کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمریكا پاڵپشتی توركیایە لە تەسفیەكردنی پەكەكە و توركیاش هاوكاری ئەمریكایە لە ئەفغانستان

Wednesday, 09/12/2009, 12:00


گەشتەكەی سەرۆك وەزیرانی تورك ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان بۆ ئەمەریكا كۆتایی هات. دوای دیدارەكان كاربەدەستانی تورك و ئەمریكی ڕایانگەیاند كە لە دژی پەكەكە هاوكاری و ئالۆگۆڕی زانیاری ئیستخباراتیان بەردەوامە. ئەرۆدغان دوای دیدارەكانی لە ئەمەریكا وەك پێشتر وتبوی جارێكی قسەكانی دوپات كردەوە كە هەموو شت دەبەینەوە خاڵی سەرەتا. ئەردۆگانێكی كە پێشوازی ملیۆنان كەسی لە گروپەكانی ئاشتی پێ هەرس نەكرا، ووتی، نامانەوێ جاریكی تر تابلۆیەكی وا ببینین و بانگەشەی كرد كە هەنگاوەكانی ترمان لەسەر مەسەلەكە دەخەینە گەڕ.
ئەردۆغان ڕایگەیاند كە ئەوان دەست بە قۆناغیكی نوێ دەكەن لە تێكۆشانی دژ بە پەكەكە و سێ چاوەڕوانیشیان لە ئەمەریكا هەیە.
بەو پیەی، داوا دەكەن كە كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی چالاك بكرێ و سومەند بكرێ و پەكەكە لە دەرەوەی وڵات و باشوری كوردستان پاكتاو بكرێ. هاوكات فرۆشتنی سێ فرۆكەی بێ مرۆڤ كە ئەمەیریا دەیداتە توركیا لەرۆژەڤ دایە. دوای دیدارەكان سەرۆكی ئەركانی گشتی ئەرتەشی ئەمریكا مایك مولەن لە لێدوانكیدا بانگەشەی كرد كە هەردوو وڵات لەسەر مەسەلەی ئالۆگۆڕی زانیاری سەر پەكەكە سەركەوتنیان بە دەست هێناوە و درێژەش بەو هاوكاریە دەدەن. ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئەوان خۆشحاڵن بە هاوكاری توركیا بۆ ئەفغانستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە