سه‌له‌فیه‌كان ئه‌و بۆمبانه‌نن یه‌كێتى و پارتى خه‌ریكى چاندن وته‌وقیتكردنیانن
Sunday, 20/10/2013, 12:00
1826 بینراوە
زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستان سه‌دان ساڵه موسڵمانن و نوێژ‌و رۆژوى خۆیان ده‌كه‌ن وتا راده‌یه‌كى زۆر نه‌بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خه‌ڵكانى دیكه كه وه‌كو ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه و یان سه‌ر به دینێكى دیكه‌ن، یان هه‌ر باوه‌ڕیان به دین نیه و نه‌بووه. به‌ڵام ماوه‌یه‌كه چه‌ن كه‌سێك په‌یدابوون به ناوى سه‌له‌فیه‌وه خه‌ریكى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى گه‌نجه‌كانى كوردستان به گشتى و گه‌رمیان به تایبه‌تین، ئه‌و گروپانه‌ش سێبه‌شن به‌ڵام خاوه‌نى یه‌ك ستراتیج و رێبازى و بیروباوه‌ڕن، گروپێكیان كه به‌شه زۆره‌كه‌یه‌تى پارتى پشتیوانیان ده‌كات و چه‌ندین كه‌سى پاراستنى تێدا چاندون. گروپێكى دیكه‌یان یه‌كێتى پشتیوانیان ده‌كات و خه‌ڵكانى سه‌ر به ده‌زگاى زانیارى تێدا چاندون، گروپى سێیه‌میش عه‌ربه‌ستانى سعودى پشتگیریان ده‌كات.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچى هه‌ریه‌كه له یه‌كێتى و پارتى و سعودیى پشتگیرىئه‌و سێ گروپه سه‌له‌فیه ده‌كه‌ن و ده‌بێت هۆكاره‌كه‌ى چى بێت؟ به گوێره‌ى ئه‌و زانیارانه‌ى له‌لامه‌وه و خوێندنه‌وه‌م بۆ كردوه ئه‌توانم به‌شێك له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه.
پارتى بۆ پشتگیرى به‌شێكى زۆر له سه‌له‌فیه‌كان ده‌كات؟ئه‌وه‌ى دیار و ئاشكرایه پارتى خه‌ونى به بنه‌ماڵه‌یكردنى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیكردنى هه‌یه له كوردستان و له‌و باره‌یه‌وه درێخى ناكات و به وردى كارى له‌سه‌ر ده‌كات.هه‌ربۆیه په‌ناى بۆ كۆپیكردنى سیاسه‌تى قۆغكارانه‌ى ده‌یان ساڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سعودى بردوه كه ئه‌ویش دروستكردنى ده‌سه‌ڵاتێكى دینى وه‌ك وه‌هابیه‌كان بۆ به‌نجكردنى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته كه دوریان ده‌خاته‌وه له سیاسه‌تكردن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئالسعود به‌به‌رده‌وامى له‌ده‌سه‌ڵاتدابن و كه‌سى دیكه له ده‌ره‌وه‌ى ئالسعود نه‌وێرن باسى سیاسه‌ت بكه‌ن و بیر له گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌نه‌وه .
دیاره پارتى بۆ به بنه‌ماڵه‌یكردنى ده‌سه‌ڵات له باشورى كوردستان یه‌كه‌م هه‌نگاوى له‌وه‌وه ده‌ستى پێكردوه قۆرغى ئابورى و بازاڕى كوردستان بكات كه كردویشێتى، پارتى زۆر هه‌وڵ ده‌دات به پاره وێژدان و ئه‌خلاق و كه‌رامه‌تى كۆى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بكڕێت و بیكات به مێگه‌لى خۆى، به‌ڵام ئه‌م كاره‌یان تا ئێستا سه‌رى نه‌گرتووه و بۆشیان سه‌ر ناگرێت به تایبه‌ت له هه‌ریه‌ك له پاریزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و شار‌و شارۆچكه‌كانى، هه‌ر بۆیه پارتى به دوو مه‌به‌ست پشتگیرى سه‌له‌فیه‌كان ده‌كات و هاوكارى جدیشان ده‌كات.
یه‌كه‌م/ پارتى له پارێزگاى هه‌ولێر به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت و خه‌ریكه پارتى بوون ببێته عه‌یبه و له به‌رامبه‌ردا ئیسلامى سیاسى تێدا گه‌شه‌ى كردووه، له پارێزگاى دهۆكیش یه‌كگرتووى ئیسلامى زۆر تێدا گه‌شه‌ى كردوه، بۆیه پارتى پشتگیرى سه‌له‌فیه‌كان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌وانیش دژایه‌تى حیزبه ئیسلامیه‌كانى تر‌ى بۆ ده‌كه‌ن، كه ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ى حیزبه ئیسلامیه‌كان به ئاشكرا گوێبیستى ده‌بیت له سه‌ر زارى سه‌له‌فیه‌كان و به بیدعه‌چییان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
دووه‌م/ هه‌ده‌فێكى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه باش ده‌زانێت هه‌رچ شتێك بكات له ناوچه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى و گه‌رمیان و شاروشارۆچكه‌كانى به تایبه‌تى پارتى ناتوانێت تێدا گه‌شه بكات، بۆیه له رێگاى سه‌له‌فیه‌كانه‌وه ئه‌توانێت خه‌ڵكى هان بدات بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چن بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان و خۆپیشاندان نه‌كه‌ن دژى ده‌سه‌ڵات چونكه ده‌سه‌ڵات وه‌لى ئه‌مرى وڵاته و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و شتانه‌یان حه‌رامكردوه كه ئه‌وه‌ش ده‌چێته قازانجى پارتییه‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى له‌و ناوچانه نه‌چن بۆ ده‌نگدان و خۆپیشاندان نه‌كه‌ن،ئه‌وه بۆ پارتى سودى هه‌یه، هه‌ربۆیشه سه‌یر ده‌كه‌یت سه‌له‌فیه‌كان به زۆرى له گه‌رمیاندا گه‌شه‌یه‌كى به‌رچاویان كردووه كه پارتى نیو سه‌ده‌یه تێدا كوژاوه‌ته‌وه و جێگا نفوزى ئه‌و نیه.
ئه‌ى ئایه یه‌كێتى بۆ پشتگیرى له گروپێكى دیكه‌یان ده‌كات؟ ئه‌وه ئاشكرا و روونه یه‌كێتى بووه به كۆپى پێستى پارتى و به‌ره‌و حیزبى بنه‌ماڵه‌یى ده‌ڕوات و حزبى بنه‌ماڵه‌یش به هه‌مان شێوه‌ى پارتى پێویستى به دروستكردنى خه‌ڵكى گه‌مژه و دور له سیاسه‌ته، هه‌ربۆیه ئه‌ویش پشتگیرى له‌و به‌شه‌یان ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر خۆیان سیاسه‌ت بكه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه و خه‌ڵكى له سیاسه‌ت دورخه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه له سه‌له‌فیه‌كان له ئێستادا یه‌كێتى پشتگیریان ده‌كات له‌و به‌شه‌ى پارتى پشتگیرىیان ده‌كات كه‌مرتن، به تایبه‌تیش له دواى كوشتنى مه‌لا ره‌مه‌زانه‌وه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه كوژرا سه‌له‌فیه‌كان زیاتر بۆلاى پارتى رۆشتوون.
ئه‌ى ئایه سعودییه بۆ پشتگیرى له‌و به‌شه‌یان ده‌كات؟ دیاره ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه‌ى له سعودیه له هه‌موو وڵاتانى ناوچه‌كه پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى هه‌ڵده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه هه‌نگاو نه‌نێت به‌ره‌و دیموكراسى و كرانه‌وه، چونكه ئه‌وه له زه‌ره‌رى ئه‌واندایه، هه‌ربۆیه له رێگاى دروستكردن و پشتگیریكردنى ماوه‌یه‌ك له ئوسامه بنلادن و ماوه‌یه‌ك له ئیخوان موسلیمه‌كان و ماوه‌یه‌ك پشتگیرى له سه‌له‌فیه‌كان ده‌كات، له‌و رێگایانه‌وه بۆمبه‌كانى خۆى له ناوچه‌كه ئه‌چێنێت و هه‌ركاتێك سیاسه‌تى هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاته‌نى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى به دڵ نه‌بوو، بۆمبه‌كانى خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه. خه‌ڵك هه‌یه له باشورى كوردستان هه‌موو مانگێك به ناوى عه‌مره‌كردنه‌وه ده‌چێت بۆ سعودیى دسه‌ڵاتیش هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ناكات، چونكه بۆ خۆشیان هه‌ر یه‌كه و پشتگیرى له گروپێك ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێكردوه بۆچى مه‌به‌ستێكه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى سعودى لاسایى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌ندین بۆمبى وه‌ك حیزبوڵاى لوبنان چاندووه هه‌ر كاتێك سیاسه‌تى وڵاتێكى به‌دڵ نه‌بێت بۆمبه‌كانى خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه و ئه‌و وڵاته ده‌كات به گۆمى خۆێن. ته‌نانه‌ت پارتیش به هه‌مان شێوه و به رێگایه‌كى جیاوازتر خه‌ریكى دروستكردن و ناشتنى بۆمبى جاشایه‌تیه له هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى دیكه‌ى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ه‌سه‌ڵاتى خۆى و سیاسه‌تى گڵاوى به‌بنه‌ماڵه‌ى كردنى خۆشى له‌و ناوچانه بچه‌سپێنێت.
كۆى ئه‌و سێ گروپه هه‌موویان یه‌ك ستراتیجیان هه‌یه و له ئاینده‌دا كه به ته‌واوه‌تى گه‌شه‌یان كرد و گه‌راى خۆیانیان له هه‌موو شوێنێك دانا، ئه‌وجاره وه‌ك بۆمب ده‌ته‌قنه‌وه به خه‌ڵكدا و به خودى یه‌كێتى و پارتى خۆشیان كه خه‌ریكى ناشتنى ئه‌م جۆره له بۆمبن. هه‌روه‌ك چۆن رژێمى سه‌دام حسێن چه‌ند ساڵێك پێش روخاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى دژ به ئیخوان موسلیمه‌كان پشتگیرى له سه‌له‌فیه‌كان كرد و تابه ته‌واوه‌تیى گه‌شه‌یان كرد به تایبه‌تیش له دووزخورماتوو و كه‌ركوك و دیاله و تكریت، هه‌ربۆیه له دواى روخاندنى سه‌دامه‌وه ئه‌و ناوچانه زۆرترین ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژیان تێدا ئه‌نجام دراوه و بووه به باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ى خه‌ریكى رفاندن و سه‌ربڕین و ته‌قینه‌وه كردنن. ته‌قینه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێریش راسته له‌لاى زۆر كه‌س كارێكى گوماناویه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت پارتى خۆى ماوه‌یه‌كى زۆر دژى په‌یه‌ده پشتگیرى له به‌ره‌ى نوسره ده‌كرد كه سه‌ربڕینى كوردیان حه‌ڵاڵكردبوو، هه‌روه‌ها پارتى ماوه‌یه‌كیش دژى حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى له رێگاى سونه به‌عسیه‌كانه‌وه پشتگیرى گروپه توندڕه‌وه‌كانى كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو مالیكیش له كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ل نیچیرڤان بارزانى نه‌یشاردبووه‌وه و تاوانبارى كردبوون به هاوكارى كۆنه به‌عسیه‌كان و گروپه توندره‌وه‌كان.
سه‌له‌فیه‌كان چۆن چۆنى خه‌ریكى گه‌شه‌كردنن و ئه‌و كه‌سانه كێن ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟ سه‌له‌فیه‌كان زۆر رقیان له‌و پیاوه پیره‌كانه و به بیدعه چى سه‌یریان ده‌كه‌ن. ئه‌وان له‌سه‌ر دوو جیل كار ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م گه‌نجه‌كان، دووه‌م منداڵ، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندون سیدى و نوسراو كتێبى عه‌بدولكریم و عه‌بدولله‌تیفیان پێ دابه‌ش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌نجان و منداڵاندا، زیاتر له‌و شوێنانه‌ش گه‌شه‌یان كردوه كه خه‌ڵكى تێدا دواكه‌وتووه و زوو هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنرێت، دوو كه‌ناڵى راگه‌یاندنیان بۆ كراوه‌ته‌وه، پێ ئه‌چێت دانه‌یه‌كیان پارتى پشتگیرى مادى بكات و دانه‌كه‌ى دیكه‌شیان سعودییه.
ئه‌و شتانه چین حه‌رامیانكردوه و زۆر به توندى دژى ده‌وه‌ستنه‌وه؟
وێنه‌گرتن و سه‌یركردنى تیڤى و خۆپیشاندان و هه‌ڵبژاردن و دیموكراسى و ئازادى و كۆمه‌ڵێك شتى دیكه، ئه‌وانه‌ش به شتى هاورده‌ى رۆژئاوا و كافر و مولحید و بێدینه‌كان دەناسێنن.
ئه‌وه‌ى پێش بینى ده‌كرێت له داهاتوودا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له ساییه‌ى سیاسه‌تى تاڵانخوازانه و ده‌سه‌ڵات خوازانه‌ى یه‌كێتى و پارتیه‌وه هه‌موو ئه‌و بۆمبانه به خه‌ڵكى كوردستان و خودى یه‌كێتى و پارتیشدا بته‌قێته‌وه، هه‌رچ شتێكیش له ئاینده‌دا رووبدات ته‌نها یه‌كێتى و پارتى لێبه‌رپرسیارن و تاوانبارى سه‌ره‌كى ده‌بن.