کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاويژكارێكی نێچيره‌ڤان بارزانی (٢٠) مليۆن دۆلاری ته‌سليم به‌ بانكی هه‌رێم نه‌كردووه‌!

Tuesday, 13/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/په‌يامنێری هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ڕه‌شيد تاهير بريكاری وه‌زاره‌تی دارايی پارتی له‌ هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ عه‌بدوللا ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ ئه‌بو به‌نگين، كه‌ ڕاويژكاری نێچيره‌ڤان بارزانی يه‌و سه‌رپه‌رشتيكاری كۆمپانياكانی پيشنگای نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر و دهۆكه‌، كه‌ له‌ ڕووی كارگێری و ياسايی و ئابوریيه‌وه‌ ناگونجيت، هيچ فه‌رمانبه‌رێكی حكومی ببێته‌ خاوه‌نی هيچ كۆمپانيايه‌كی ئه‌هلی و تايبه‌ت ، ئه‌و جۆره‌ حاله‌تانه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی گه‌نده‌ڵی و له‌ رووی ياسايیه‌وه‌ ده‌بێت بدرێته‌ دادگا و له‌لايه‌ن داواكاری گشتیيه‌وه‌ سكالای له‌سه‌ر تۆمار بكريت!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ ئه‌و راوێژكاره‌ی نيچيره‌ڤان بری ٢٠ مليۆن دۆلاری له‌ داهاتی ئه‌و ئه‌و پێشنگايانه‌ی له‌ هه‌وليرو دهۆك به‌ده‌ست كه‌وتووه‌ ماوه‌ی ٥ ساڵه‌ ته‌سليمی بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردۆته‌وه‌و، له‌لای خۆی هيشتويه‌تيه‌وه‌و كاسبی پيوه‌ ده‌كات، و به‌ پيی سه‌رچاوه‌يه‌كی دارای بری پاره‌ی فايزی ئه‌و ٥ ساڵه‌ش ده‌كاته‌ نزيكه‌ی ٥ مليۆن دۆلار،و به‌ پاره‌كه‌ی زياتر له‌ ١٠٠ به‌نزينخانه‌ی مۆبايله‌ په‌ترۆلی له‌ ناو شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك داناوه‌و به‌ شه‌ريكی له‌گه‌ل ژماريه‌ك قاچاخچی هينان و بردنی به‌نزين و سوته‌مه‌نيه‌كان!
له‌لايه‌كی ديكه‌شه‌وه‌ به‌ناوی كۆمپانيايه‌كی ديكه‌وه‌ هينانی سوته‌مه‌نی بۆ ويستگه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د ئيسماعيل له‌ هه‌ولير وه‌رگرتووه‌ ، كه‌ شه‌ريكه‌ به‌شن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسينگه‌ی نيچره‌ڤان بارزانی دا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی نزيك ره‌شيد تاهير ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ماوه‌ی ١٠ رۆژه‌ به‌ ره‌سمی داوا له‌ ڕاويژكاره‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی كراوه‌ ئه‌و پاره‌ دزراوه‌ی بانكی هه‌ريمی كوردستان كه‌ مۆلكی گشتی و حكوميه‌ بگێريته‌وه‌، به‌لام تا نووسينی ئه‌م هه‌واله‌ حاجی سه‌ردار به‌ڕێوه‌به‌ری شگتی له‌ دارای هه‌ولير ئه‌وه‌ی پشت راستكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵێك هه‌يه‌ بۆ ته‌سفيه‌كردنی به‌ پسوله‌ی خه‌رجكراو به‌ ميژوو ڕێكه‌وتی سالانی رابردوو به‌ ته‌زوير كردن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە