بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سکاڵای یاسایی لە کام دادگاو لە کام ووڵات؟!

Friday, 13/05/2011, 12:00







خوێنەری بەڕێزماوەیەکە وام لێهاتووە بڕوام بە هیچ شتێک کە ناوی یاساوڕێساودەستوروحکومەت و ووڵاتوو، ناوی کوردستانە نەماوە،ئەمە دوای ئەوەی ماوەی ٣٣ ڕۆژبیرەوەری لە گەرمیان و مەیدانی ئازادی سلێمانیدا وەک پێشتر لە بابەتێکدا ئاماژەم بۆ کردبوو هەستی نەتەوەییمی بە قەد ٣٣ ساڵ خوێندن لە وانەی نەتەوەخوازی نوێکردەوە، ئەگەربڕوا بکەن ئەمە موبالغە نییە بەڵکو ڕاستییە،ئەوەی مەیدانی ئازادای و  مەیدانەکانی تری نەبینی بێ نازانێت چی هەست و سۆزێکی نەتەوەیی باڵی بە سەربەشێکی هەرێمە داگیرکراوەکەماندا کێشابوو، ئێستا واهاتووم لە لایەکی ترەوە گەشبین نیم بەوڕەوشەی کە سەرتاپای کوردستانی گرتۆتەوە لەڕوی دادوەرییەوە،ئایا هۆکاری هەڵچون بێت کە دەیەوێت بە سەرمەوە زاڵ بێت و هەستی نەتەوەخوازیم کاڵ بکاتەوە یان نا ڕاستەو هۆکارەکەشی ئەو هەموو بێنەو بەردە بێ سەروبەرەی سەر گۆڕەپانی ئێستای کوردستانە، کەهیچ کەسولایەنێک ناخوازێت لە پێناوی دەسڵات و خۆ بە گەورەزانیو دەرەبەگ ئاسا لێخوڕیندا سەربۆئەوی ترنەوی بکات؟!
ناواش نییە جەوهەری ڕاستە قینەی کێشەکان نەبوونی حکومەتێکی بنکە فراوانە کە تا ئێستا بە هۆی نەبوونیەوە نەیتوانیوە دەنگی پەرتەوازەی شەقامو دەسڵاتو نەیارەکانی دەسڵاتیش ڕازی بکاتو کۆیان بکاتەوەو،لە تەنها بڵندگۆیەکەوە لەسەر تەنها سەکۆیەک کە سەکۆی تەواوی چینو توێژەکانی ووڵات بێت بانگی نەتەوەخوازی پێ بدرێتو لەم سەرەئێشەی کە دەیان ساڵە دانیشتوانی کوردستان پێوە دەناڵن ڕزگاریان بێتو ئێمەش وەک باقی نەتەوەو ووڵاتانی ترببینە خاوەن ئاساییشی نەتەوەییو دەسڵاتێکی تۆکمەی خۆماڵی،خۆمان چارەسەر بۆ قەیرانەکانی خۆمان بدۆزینەوە لە بری ئەوەی هەر جارەونەیارێک خۆی بکات بە سوڵتان بەسەرمانەوە بە قسەی بریقەداروچەواشەکارانە بۆ نموونە: تورکیای جیران کە دەسڵاتی کوردی بە دۆستو برا گەورەی دەزانێت لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری برایم خەلیلەوە ڕازی نەبوون خێزانێکی کورد لە بەرئەوەی لە گوزەرنامەکانیاندا ناوی کوردستان هاتبوو بپەڕنەوە بۆ تورکیاو لەوێشەوە بۆبەریتانیا!
کەچی زۆرزۆر بەداخەوە چی دەسڵاتو چی نەیارانی دەسڵات بە ڕۆشنبیرانیشەوە خەون دەبیننو بەبێ بوونی سەروەری لە یاسادا باس لە سکاڵاو سکاڵای یاسایی دەکەن دژ بەیەکتری،ئەمە شەرمە لە سەرۆکەوە تا دەگاتە ڕۆژنامەنووسێکو کاسپکارێکو پزیشکو بازرگانێک وەک ئەوەی توشی تای بەرزو گرانەتا هاتبوون لە بەرخۆیانەوە ووڕێنە دەکەن بە ناوی سکاڵای یاسایی دژ بە یەکتری!
ئاخرئەو بەڕێزانەی کە باس لە دادگاو پەنابردن بۆ دادگا دەکەن ناڵێن کام دادگاولە کام ووڵات ؟!دادگای لاهای لە هۆڵەندا؟! یان دادگا لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؟!یا خود ووڵاتە بە یاسا پەروەردەبووەکان بۆ نموومە ئەوروپا؟!ماوەیەکەهەرکەسەو لە لایەن خۆیەوە کێشەیەکی دەبێت باس لە سکاڵای یاسایی دەکات کام یاسا کام دەستورکە بتوانێت سەروماڵی خەڵکی ببپارێزێت؟ئەو ووڵاتەی کە بە هەرێمی کوردستان ناسراوە هێشتا خراپترە لە قەندەهاروباشوری سودانوناوچە بە قەبیلە بووەکانی سۆماڵو یەمەنو ئەڤغانستان!
کەچی جارێک سەرۆک کۆمار سکاڵایی یاسایی تۆمار دەکات و جارێک سەرۆکی هەرێم و،جارێک سەرنووسەری گۆڤارو ڕۆژنامەکان و جارێک خاوەن تەندەرین و جارێک جارێک تەنانەت کورە تەنانەت کێ بییەوێت........هەر کێ بییەوێت دەتوانێت باس لە سکاڵای یاساییی بکات کە بووەتە بنێشتە خۆشکەی زاری خەڵکی،بەڕاستی گرنگە ئەگەرئەم هەموو سکاڵایانە تۆماردەکرێت هیچ کەسێکیش تاوانبار نییە واتە دەمەوێت بڵێم کارەساتە کە نەمانبینی پلەدارێک پیاو کوژێک کادرێکی حیزبی فەرماندارێک شارەدارێک دزێک هەرهیچ نەبێت لە بەر ڕێزی دادگاوچەسپاندنی یاسا بە سزای خۆیان بگەنو تاوانبارسزابدرێتو خاوەن موڵکو ماڵەکانیش ئەو ئومێدەیان پێ ببەخشرێت کە لە کوردستان بەڵێ دادگا هەیەو لە سەروی هەموو هێزێکدایە نەک لە ژێر دەستی دەسڵاتە بە مافیا بووەکاندا بە بێ بوونی سەروەری خەڵکی سکاڵاکانیان ئاراستە بکەن.
لەولاشەوە بە ڕۆژی ڕوناک تۆمەتباروبکوژانی خەڵکی بێ تاوان سەفەری دەرەوەی ووڵات دەکەنو،لە لایەن حیزبەکانیانەوە بە نموونە:هیوا ئەحمەدی سەرۆکی لقی چوارکە ئێستا پلەکەی لە لایەن دەست خۆشی لێکەرەکانییەوە بەرزکراوەتەوە بۆپلەی جێگیری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنەکانی پارتیو،دانانی لە شوێنێکی پارێزراو لە بری ناردن بەرەو بەردەرم دادگا!ماوەتەوە بڵێین هەتا ئەو کاتەی هەیمەنەی حیزب بوونی هەبێت تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگاکاندا دژ بەتاوانباران هیچ مانایەکی ئەوتۆ نابەخشێت جگەلەوەی دەبێتە چەند دێڕێک لە لاپەڕی ڕۆژنامەکاندا!
بۆ زیاتر زانیاری ئەم لینکانەی خوارەوە کلیک بکەن!
http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=4838&Besh=Hewal&Cor=1
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=08f8fee0
http://www.chatrpress.com/Detail.aspx?id=4500&LinkID=3
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە