بەیاننامەى ڕۆژى جیهانى لاوان
Thursday, 12/08/2010, 12:00
بەڕێز/
سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
پارێزگارى سلێمانى
قایمقامیەتى قەزاى سیدسادق
شارەوانى سەیدسادق
دوانزەى هەشتى هەمووساڵێك لەسەرجەم جیهاندا وەك ڕۆژێكى جیهانى كەلەلایەن نەتەوەیەكگرتوەكانەوە دیاریكراوە یادو ڕێوڕەسمى تایبەت بەم ڕۆژەى گەنجان سازدەكرێت هاوكات ئەمڕۆ لەڕۆژى جیهانى لاواندا گەنجان ولاوانى قەزاى سیدسادق توێژێكى پەراوێزخراون ودەناڵێنن بەچەندین مەینەتى وكێشەوگیروگرفتەوە كەتائێستا ڕەشبینى بەرۆكى دڵى لاوانى ئەم قەزایەى بەرنەداوە, پێویستەحكومەتى هەرێمى كوردستان و وەزارەتەپەیوەندیدارەكان ودەزگابەرپرسەكان چیدى لایەك بەلاى ئەم توێژە پەراوێزخراوەدا بكەنەوە لەم قەزایەدا ,بۆئەم مەبەستە ئاماژە بەچەندین كێشەوگرفت دەكەین تابە هەندوەربگیرێن لەم ڕۆژەدا, هەنووكە گەنجانى سەیدسادق لەشارێكى بەناوبانگى كشتوكاڵیدان وبەڵام زۆربەیان بێكارى بەرۆكى پێگرتوون وپلانێكى دیاریكراونییە بۆبنبڕكردنى گرفتى بێكارى گەنجانى ئەم قەزایە, بۆیەهەموو ڕەشبینیى دەرونى بیمارىكردوون,هەروەها گەنجانى سیدسادق لەگەڵ بوونى بڕوانامەى خوێندن بەڵام هێشتا دامەزراندن وەك مافێكى سەرەتایى پێیان ڕەوانەبینراوەو چەندین جیلى دەرچووى زانكۆوپەیمانگاكان بێ دامەزراندن ماونەتەوە بەبێكارى,ئەوەش ئاماژەپێدەكەین لەقەزایەكى وەهاگەورەدا تاهەنووگە نەكۆلیژێك نەپەیمانگایەك بەم شارە ڕوانەبینراوە وگەنجانى ئەم قەزایە تابێت لەخوێندن ڕەشبیندەبن ,جگەلەمانە نەبونى پارك وشوێنى حەوانەوە لەمێژە گرفتى گەنجانى ئەم شارەیە, كەسەرەتاترین مافى ژیانكردنیانە, هێشتا گەنجانى سیدسادق دواى ئەم هەمووساڵە گۆڕستانێك شوێنى حەوانەوە وژوانگەیانە, وەبێبەشن لە هۆكارەكانى خۆشگوزەرانى ولایەنى تەرفیهى وجێبەجێكردنى خولیاوئاواتەكانیان, هەرلەپەیمانگاى مۆسیقا ویاریگاى داخراو,هەروەها دەستى حیزب لەم شارەدا هێشتا لەبینەقاقاى دامودەزگاكانى حكومەت وتەنانەت ڕێكخراوودەزگاكانى تریشدا ئاڵاوە, كەگەنجانى ئەم قەزایە ئەوەندەى تربێ هیوادەكەن و دەرگاكانیان بەڕووى گەنجانداداخراوە ,سەرجەم ئەمانەى ئاماژەمان پێكردمشتێكن لەنمونەى خەروارێك نەهامەتى گەنجانى ئەم قەزایەو بەوهیوایەى سەرجەم دەزگابەرپرسەكان بەرپرسانە بڕوانن لەبارودۆخى گەنجانى ئەم شارە تا چیدى گەنجانى ئەمشارە بێبەش نەبن لەمافەكانیان وهەوڵبدرێت پڕۆژەى نەهێشتنى بێكارى ودامەزراندن ئەكتیڤ بكرێت و كۆلیژێك یان پەیمانگایەك لەمساڵى خوێندندا بهێنرێتە ئەم قەزاوەو پارك ویاریگایان بۆبكرێتەوە, ,جارێكى تر داوادەكەین هەموولەئاستى بەرپرسیاریەتى دابین و چیدى گەنجانى ئەم شارە پەراوێزنەخرێن وئاوڕى جیدییان لێبدرێتەوە.
سەنتەرى گەشەپێدانى چالاكى لاوان-ئۆفیسى سیدسادق 12/8/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست