کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاغای تاڵه‌بانی به‌ دختۆر به‌رهه‌می ووت، نه‌خه‌ڵه‌تابی!

Sunday, 07/02/2010, 12:00




دوای ئه‌وه‌ی پارتی به‌ئاشکرا و یه‌کلایه‌نه‌ کاری حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌کاو هیچ حساب نه‌ بۆ به‌رهه‌م ووه‌ نه‌بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ئیستراتیژیه‌ دائه‌نێ که‌له‌گه‌ڵ ئاغای تاڵه‌بانی مۆری کردبو، ئه‌وه‌بوو له‌ماوه‌ی ڕابردوو که‌ سه‌نه‌تۆر (جۆن مه‌که‌ین) هات بۆ هه‌ولێر، پارتی جگه‌ له‌ده‌ست پیوه‌نده‌کانی خۆی نه‌یهێشت هیچ که‌س له‌ جه‌لالیه‌کان به‌شداری مه‌راسیمی پێشوازی ودواتر یه‌کتر بینیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دا بکه‌ن وکۆبونه‌وه‌که‌ش بێ زانیاری ئه‌وان به‌ڕێوه‌ چوو. هه‌روه‌ها هه‌مان شت کاتێ مه‌سعود وه‌ك(سه‌پێندراو)به‌سه‌ر گه‌لی کورد و به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هات بۆ ئه‌مریکاو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما وجێگره‌که‌ی کۆبونه‌وه‌و جگه‌ له‌ کوڕو برازاکه‌ی خۆی که‌سی تری له‌ حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ك شاندی فه‌رمی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێنابوو، هه‌روه‌ها ئامۆزای مه‌سعود له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا ، گه‌لێ به‌ڕاشکاوانه‌ باس له‌وه‌ ئه‌کات که‌ پارتی کورسی خۆی داوه‌ به‌جه‌لالیه‌کان وکاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ئیتیفاقیه‌ته‌ ستراتیژیه‌ بچنه‌وه‌و بزانن بۆچی پارتی ئه‌بێ له‌به‌شه‌ کورسی خۆی بداته‌ ئه‌وان.

هه‌نووکه‌ پارتی به‌شێوه‌یه‌کی گه‌لێ زه‌ق دیاره‌ که‌ نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ جه‌لالیه‌کاندا به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌تی پێشوو، بۆیه‌ دختۆر به‌رهه‌م حه‌ماوه‌ی غیره‌تی به‌رزبۆ ته‌وه‌و له‌ ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌ ئاغای تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌ویش وه‌ك سه‌رۆکی حکومه‌تی سه‌ردانی ووڵاتی به‌ریتانیا ئه‌کا وبه‌نیازه‌ جگه‌ له‌چه‌ند جه‌لالیه‌ك وه‌ك ،خوله‌ سمێڵ فش و مه‌لا ته‌ماته‌و چه‌ند کاسه‌لێسێکی ترو وه‌ك شاندێکی ناسراو هیچ له‌پارتیه‌کانی نێو وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بات.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی دختۆر به‌رهه‌م نه‌ك تاڵه‌بانی نیگه‌ران کردوه‌، به‌ڵکه‌ سه‌رزه‌نیشتی به‌دواوه‌ بوه‌و ، یه‌کێ له‌نزیکه‌وه‌ ئه‌وه‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌ که‌ ئێدی له‌مه‌و دوا دختۆر به‌رهه‌م به‌نیازه‌ که‌متر سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ بکات که‌ پارتی تیا باڵاده‌سته‌و ڕه‌نگه‌ بۆ سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌ورۆپاو چه‌ند شوێنێکی تر، جگه‌ له‌جه‌لالیه‌کان که‌سی تر نه‌بات. بۆیه‌ تاڵه‌بانی پێی ووتوه‌ که‌کاری وا نه‌کاو خۆی له‌گێژاوی وا نه‌دات.

گه‌ر ئه‌مه‌ ڕاست بێ، ئه‌وا ده‌ری ئه‌خا که‌ جه‌لالیه‌کان له‌دوا قۆناغی ته‌مه‌نی پووکانه‌وه‌یان نزیك بونه‌ته‌وه‌و ، چیدی ناتوانن خۆڵ بکه‌نه‌ چاوی کادیره‌کانی خۆشیانه‌وه‌ به‌وه‌ی حکومه‌ت تێکه‌ڵ بوه‌و کابینه‌ی شه‌شه‌ڵان هی هه‌ردوو لایه‌، که‌واته‌ لێره‌وه‌ ده‌رکه‌وت پارتی یه‌كلایه‌نه‌ و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاغای تاڵه‌بانی هه‌ستا به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی برابه‌شی و له‌مه‌و لا، به‌شه‌که‌ی خۆم بۆ خۆم وئه‌وی تۆش ئه‌خۆم په‌یڕه‌و ئه‌کا. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌لالیه‌کان هیچیان پێناکرێ به‌تابیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو زیاتر له‌سه‌نگ وقورسایی جه‌لالیه‌کان که‌متر ئه‌بێته‌وه‌و ناویان له‌کوله‌که‌ی ته‌ڕدا نامێنێ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە