ئه‌ل پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عبدالعزیز ئه‌ل ئه‌مریکی
Monday, 17/10/2011, 12:00
ده‌بێت ئه‌و پرسیار له خۆ بکرێت، بۆچی هاوڵاتی رووی زاری ئاڕاسته‌ی سیاسیه‌کانی ده‌کات؟؟... وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسانه. چونکه کاتێک سیاسیه‌ک له‌سه‌ر سوڵته‌ی میلله‌تێک بێت، مانای لێپرسراوی ئه‌و میلله‌ته‌ی له ئه‌ستۆدایه، هه‌موو بڕیارێکی کارده‌کاته سه‌ر ژیانی هه‌مو تاکێک و ئایندهی، به داخه‌وه جا چ به خراپ یا چ به چاک. له‌به‌ر ئه‌وه کردنه‌وه‌ی زاری هاوڵاتی به رووی ده‌سه‌ڵاتداریدا مافێکی سروشی هاوڵاتییه و مافی ئینسانه.
(ئه‌ل پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عبدالعزیز) که له‌سه‌ر لیسته‌ی (ساخته سۆسیال دیموکراتی کورد) وه‌زیری خوێندنی باڵا و زانکۆکانه، وتارێکی له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوکردوه‌ته‌وه له‌ژێر سه‌ردێڕی داهێنانی سیسته‌می پاڕاڵێل له زانکۆکان و په‌یمانگاکان. که خوێندن ده‌کات به پاره و به داهێنانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات!!!!!!. پارالێل نه‌ک پاڕاڵێل به کوردی مانای ته‌ریب یا هاوته‌ریب.
ئه‌و سیسته‌می خوێندنه‌ی که ئێستا له وڵاتان له جیهاندا هه‌یه، به خوڕایی نه‌بووه، به‌ڵکو به‌رهه‌می خه‌باتی ئینسانه که هه‌موو هاوڵاتیه‌ک بتوانێت زانیاری و مه‌عریفه‌ت به‌ده‌ست بهێنیت، جا توانای ماددی و ئابووری هه‌رچی بێت، مه‌عریفه‌ت ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌وانه نه‌بێت که خاوه‌نی سه‌رمایه‌ن یا شێخن یا ئاغا!!!. پتر له 300 ساڵ لهمهوپێش له ئه‌وروپا ته‌نها ئه‌وانه‌ی سهرمایهدارو ده‌وڵه‌مه‌ند بوون توانای ماددیان هه‌بووه که منداڵه‌کانیان فێری خوێندن و نووسین بکه‌ن، هه‌موو فه‌یله‌سوفه‌کان و بیرمه‌نده‌کان به‌و پیشه‌یه ژیاون که منداڵی ئاغا و سهروهتمهندهکانیان به ده‌رسی تایبه‌تی فێری خوێندن و نووسین ده‌کرد و له ساڵانی 1800 ئه‌مجا زانکۆ کرایه‌وه. ئه‌م داهێنانه‌ی شێخ دلاوه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ پتر له 400 ساڵ بۆ دواوه، بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێت.
شێخ دلاوه‌ر له وتاره‌که‌ی ده‌نووسێت::((هه‌ر بۆیه‌ش له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا زانکۆکان سهربهخۆکراون و ده‌ستیان بۆ په‌یداکردنی داهات و خه‌رجکردن بهڕهڵاکراوه.)). ئه‌مه بۆ ئه‌مریکا راسته به‌ڵام بۆ وڵاتانی تر راست نییه، چونکه ئه‌مریکا وڵاتی سه‌رمایه‌دارییه، نه‌ک زانکۆ به‌ڵکو ((زیندان))یش کۆمانیایه که تا ژماره‌ی زیندانی زیاتر بێت زیاتر داهات و قازانجیان ده‌بێت، بۆیه یه‌ک ملیۆن زیندانیی هێرۆین و تلیاک و حه‌شیشه‌یان هه‌یه. ئه‌وه کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیه له جیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت که‌ره‌سه‌ی قازانج و داهاتی کۆمپانیان!!!!!!.
وڵاتی سوید هه‌شت ملیۆنه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌ک ملیۆن بێگانه‌ش به‌خێو ده‌کات(له‌وانه نزیکه‌ی په‌نجا هه‌زار کورد به بیمه‌ی سۆسیال به خێودهکات)). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوید به‌و هه‌شت ملیۆنه‌وه ئه‌وه‌نده خاوه‌نی (عیلم و مه‌عریفه‌تن) و خاوه‌نی ته‌کنۆلۆجیا و پیشه‌سازین مونافه‌سه‌ی 350 ملیۆن ئه‌مریکی له بازاڕی جیهاندا ده‌که‌ن. له سوید خوێندنی زانکۆ به پاره نییه!!!، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو پاره‌ی قه‌رز ده‌دا به‌وانه‌ی که ده‌چن له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر وڵاتێک بخوێنن، ته‌نها پڕکردنه‌وه‌ی(ئیستیماره)ی ده‌وێت و به (پۆست)یش بۆی ده‌نێریت و هیچی تر!!!. ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌ختی نه‌بووه و کێشه‌ی هه‌بوه یا له‌به‌ر هه‌چ هۆیه‌ک بێت خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واونه‌کردبێت و نه‌توانێت له زانکۆ بخوێنێت، سیسته‌مێکی تریان هه‌یه پێی ده‌بێژن (Komvux) بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نی هه‌بێت له20/30 ساڵ و نه‌توانێت له قوتابخانه ئاسایی بخوێنێت و له‌گه‌ڵ 15 ساڵێکدا دابنیشێت، ده‌توانێت جارێکی تر بچێت له (Komvux) خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واو بکات و ئه‌مجا زانکۆ بخوێنیت. وه‌زیری ئابووری ئێستا له‌و سیسته‌مه‌وه خوێندنی ته‌واوکرده‌وه و بووه به وه‌زیری ئابووری، له قه‌یرانی ئابووری ئێستای جیهان سوید به‌هیزترین ئابووری هه‌یه و وه‌زیره‌که‌یان ئامۆژگاری به وڵاتان ده‌دات، سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌یان که له حیزبی راستڕه‌وه به‌ڵام ئه‌م هاوینه توانجی ناڕاسته‌خۆی گرته ئه‌مریکاو گووتی ((وڵات هه‌یه میلله‌ته‌که‌ی به‌خێو ناکات و هه‌زاران میلارد له بودجه‌ی نوقسانه و خه‌ریکی (Militarism) ن.
ئه‌م وه‌زیره به وشه‌ی خۆی داهێنانی له سیسته‌می زانکۆ‌دا کردوه، زانکۆ ده‌کات به کۆمپانیا و داهات و قازانجی هه‌بێت. زانکۆ کۆمپانیا نییه، زانکۆ شوینی خوێندن و مه‌عریفه‌ته و میلله‌ت پێگه‌یاندن. به‌ڵام کۆمپانیا یه‌ک مه‌به‌ستی هه‌یه ئه‌ویش پاره په‌یداکردن و قازانجکردنه. ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکه نه‌توانێت داهاتی هه‌بێت و قازانج نه‌کات کۆمپانیاکه (ئیفلاس ده‌کات) و دای ده‌خات. ئه‌گه‌ر به‌و مه‌نتیقه‌ش ته‌ماشای زانکۆ بکرێت که داهاتی نه‌بوو ده‌رگای دابخات و کارمه‌نده پرۆفیسۆرکانیش ده‌ربکات، ئیتر مهعریفهتیش نامێنێت!!! باش بیری لێ بکه‌نه‌وه، ئه‌مه شتێکی جیدیه.!!!!. لێره‌دا پرسیارێكی بچوکیش دێته پێشه‌وه: ئه‌گه‌ر زانکۆ کرا به کۆمپانیا و داهاتی هه‌بێت و خوێندن به پاره بوو، چ پێوسته ده‌کات که حکومه‌ت وه‌رزیری خوێندنی باڵا و زانکۆکان رابگرێت(له‌سه‌ر وه‌زنی مانگا را‌گرتن) و مانگانه به فه‌رده دۆلار بخاته گیرفانی وه‌زیره‌وه..!!!!؟؟؟؟؟.
خوێندن و مه‌عریفه‌ت مافی هاوڵاتییه، که هه‌موو که‌س سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و سه‌روه‌تمه‌ندی خێزانه‌که‌ی بتوانێت هه‌مان هه‌ل و مه‌رجی هه‌بێت له په‌یداکردنی مه‌عریفه‌ت و خوێندن، نه‌ک ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی سه‌روه‌ته بتوانێت خۆی بکات به خاوه‌نی مه‌عریفه‌ت و ئه‌وه‌ی هه‌ژاره بێ مه‌عریفه‌ت بمێنێته‌وه و ببێت به هاوڵاتی پله دوو!!!. ئه‌م وه‌زیره بیری له عاقیبه‌ی داهێنانی سیته‌مه‌که‌ی نه‌کردوه‌ته‌وه که چ گاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و ئابووری ئه‌و میلله‌ته ده‌بێت!!! ((ئه‌و ئه‌وه ده‌کات که له ته‌رفێکی زۆر دوور هاتوون و پێان گووتوه!!)) . جا گه‌ر بۆ گۆڕانکارییه‌کی وا ریشه‌یی له ناو کۆمهڵکدا خوێنکار و قوتابی نه‌جووڵێن یا نهجوولێندرێن و نه‌ڕژێنه سه‌ر جاده‌کان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ، ئه‌ی بۆچی تر گرنگه بێنه سه‌رجاده!!. ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسساز و ئایندهی ئه‌و میلله‌ته‌یه. ئه‌مه گۆڕانی سیسته‌می ئه‌و میلله‌ته‌یه، ئه‌م خوێدنکار و قوتابیانه سبه‌ینێ ده‌بێت منداڵه‌کانیان به پاره له زانکۆ بخوێنن و مه‌سه‌له مه‌سه‌له‌ی منداڵ و خێزانی ئه‌وانه نه‌ک هی من!!!.
زۆر که‌س به خۆی ده‌بێژێت پرۆفیسۆر تا کێش بۆ خۆی زیاد بکات. به‌ڵام پرۆفیسۆر تا پرۆفیسۆر که‌وتووه!!، هه‌یه پرۆفیسۆری درۆینه‌یه و هه‌یه پرۆفیسۆری راسته‌قینه‌یه. (John Coetzee) یش پرۆفیسۆره وPhD ی له ئه‌ده‌بدا هه‌یه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌به و چه‌ند ساڵێک له زانکۆی ئه‌مریکاش مامۆستای ئه‌ده‌ب بووه و ئێستاش خانه‌نشینه. له کتێبێکی له ساڵی 2007 به ناوی Diary of a bad year رای خۆی له‌سه‌ر زانکۆ ده‌رده‌بڕیت و ئه‌مه ده‌نووسێت:: هه‌موو کاتێک جۆرێک له درۆ بووه که زانکۆ سه‌ربه‌خۆ و خۆبه‌ڕیوه‌به‌ر بووه، شتێکی که‌م نییه که زانکۆکان له ساڵانی 1980-1990 خرانه ژێر کاریگه‌ریه‌کی عهیببار، به ترساندنیان که به‌شیان که‌م ده‌که‌نه‌وه، ئێدی گۆڕیان بۆ کۆمپانیای قازانجکه‌ر و ئێدی پرۆفیسۆره‌کان که جاران لێکۆڵینه‌وه و دیراساتیان له ئازادی ته‌واودا بوو ، وه‌ک کارمهدنێکی عهزابچهشت خرانه ژێرده‌ستی سه‌رۆکی(پرۆفێشناڵ) کۆمپانیا، جێی دوودڵییه که جاركی تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌ی پرۆفیسۆره‌کان بگێڕدرێته‌وه.
دوو مانگ پێش، به‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر باڵی کۆنسێرڤاتیزمی ئه‌مریکی پێشکه‌ش کرا که سه‌عاتێک بوو، چاوپێکهوتنینان له‌گه‌ڵ راوێژکارێکی کۆنی (جۆرج بوش) کرد که ئه‌مه‌ی گووت:: We use our milatry power, political power, and cultural power to change the middlewest.
مه‌به‌ستی له قلتوور ئه‌وه‌یه مه‌عریفه‌ت و زانست و ئایینی مه‌سیحی ئه‌مریکی و ئه‌و زانیارییه‌ی که هه‌یانه. دڵنیام گه‌ر نه‌توانن هیچ میلله‌تێکی تر بگۆڕن ده‌توانن میلله‌تی کورد به ئاسانی بگۆڕن وه‌ک خۆیان ده‌یانه‌وێت، که هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی نه‌بێت، قۆناغیکی زۆریشیان بڕیوه. چونکه میلله‌تی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه و باش دیراسه‌ی کوردیان کردوه.
کورد هه‌رگیز میلله‌ت نه‌بووه، کورد هه‌رگیز خاوه‌نی مه‌عریفه‌ت نه‌بوه و نییه‌تی، کورد هه‌رگیز شارستانی نه‌بووه و نییه‌تی، کورد هه‌رگیز هه‌وییه‌تی نه‌بووه و نازانێت هه‌وییه‌تی میللی و شه‌خسی چییه.
کورد جووجه‌ڵه‌یه که‌چی نایه‌وێت هێلکه‌ی مریشک بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت هێلکه‌ی قاز بکات، ئه‌وه‌تا به 3 ملیۆن له ئازادی خۆیاندا ناتوانن حکومه‌تێکی کارتۆنی دروست بکه‌ن، که‌چی ده‌یانه‌وێت 30 ملیۆن و 40 ملیۆن له‌م وڵات و له‌و وڵات کۆبکه‌نه‌وه و ئیمپڕاتۆڕ دروست بکه‌ن!!!!!!!!!. وه‌زعی کورد وه‌کو سویسره وایه، تۆ بۆچی چوارده‌وری خۆت له خۆت بکه‌یت به دوژمن و چۆن ده‌توانێت بژێت!!!!، تۆ بۆ دژی تورکی، تۆ بۆ دژی عه‌ربی، کورد له سایه‌ی شارستانی و مه‌عریفه‌تی ئیسلامی عه‌ره‌بدا شارستانی بووه(بۆ ئینکاری راستی و واقیعی خۆ بکرێت!!!)، ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستای کورد کاتی خۆی وڵاتانی گه‌وره سنووره‌کانیان کێشاوه و دابه‌شکردووه، ده‌وڵه‌تی عه‌رب و تورک ته‌نها به‌رگری له بهرژهوهنهی وڵاتی خۆیان ده‌که‌ن خۆ خه‌تای خۆیان نییه خاکه‌که‌یان به‌وان داوه، ئه‌گه‌ر له جیاتی ده‌وڵه‌تی کوردیش هه‌بوایه هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بوو. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی تێڕامانه، باش بیری لێبکه‌نه‌وه، ده‌ماغ و مێشک بۆ بیرکردنه‌وه کراوه.
له کۆتاییدا دوو وشه‌ش له‌سه‌ر سیاسه‌ت::: ئه‌مریکا سوودیکی باشی له به‌کارهێنانی کورده‌کان له عێراق کرد بۆ سه‌قامگیری باری سیاسی عیراق و هاوتاکردنی هاوکێشه‌کان و ئاسانکردنی عه‌مه‌لیه‌ی عه‌سکه‌ری و سیاسی خۆیان. له قۆناغی دووه‌م ئه‌رکێکی تر به کورد ده‌سپێرن، به مه‌زنده‌ی من، له‌مه‌و دوا کورده‌کان پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی زۆریان له‌سه‌ر ده‌بێت که سیاسه‌ت بگۆڕن و له‌گه‌ڵ عه‌لاوی رێکه‌وتن بکه‌ن(باش ده‌یبینین له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو))، ئه‌مریکا له غیابی خۆی سیاسه‌تی خۆی له رێگای جه‌ماعه‌تی عه‌لاوییه‌وه سه‌قامگیر ده‌کات و به‌وه‌ش هاوپه‌یمانه‌کانی مالیکی عهزلدهکهن و ده‌ستی ئێران له عیراق که‌م ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌م ماوه‌یه ستراتیژی خۆیان بووه که تا له‌وێبن نابێت باری عه‌سکه‌ری و سیاسی تێکبده‌ن و سه‌رله‌خۆیان تێکبده‌ن و ئێرانیش بوورووژێن تا زیاتر په‌له‌قاژێ بکات و وه‌زعه‌که له ئه‌مریکا تێک بدات و ئه‌مریکا کۆنترۆلی عێراقی له‌ده‌ست ده‌ربچێت. که ئه‌مریکا رۆشت ئیتر ئه‌مریکا هیچ لێپراسراو نییه که چی له عێراق روو ده‌دات!!!. ئه‌گه‌ر کورده‌کان نه‌یکه‌ن کورده‌کان ده‌کات به دووله‌ته‌وه و یارمه‌تی ئه‌و بهشهدهدات که له‌گه‌ڵ عه‌لاوی رێک ده‌که‌ون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست