کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چۆن ڕاستیه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنین ؟ به‌شی سێ‌یه‌م -

Wednesday, 06/05/2009, 12:00

1945 بینراوە


کام ئۆپۆزسیۆنی دیموکرات و کام لیستی جیاواز ؟
به‌ڕێز دکتۆر جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور ده‌ڵێت [ئێستا له خوارووی کوردستان (عێراق) ئۆپۆزیسیۆنێکی دیموکرات (لیستی نه‌وشیروان) په‌یدا بووه‌ که ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌ت له حیزب و دادگه وله‌شکر و دین جیاکاته‌وه.] . بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ :-

http://www.helwist.com/Hesenpor/Parlman%20Bashor/23%20%20parlman%205.htm



ئایا به‌ چ پێوانه‌یه‌ک نه‌وشیروان ده‌خرێته‌ خانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ که‌ به‌ ملۆنان دۆلاری له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه‌ بۆ خه‌رج ده‌کرێت و باشترین و گرنگترین خاکیشی بۆ زه‌وتکراوه‌ له‌ شاری سلێمانی‌دا ؟ له‌ کاتێکدا تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ هاوبه‌شیکردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا زه‌وتکه‌ری هه‌موو داهاتی کوردستانن . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ک هه‌ر هیچ ده‌نگێکی جیاوازی بۆ قبووڵ ناکرێت به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌شی بۆ قبووڵ ناکرێت که‌ 100% ده‌روێش و کۆیله‌ی داروده‌سته‌ی تاڵه‌بانی نه‌بن .

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دیموکراتیه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا بزانین ئه‌وا ده‌بێت کرده‌وه‌کانی ڕابردووی هه‌ڵسه‌نگێنین ، چونکه‌ کرده‌وه‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌ نه‌ک گوتاری ڕه‌نگاوڕه‌نگ ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ گوتاری ڕه‌نگاوڕه‌نگ بێت ئه‌وا هیچ که‌سێک هێنده‌ی بارزانی گوتاری ڕه‌نگاوڕه‌نگی نه‌داوه‌ به‌ گوێی جه‌ماوه‌ردا و له‌ هه‌مان کاتدا هیچ که‌سێکیش هێنده‌ی بارزانی زامی نه‌کردۆته‌ دڵی کوردانه‌وه‌ . نازانم تا چه‌نده‌ د.جه‌عفه‌ر ئاگاداری ئه‌م کرده‌وانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌ که‌ مشتێکه‌ له‌ ده‌ریایه‌ک :-

1- ئه‌نجامدانی کاره‌ساتی قه‌ڕناقا و پشتئاشان له‌ 1-ئایار-1983دا که‌ زیاتر له‌ 350 پێشمه‌رگه‌ی تێدا کوژراوه‌ و نزیکه‌ی 300 که‌سیان پێشمه‌رگه‌ی پارتی کۆمۆنیستی عێراقی بوون ، له‌ کاتێکدا نه‌وشیروان ئه‌م کاره‌ساته‌ی ئه‌نجام داوه‌ که‌ شیوعیه‌کان له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی کرێکارانی جیهانیدا بوون و زۆربه‌شیان چه‌کدار نه‌بوون .

ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ساته‌ش له‌سه‌ر داوای به‌عسیه‌کان بوو تاوه‌کو دانیشتنیان له‌گه‌ڵ‌دا ئه‌نجام بدات . بێگومان ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ ، وه‌کو ژێرپێ خستنی ده‌نگی که‌رکوکیه‌کان و دابه‌شکردنی ده‌نگه‌کانیان به‌سه‌ر تورکمان و عه‌ره‌بدا له‌ پێناوی دانیشتنی به‌ره‌ی تورکمانی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا - ساتوسه‌ودا کردن به‌سه‌ر کوردی باکووره‌وه‌ و فه‌رامۆشکردنی ته‌واوی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان له‌ پێناوی دانیشتنی تورکه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا .



2- په‌لکێشکردنی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بیره‌ نه‌وته‌کانی بای حه‌سه‌ن له‌ شاری که‌رکوک‌دا له‌ ساڵی 1986زاینی ، که‌ ئه‌مه‌ش باشترین بیانوو بوو بۆ به‌عسیه‌کان بۆ جاڕدانی ئه‌نفال و له‌ناوبردنی نزیکه‌ی 200،000 سڤیلی کورد ، که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش سێ هێنده‌ی تورکمانه‌کانی ئیمڕۆی باشووری کوردستان و دوو هێنده‌ی دانیشتوانی وڵاتی قه‌ته‌ری ئه‌و کات ده‌بوو .

ڕاسته‌ به‌عسی داگیرکه‌ر بکه‌ری ئه‌نفال بوو ، به‌ڵام هۆکاری ئه‌و ئه‌نفاله‌ په‌لکێشکردنی سوپای پاسداران بوو که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد .



3- کوشتنی ده‌یان که‌س له‌ کۆنه‌ پارتیه‌کان له‌ کۆتایی ساڵی 1983 و سه‌ره‌تای ساڵی 1984 له‌ شاری سلێمانی و ده‌وربه‌ریدا که‌ نموونه‌یان عه‌بدولی سووران و شێخ نوری شێخ ساڵح بوو ، که‌ ئه‌م کۆنه‌ پارتیانه‌ که‌سانی سڤیل بوون و کوشتنیشیان ته‌نها به‌هۆی کۆنه‌ قینه‌وه‌ بووه‌ ، چونکه‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی بارزانیه‌وه‌ وازیان له‌ سیاسه‌ت هێنابوو .

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌شدا ترس که‌وته‌ دڵی هه‌موو کۆنه‌ پارتیه‌کانی دیکه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ترسه‌شدا هانایان برد بۆ به‌عسیه‌ داگیرکه‌ره‌کان و کردنه‌وه‌ی سه‌دان فه‌وجی خه‌فیفه‌ی به‌کرێگیراو ، که‌ به‌ هاوکاری ئه‌م فه‌وجه‌ به‌کرێگیراوانه‌ ئه‌نفال گه‌یشته‌ دوا ترۆپک و شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ته‌واو شێوێنرا . بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فه‌وجه‌ به‌کرێگیراوه‌کانیش کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ :-

http://www.helwist.com/2%20Geshti/Kesekan/Ali%20Mehmod/Babet.htm



4- سه‌رپه‌رشتی کردنی شه‌ڕی ساڵی 1992 دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان له‌سه‌ر داوای تورکیا ، که‌ به‌ شه‌ڕی خیانه‌ت به‌ناوبانگه‌ و له‌و شه‌ڕه‌دا نزیکه‌ی 280 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ .

ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ خوێنێکی زۆری ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی لێچۆڕا ، له‌ هه‌مان کاتدا برینێکی هێجگار قوڵیشی کرده‌ دڵی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ که‌ ساڕێژکردنی کاتێکی زۆر بخایه‌نێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌ بوویه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌م ده‌روازه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر باشووری کوردستان ئاوه‌ڵا بکات و هه‌م بوویه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی باشووریش ته‌واو ببنه‌ به‌شێک له‌ پیلانه‌کانی تورکیا .



5- به‌رفره‌وانکردنی شه‌ڕی نێوان ی‌ن‌ک و پ‌د‌ک له‌ ساڵی 1995ز. له‌ هه‌ولێر ، که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ کوشتنی ده‌یانهه‌زار چه‌کدار و سڤیل کۆتایی هاتووه‌ . ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌ش نه‌ک هه‌ر لایه‌نه‌کانی باشووری کوردستانی ته‌واو گرێدا به‌ داگیرکه‌رانه‌وه‌ به‌ڵکو باشووری کوردستانیش بوویه‌ شوێنی ته‌راتێنی ته‌جه‌سووسی جیهانی و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی داگیرکه‌ران له‌ باشووردا .

جیاوازی من و دکتۆر جه‌عفه‌ر له‌وه‌دایه‌ که‌ هه‌ردووکمان ته‌واوی ئه‌م ڕاستیانه‌ ده‌زانین که‌چی دکتۆر جه‌عفه‌ر هێشتاش وه‌کو ڕه‌وتێکی دیموکراتی قانوونی و شارستانیانه‌ لێیان ده‌ڕوانێت له‌ هه‌مان کاتدا سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژانه‌ی سه‌دانهه‌زارکه‌سی له‌ باکووری کوردستان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردان له‌ ڕێگه‌ی خه‌باتی په‌ڕله‌مانی و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تێکی ڕادیکالیانه‌ی تاکڕه‌ویانه‌ ده‌زانێت ، به‌ڵام من به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ .



به‌شداریکردنی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ لیستی جیاواز ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کاری کوردانه‌ ، ده‌نا چ ده‌نگ بدرێت به‌ نه‌وشیروان و چ ده‌نگ بدرێت به‌ لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی وه‌کو یه‌ک وه‌هایه‌ ، ئه‌م لیسته‌ جیاوازه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌نها شانۆگه‌رییه‌کی دیکه‌ی تاڵه‌بانییه‌ و ڕه‌زامه‌ندی ژێر به‌ ژێری بارزانیش بۆ ئه‌م لیسته‌ هه‌یه‌ . که‌ باشترین به‌ڵگه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌رده‌که‌وێت :-

1- پێکهاتنی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا . واته‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌کانی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند کورسییه‌کی په‌ڕله‌مان بێت ئه‌وا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و کورسیانه‌ له‌ یه‌کێتی که‌م ده‌کرێته‌وه‌ و ده‌درێته‌ پارتی (واته‌ ژماره‌ی کورسیه‌کانی پارتی = ژماره‌ی کورسیه‌کانی یه‌کێتی + ژماره‌ی کورسیه‌کانی لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا) که‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان درێژه‌ده‌ری سیاسه‌تی نیوه‌ به‌ نیوه‌که‌ی ڕابردووه‌ که‌ ماڵی کوردی وێران کرد . ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ش هه‌مان ئه‌و په‌نده‌ کوردییه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت "چ که‌ره‌که‌ به‌ریت بۆ لای باره‌که‌ و چ باره‌که‌ به‌ریت بۆ لای که‌ره‌که‌ وه‌کو یه‌ک وه‌هایه‌" .

2- دابه‌شکردنی ته‌واوی پۆسته‌کان له‌ نێوان یه‌کێتی و پارتی هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ، که‌ سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان بۆ یه‌کێتی ده‌بێت و سه‌رۆکی حکومه‌تیش بۆ پارتی قۆرخ ده‌کرێت‌ . به‌ مه‌رجێک هێشتا نه‌ک هه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه‌ به‌ڵکو کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش دیاری نه‌کراوه‌ .

3- پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کارانه‌ دژ به‌ لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ لایه‌ن یه‌کێتی و پارتی‌یه‌وه‌ . ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ ته‌نها بۆ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان و چه‌واشه‌کردنی کوردانه‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای باشووری کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی کراوه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ ، به‌شێکیان داروده‌سته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیمڕۆن و به‌شه‌که‌ی دیکه‌شیان دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن .

ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ش ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردنی به‌شی دووه‌میانه‌ واته‌ (به‌شی دژه‌ ده‌سه‌ڵات) تاوه‌کو به‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ دژبه‌رانی خۆیان وه‌ها سه‌رلێشێواو بکه‌ن که‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و جارێکی دیکه‌ له‌ ڕێگه‌ی نه‌وشیروانه‌وه‌ ده‌نگه‌کان بخه‌نه‌وه‌ خزمه‌تی خۆیان .

4- نه‌وشیروان مسته‌فا که‌سی دووه‌می یه‌کێتی بووه‌(ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت) و یه‌کێتیش ماوه‌ی 18 ساڵه‌ هاوبه‌شه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا که‌ هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا هێناوه‌ ، ته‌نها ناکۆکییه‌کی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی دیکه‌ی یه‌کێتی په‌یوه‌سته‌ به‌ ناوچه‌گه‌ری ئه‌م که‌سانه‌وه‌ نه‌ک بۆ ساڕێژکردنی زامه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان .



به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا جگه‌ له‌و 5 هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه‌ (که‌ له‌لای دکتۆر جه‌عفه‌ر دیموکراتیه‌کی قانوونی شارستانیانه‌یه) له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانیش بووه‌ ، له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانیش جگه‌ له‌وه‌ی ژێرپێ خستنی هه‌موو خوێنی شه‌هیدانی کۆمه‌ڵه‌ بووه‌ به‌ڵکو بێڕێزیکردن و تاوانێکی گه‌وره‌ش بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو که‌سوکاری شه‌هیدان که‌ من خۆم یه‌کێکم له‌وان .

‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ .....



جه‌لال چوارتایی

05-05-2009

هۆڵاند

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)