کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خاڵه‌شه‌هاب وئارامیش به‌سه‌ردان هاتنه‌وه‌ !

Thursday, 21/05/2009, 12:00

2045 بینراوە


دوای تێپه‌ڕبوونی 33 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشی نوێی 1976 له‌ ناوزه‌نگی سه‌نگه‌ری هه‌ستانه‌وه‌ وبه‌رخۆدان وهه‌ڵمه‌تی شێرانه‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کتوپڕو چڕ وپڕی سه‌رکرده‌شه‌هیده‌کان ئه‌نجام درا و هه‌ریه‌ک‌ له‌ ئارام ،خاڵه‌شه‌هاب ، ئه‌نوه‌ر زۆراب،عه‌لی عه‌سکه‌ری ، جه‌عفه‌ر، دکتۆرخالید ،سه‌عدی گچکه‌ ، ئازاد هه‌ورامی ، عه‌بدولڕه‌زاق ، حه‌سه‌ن کوێستانی ، محه‌مه‌د‌ سه‌رسپی ، ئه‌نوه‌ر باڕۆیی ، باقی به‌رزانی ، ملازم سه‌ید که‌ریم،سه‌ڵاحی موهه‌ندیس ،جه‌مالی عه‌لی باپیر ،خوشکه‌ سنه‌وبه‌ر، جه‌لال شاره‌زوری ،عه‌بدولره‌زاق،جه‌مال تاهیر،جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر ،ته‌حسین کاوانی،هیوا بێقۆڵ،غه‌ریبه‌ ڕه‌ش،مام عومه‌ر، مه‌لا عه‌لی شاعیر، دایه‌ ئامینه‌، ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن ، که‌ریم نۆکه‌ڵه‌یی، شۆڕشی عه‌لی شیوعی،ئه‌حمه‌د شاتوانی ، ئه‌نوه‌ری مه‌جید سوڵتان ، تایه‌ری حاجی عه‌زیز ، مه‌حمودی حه‌جی فه‌ره‌ج، خوله‌ گه‌رمیانی ، حه‌یده‌ری شێخ فاتیح ، عه‌بدول خالیق مه‌عروف ، سۆلاقه‌ تۆما ، سۆران پۆڵیسی مه‌سیحی، هاوڕێ جه‌بار، حه‌مه‌ سوره‌بانی، سه‌رداری سه‌عید سۆفی، مولازم جوامێر، برایم عه‌زۆ ،مامه‌ڕیشه‌،جه‌ماله‌ڕه‌ش ، جه‌باری حاجی ڕه‌شید ،ڕێباز و چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی تر ئاماده‌بوون .له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌و هه‌زاران نامه‌ وڕاپۆرته‌ ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌کرا ،که‌ له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان وهاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانه‌وه‌ نێردرابوون و داوایانکردووه‌ به‌ زووترین کات فریای یه‌کێتی وگه‌لی کورد بکه‌ون .سه‌رکرده‌شه‌هیده‌کان که‌ کوردستان ویه‌کێتیان به‌ هێشتا زیندووه‌کان سپاردبوو دوودڵ بوون له‌ ڕاستی ودرووستی ناوه‌ڕۆکی نامه‌ وڕاپۆرته‌کان .بۆدڵنیابوون وساغکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاردرا هه‌ریه‌ک له‌ ئارام وخاڵه‌شه‌هاب وه‌ک نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش به‌ سه‌ردانێکی مه‌یدانی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ بینیه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی تێکڕای ڕه‌وشی دوای ڕاپه‌ڕین ڕه‌وانه‌ی کوردستانی ئازاد بکرێن . بڕیاریش درا دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ ڕاپۆرتێکدا خاڵ به‌خاڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واو ده‌رباره‌ی دیارده‌ وحاڵه‌ته‌ بینراو وبیستراوه‌کان ئاماده‌بکه‌ن . ئه‌وسا شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ له‌کۆبونه‌وه‌ی داهاتووی خۆیاندا هه‌ڵوێستی ئاشکرایان بۆ ڕای گشتی و میدیاکان ڕاده‌گه‌یه‌نن ......

سه‌رله‌به‌یانی 19/05/2009 و له‌ کاتی دیاریکراو وشوێنی ده‌ستنیشانکراودا هه‌ردوو شه‌هیدی سه‌رکرده‌ ئارام وخاڵه‌شه‌هاب به‌یه‌کگه‌یشتن و یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌ستپێکرد.
مه‌کته‌بی سیاسی :


سه‌دان چه‌کدار له‌چه‌ندین بازگه‌ی کۆنترۆڵدا وه‌ستاون ،به‌چاکه‌ت وپانتۆڵی مارکه‌و بۆینباخی گرانبه‌هاوه‌ به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سول ،دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ،مه‌لا به‌ختیار ، فوئاد مه‌عسوم ،دکتۆرکه‌مال فوئاد،عیماد ئه‌حمه‌د، عدنان موفتی ،دکتۆر ئه‌رسه‌لان باییز وسه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ به‌رده‌رگای مه‌کته‌بی سیاسی بۆ پێشوازیکردن وه‌ستاون .
پاش چاکوچۆنی و دوور له‌ موجامه‌له‌ پرسیاره‌کان ده‌ستپێئه‌که‌ن !!!!!!
_ مام جلال ؟
له‌ به‌غداده‌ و بۆته‌ سه‌رۆکی ووڵاتی عێراقی عه‌ره‌بی ، داوای لێبوردن ئه‌کات و ناتوانێت ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌که‌ن بچنه‌ سه‌ردانی هه‌وڵ ده‌ده‌ین مه‌وعیدێکتان بۆ وه‌ربگرین و ده‌تانخه‌ینه‌ لیستی چاوه‌ڕوانیه‌وه‌ .



+ نه‌وشیروان مسته‌فا، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر،عومه‌ر شێخ موس،قادر حاجی عه‌لی ،حه‌مه‌تۆفیق،عومه‌رعه‌بدوڵلا ،عومه‌ر سه‌ید عه‌لی،عومه‌ر فه‌تاح ،جلال جه‌وهه‌ر،مسته‌فا سه‌ید قادر،عوسمان حاجی مه‌حمود و جه‌بار فه‌رمان له‌کوێن و بۆ ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون؟
وه‌ڵام : جه‌بار فه‌رمان به‌ده‌ردی خوا مرد ،فه‌ره‌یدون خه‌ریکی بازرگانیه‌ ، عومه‌ر فه‌تاح کرا به‌ پۆڕی خوراو ،عومه‌ر شێخ موس پاره‌که‌ی ......... وعاجز بوو ،ملازم عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ژنێکی گه‌نجی هێنا و دوور که‌وته‌وه‌ ، ئه‌و براده‌رانه‌ی تریش باڵی ریفۆرمن و زۆربه‌یان گێره‌شێوێن بوون وسلێمانچێتیان ئه‌کرد ،له‌به‌رئه‌وه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش (مجلس قیاده‌ سه‌وره‌) به‌ چه‌ند پیلانێکی درێژخایه‌ن کۆڵیان پێدرا و ئێستا خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو و ناوی لیسته‌که‌یان (گۆڕان) ه‌....
 نا ببورن باڵه‌که‌ی مامه‌ فتوایان دا لیستی (دۆڕان وتۆران) ه‌.
_ دارایی حیزب چه‌نده‌ و ئیداره‌ی گشتی چۆن کاروباره‌کانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات ؟
هه‌موو وورده‌کاریه‌کانی خواش نایزانێت له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌که‌ینه‌ پرسیاری شه‌شه‌می تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ و ته‌رکه‌ .کاروباره‌کانی ئیداره‌ی گشتی به‌ دڵی خۆمانه‌وه‌ و ڕاکێشانی پاره‌ و‌ و ته‌خشان وپه‌خشان پێکردنی مه‌فتوحه‌ . له‌وه‌ خۆشتر عه‌لی فه‌تاحی خه‌فیفه‌ی فتقدار ئێستا مووچه‌ی گشت پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌زه‌کانی ها به‌ده‌ست !!!!
_ ئه‌ی مووچه‌ی خۆتان ؟
توخوا ئه‌مه‌ پرسیاره‌ ؟ مونافه‌سه‌مانه‌ کاممان زیاتری هه‌بێت له‌ پاره‌ی خه‌وتوو و کۆمپانیای وه‌همی وته‌نده‌ر .وه‌ک هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و شه‌هیدی له‌ ویژداندا زیندوو یه‌ک پارچه‌ زه‌وی و چه‌ند دۆنمێک و باخێکی گه‌وره‌ و خانوویه‌کی جوانکیله‌ و ده‌ کۆنتۆی بانق و........ .
_ هه‌ڵه‌بجه‌ ؟
تۆزقاڵێک ئاسه‌واری کیمیاوی دیار نه‌ماوه‌ ، برینداره‌کان نامرن و هه‌موویان چاکبوونه‌وه‌ ،خانووه‌کانیان له‌سه‌ر نوێترین مۆدێل ودیزاین درووستکرانه‌وه‌ ، ده‌یان خوێندنگا و بنکه‌ی ته‌ندرووستی ، یاریگا ،شوێنی حه‌وانه‌ وباخچه‌ی هه‌ڵواسراومان درووست کردووه‌ و له‌ نازو نیعمه‌تدان . ئێستا دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دادگای باڵای تاوانه‌کانه‌ و سه‌رانی ڕژێمی له‌سه‌ر دادگاییده‌کرێن و ڕاسته‌وخۆ له‌ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ په‌خشئه‌کرێن . دکتۆر به‌رهه‌میش ئه‌وه‌ خۆی وه‌ستاوه‌ وه‌عدی دواوه‌ عه‌لی حه‌سه‌ن کیمیاوی وتاوانباره‌کانی تر یان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یان له‌ گه‌رمیان ئیعدام بکرێن .
_ گونده‌کان ،ئه‌نفالکراوه‌کان ؟
4500 گوند ته‌ختکران ، ئێمه‌ 4999 گوندمان به‌ شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ درووستکرده‌وه‌‌ ، هه‌موو گوندێک کاره‌بای 24 سه‌عات ، ئاوی سازگار ، سووته‌مه‌نی ، په‌ینی کیمیاوی ،ئامێری کشتوکاڵی بۆ دابینکراوه‌ و به‌رهه‌می کشتوکاڵی ومه‌ڕوماڵاتی خۆماڵی ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 4 میلیارد دۆلار ،هه‌روه‌ها ده‌یان دامه‌زراوی مه‌ده‌نی بۆ بونیاتنراوه‌ و یه‌ک نه‌خوێنده‌واریشیان نیه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نفالکراوه‌کان یه‌ک ئێسکوپروسکی قوربانیان له‌ باشوری عێراق نه‌ماوه‌ و هه‌موویمان هێنایه‌وه‌ ،گه‌وره‌ترین شوێنی تایبه‌تیان بۆکرا به‌ باخچه‌ به‌ مۆنۆمێنتی شایسته‌وه‌ .ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌نفاله ‌به‌دناوه‌شدا تیانه‌چوو ئێستا یان له‌ زانکۆکانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و میسر و تورکیا وئێران له‌سه‌ر حسابی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌خوێنن ،یان په‌ککه‌وتووه‌کانیان له‌ خه‌ڵوه‌تکه‌ی پیرانن و به‌ بێ چاو تروکان خزمه‌تده‌کرێن .
_ که‌سوکاری شه‌هیدان ؟
شه‌هیدانه‌ی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ، زه‌وی یه‌کسان بۆ هه‌مووان ،منداڵی شه‌هیده‌کان گه‌یشتووه‌نه‌ته‌ سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسیی یان له‌ حکومه‌تدا وه‌زیر وئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌کیل و وه‌زیر وبه‌ڕێوه‌به‌رن .هه‌ندێکیشیان یان نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ن یان له‌ سه‌فاره‌ته‌کانی عێراقدا سه‌فیر وقونسڵ .
پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان ،که‌مئه‌ندامه‌کان ؟
خانه‌نشینی باش و یه‌کسان ،ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی هه‌یه‌ یان مامۆستای زانکۆ ،په‌یمانگا ،ئاماده‌یی ،ناوه‌ندی و سه‌ره‌تایی خوێندنگاکانه‌ ،یان ئیشی حیزبی ئه‌کات و ئه‌گه‌ر باڵی ڕیفۆرم نه‌بێت ته‌مه‌ن درێژه‌ . یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرین گله‌یی نیه‌ و ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی نابه‌جێش ده‌گرێت بڕواتان بێت ته‌نها مه‌سه‌له‌ گێره‌شێوێنیه‌ و یه‌ک ڕیزی ناو ماڵی یه‌کێتی تێک ئه‌دات وخیانه‌ت له‌ خوێنی شه‌هیده‌کان ئه‌کات ،مه‌به‌ستمان خوێنی ئێوه‌شه‌ گه‌بعه‌ن .
که‌مئه‌ندامه‌کان خانووی تایبه‌تیان بۆ درووستکراوه‌ و ناهێڵین ئازاری جه‌سته‌یی وده‌روونی وکۆمه‌ڵایه‌تی که‌مئه‌ندامێتیان پێوه‌دیار بێت .ڕۆژی هه‌زار دوعای خێر بۆ سه‌رۆکی گه‌وره‌ و سکرتێری گشتی مه‌زن ئه‌که‌ن و خوا ئه‌وانیش و ئێمه‌ش بپارێزێت .
ئارام به‌ هێواشی ئه‌چرپێنێ به‌ گوێی خاڵه‌ شه‌هاب دا و ئه‌ڵێت ئاسنی سارد کوتانه‌ :
با بچینه‌ ناو خه‌ڵک و له‌وانیش بپرسین بزانین له‌ولا چ باسه‌ ؟
سواری ته‌کسیه‌ک ده‌بن و داوا ئه‌که‌ن تێر بیانگه‌ڕێنێ ویه‌که‌م‌ پرسیار له‌ به‌نزینخانه‌وه‌ ده‌ستپێئه‌که‌ن .

_ چه‌ند دانه‌ له‌ ناو شار هه‌یه‌ ؟
ده‌یان به‌نزینخانه‌ ،خاوه‌نه‌کانیان پیاوانی حیزبن یان شه‌ریکه‌به‌ش ،به‌ ئاره‌زووی خۆیان نرخ دائه‌نێن ،جۆری ئێرانی وعێراقی وتورکی هه‌یه‌ ، ئاو ونه‌وتیشی تێکه‌ڵاو ئه‌کرێت و که‌سیش بۆی نیه‌ ئه‌لف هه‌ڵبهێنێته‌وه‌ .
_ ئه‌و ئه‌و بینا زه‌غمه‌ی به‌رامبه‌رمان هی کێیه‌ ؟
ناوه‌که‌ی ناڵێم ،به‌ڵام ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسییه‌ و کوڕه‌که‌شی خه‌ریکی بازرگانیه‌ و به‌نیازه‌ بیشیباته‌ سه‌رکردایه‌تییه‌وه‌ .
_ ئه‌ی ئه‌و خانووه‌ سێ نهۆمیه‌ به‌رد مه‌ڕمه‌ڕه‌ ؟
هی مه‌لایه‌که‌ به‌ڵام ناچێته‌ مزگه‌وت وعیباده‌ت ناکات و دژی ئیسلامی سیاسیشه‌ و له‌ په‌نا هێرۆخانیشدا بۆته‌ خاوه‌نی چاودێری چاوه‌کان .
_ ئۆخه‌ی سوپه‌رماکێت وڕیستورانتی مۆدێرنیش هه‌یه‌ ،ئه‌ی ئه‌مانه‌ ؟
هه‌مان تاس وهه‌مان حه‌مام ، کاکی براینه‌ ، پیاوی فه‌قیری دوێنێی ئه‌م ووڵاته‌ هه‌ر فه‌قیره‌که‌ی ئه‌مڕۆیه‌ و به‌سکێک تێر وبه‌ سیان برسی .ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ سیاسه‌تمه‌داری سه‌رمایه‌داره‌ و ئاگایان له‌ حسابی خۆیان نه‌ماوه‌ .
_ ئه‌ی ئه‌م شه‌قامه‌ بۆ وا پڕ له‌ چاڵ وچۆڵه‌ ؟
قیره‌که‌ی ئه‌سڵ نیه‌ ،بۆیاغه‌ سپیه‌که‌ی ته‌زویره‌ و شاره‌وانیش خه‌ریکی دزی وگه‌نده‌ڵیه‌ و بڕۆن سه‌یری ژیانی خۆیان وکه‌سوکاریان بکه‌ن .
_ ئێ باشه‌ ئه‌م هه‌موو فاروقی مه‌لا مسته‌فایه‌ چیه‌ له‌سه‌ر تابلۆی بیناکان نووسراوه‌ ؟


به‌ حساب کابرایه‌کی خێرخوازه‌ و شار نۆژه‌ن ئه‌کاته‌وه‌ .بڕواتان بێت له‌20% ی پاره‌که‌ی هی خۆی نیه‌ و له‌ ده‌ستکه‌وته‌که‌شیدا 10% ی به‌ر ناکه‌وێت .هه‌موو موڵکی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه‌ . ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت وه‌عدی پیاو ئه‌تانبه‌م بۆ ده‌باشان وقه‌ڵاچوالان ودوکانیش .له‌وێ نازانیت سه‌یری چی بکه‌یت ،ده‌ست بۆ هه‌ر خانوویه‌کی ڤێلا ئاسا ڕابکێشیت مۆرێکی تاڵه‌بانی یان مه‌کته‌بی سیاسیی پێوه‌یه‌ .
_ بۆ کاکه‌ ئه‌وانه‌ حیزبایه‌تی ئه‌که‌ن یان بازرگانی و پاوان ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌تان لای که‌سوکاری شه‌هیدانه‌ ،که‌که‌سیان دانی خێر به‌ پێشمه‌رگه‌کانی دوێنێ و دزه‌کانی ئه‌مڕۆدا نانێن .
_ ئه‌ی ئه‌م گرده‌ بۆ وا قه‌ره‌باڵغه‌ ؟
ئه‌مه‌ ناوی گردی ووشه‌یه‌ ، نه‌وشیروان مسته‌فا و هاوڕێکانی لێی کۆبوونه‌ته‌وه‌ و خه‌ریکی گۆڕانن ،باڵی تاڵه‌بانی پێیان ئه‌ڵێن (گردی فشه‌) ،خه‌ڵکیش ئه‌ڵێت (به‌س ئومێدمان کاکه‌ نه‌وه‌یه‌) .
_ سه‌رێکیش بده‌ین له‌ناو ناو بازاڕ ؟
وه‌ی به‌چاوان ،شار جمه‌ی دێت له‌ عه‌ره‌بی جنوب و ناوه‌ڕاست ،پڕه‌ له‌ ئاواره‌ ،هه‌زاران گه‌نج وخوێنده‌وار شاریان به‌ جێهێشت .
_ دیاره‌ چوون بۆخوێندن و حیزب ناردوونی ؟
نه‌وه‌ڵا ،له‌ ده‌ست خه‌م وخه‌فه‌تی حیزب و بێهیوایی خۆیان .
_ جا به‌م قسانه‌ی تۆ بێت وڵات بۆته‌ جه‌هه‌ننه‌م ؟
به‌ڵێ ووڵات وشار به‌هه‌شتی مه‌سئولین و جه‌هه‌ننه‌می خه‌ڵکن‌ .

_ که‌واته‌ چی ئه‌ڵێیت به‌وانه‌ی خۆیان بۆ کورد به‌ کوشت دا ؟
له‌خۆیان وکه‌سوکاریان ڕۆشتن ،ئه‌م مه‌سئولانه‌ هێنده‌ پێشمه‌رگه‌یان ناشرین کرد ،خه‌ڵک جنێو و قسه‌ی سوکیان پێ بڵێت ،دوور نیه‌ سبه‌ینێ به‌ کله‌ته‌ور و خاکه‌ناز و به‌رد شار به‌ده‌ریان نه‌که‌ن .
_ ده‌ره‌نجام : پاش کۆی پرسیاره‌کان کاک ئارام و خاڵه‌ شه‌هاب بڕیاریان دا له‌ بری نوسینی ڕاپۆرت بۆ هاوڕێکانیان ، هانی خه‌ڵک بده‌ن تا زووه‌ و بێ دواکه‌وتن کۆمیته‌یه‌ک له‌ چین و توێژه‌کانی گه‌ل دروست بکه‌ن بۆ درێژه‌ پێدا‌نی شۆرشێکی به‌رده‌وام .
21-5-2009


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)