەتە خوێناویەكانى بنەماڵەى بارزانى و دەزگاى پاراستن بووە, هیچ كاتێك ئەوەى نەشاردۆتەوە كە پیاوەكانى سیخوڕو خوێناویەكانى پاراستن لە قەڵادزێ و ڕانیەو سەڵاحەدین چاودێریان كردووەو, هەڕەشى كوشتنى لێكراوە!
هەر وەكو مام مەحمودى باوكى كاكە ئەرسەلان لە لێوانێكیدا ئەوەى ئاشكراكردووە كە ئەو بەیانیە ئەرسەلان وتویەتى لە سەڵاحەدین داواكراوم, ئیتر لەو ڕۆژەوە ئەرسەلان كەوتۆتە داوى نەزهەت حالى دۆڵەمەڕى و, لە ژوورە تاریكەكانى دەزگاى پاراستن لە سەرى ڕەش توندكراوە!
ئەو سەرچاوەیە باسى ئەوەى كردووە كە نەزهەت حالى جگە لەوەى بەرپرسى دەزگاى پاراستنە خاوەنى 4 كۆمپانیایى بازرگانى بێسنوورە, لەوانە كۆمپانیای گارە بۆ هێنانى هەموو جۆرە بەرد و كاشى و شتایگەرى هەمە ڕەنگ لە تارانەوە بۆ هەرێمى كوردستان!
نەزهەت بەوەش ناسراوە كە خەڵكى بێتاوان لە ئیسلامى و ماركسى و نەیارانى پارتى بە پیلانى خوێناوى دەرفڕێنێت و, گەر هیچ یشى لەسەر نەبێ, ئەوا بە پارەیەكى خەیاڵى لە چەند دەفتەر دۆلارێك ئازاد دەكات و, شوێنى گۆڕینەوەى بەندكراوەكان و پارەكان لە نووسینگەى كۆمپانیاكان ئەنجامى دەدات, كە براكەى نەزهەت بەم چالاكیە خیانەتانە هەڵدەسێت, (ز....) ئەو كەسەى ماوەیەكى زۆر پەیوەندى بە نەزهەتەوە هەبوەو ئەمڕۆ لە سوپاى ئیراق دامەزراوە, لاى چەند كەسێك بە ئامار باسى ئەوەى كردووە كە, نەزهەت لە شەڕى ناوخۆدا, زیاتر لە 120 پێشەمەرگەو كادیرى و دۆست و لایەنگرانى یەكێتى و كۆمەڵى ئیسلامى بە پارە ئازاد كردووە, تا ئەوەى چەند كەسێكیان تاوانى خوێناویشیان لەسەر ببوەووە ماڵ, بەڵام نەزهەت حالى وەك پڕۆژەیەكى بازرگانى خوێناوى ئەو كارانەى ئەنجام داوە!
ز.... زۆر ڕاشكاوانە باسى دزیى و گەندەڵیەكانى نەزهەت حاڵى كردووە, جگە لە خوێنتێزانى جەستەیى ڕۆڵەى كورد,بە هەمان َشێوە قاچاخَێتى تلیاك و هێنانى هێرۆین و حەشیش بە ڕێگەى ئیتلاعاتى ئیرانەوە باشترین بازرگانى بووە, بەوەى نەزهەت زانیارى لەسەر تێكۆشەرانى حزبى دیموكرات بە هەردوو باڵەكەیەوە, لەگەڵ كۆمەڵەى زەحمەتكێشان و زازمانى خەباتەوە بۆ سخوڕانى قەرارگاو ئیتلاعاتى ئیرانى ئەركى سەركی بووەو بە فەرمانى مەسروو بارزانى كوڕى بنەماڵەى 31 ئاب!!
نەزهەت حالى بە پارەى خوێنرشتنى نەوەى كوردان و كارى خۆفرۆشى بۆ میتى توركى و ئیتلاعاتى ئێرانى بۆتە خاوەنى 2 فێلا لە گوندى ئینگلیزى و 23 پارچە زەوى لە سنورى سەڵاحەدین و هەولێرو, و12 خانوى هەیەو بەناوى خوشك و براكانیەوەتى و , عیسمەت ئەرگوشى لاى ئەو كاك ز...و چەند كەسێكى تر ئەوەى باسكردووە كە مەسعود بارزانى و مەسروور بارزانى دەزانن كە نەزهەت چۆن و بە چ شێوەیەك گەندەڵى ئەنجام دەدات , ئەوان ماوەیان پێداوە!
دوێنێ تیمێكى ئەڵمانى و سویدى داواى دۆسێەى ڕۆژنامەنووس ئەرسەلان مەحمودیان لە دەزگاى پاراستن و لە نەزهەت حالى كردووە, بەڵام حاشایان كردووە كە دەزگاى زانیارى ئەویان ڕفاندووە نەك ئەوان!
ز...ئەوەشى ڕاگەیاندووە: كە نەزهەت حالى مەوعیدى لەگەڵ سۆزانیەكان لە هۆتێل خانزاد و شیراتۆنى هەولێر و هەولێر پلازا و خانویەك لە عەنكاوە ڕێك دەكات, بە ناوى كۆبونەوە لەگەڵ پیاوەكانى پاراستن!
لە بابەتى داهاتوو لەسەر زارى ...ز..وە هەموو ئەو زانیاریانە بڵاودەكەینەوە كە نەزهەت حالى لە كاتى پڕۆسەى ئازادى ئێراقدا لە دزینى سەیارەو كوشتنى دۆستان و لایەنگرانى یەكێتى بڵاو دەكەینەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست