بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا..... تكایە وەڵامى ئەم پرسیارانەم بدەرەوە؟
Monday, 03/05/2010, 12:00
لەم ڕۆژانەدا لە سایتى كوردستانپۆستى خۆشەویست ,بابەتێكم خوێندەوە لەسەر زانكۆى سلێمانى ,كە گوایە سەرۆكى زانكۆ ى سلیمانى ئۆتۆمبێلى زانكۆ بەكاردێنێ بۆ كارى تایبەتى خۆى .جا منیش ئەمەوێ لێرەداو لە رێى ئەم سایتەوە ئاماژە بە هەندێ زانیارى تر بكەم لە بارەى ئەم سەرۆكە ى زانكۆى سلێمانى و لەگەڵ كۆمەڵێك كەسانى هاوشێوەى خۆى ....وە ئەوەى ئەم بەڕێزە نوسیویەتى مشتێكە لە خەروارى گەندەڵیەكانى ئەم كەسە.
بەڕێز ...وەزیرى خوێندنى باڵا ,كاتێك كە پۆستى وەزیرى لەو گەندەڵەى پێشوو سەندرایەوەو وە درا بە بەڕێزت هەموو ستافى زانكۆ شوكرانەى خوامان كرد كە لە و وەزیرە گەندەڵە رزگارمان بوو , وە لە خەیالێ خۆماندا ووتمان ئیتر ووردە ووردە انشاالله زانكۆ كەم و كورى تیانامێنێو رزگارمان ئەبێ لە گەندەڵى و ناعەدالەتى لە ناو زانكۆدا .بەڵاو وابزانم ئەمە هەر خەیاڵێك بوو هییچى تر ,ئەوەتا رۆژانە بە چاوى خۆتان ئەیبینن كە چۆن سەرۆكى زانكۆ ئۆتۆمبێلەكانى سەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانى بۆ كارى تایبەتى خۆى بەكاردێنێ بەدەر لە كارى زانكۆ , وە كەسیش نیە محاسەبەى بكات .ئەى من لێرەدا پرسیاریكى لێ ئەكەم .ئەویش ئەوەیە كە ئایا ئەگەر ئەو ئۆتۆمبێلە خراپ بوو پارەى چاكردنەكەى لەسەر خۆیەتى؟!! یان پارەى بەنزینەكەى لەسەر گیرفانى خۆیەتى ؟ بێگومان نەخیــــــَر ... ئەمانە مشەخۆرى سەر زانكۆى سلێمانین .ئەمانە لە هەرە كەسە دیارە گەندەڵەكانى زانكۆى سلێمانین كە لەسایەى ئەمەوە زانكۆ رۆژ بە رۆژ بەرەو دواوە ئەروات لە هەموو لایەنێكەوە .ئەى بۆ باسى ئەو سەردەمەى نەكەین كە كاتێك راگرى كۆلێژى پزیشكى بوو ,كە چۆن ئەو هەموو ئالیات و ئەدەواتەى پزیشكیەى كە رێكخراوى جیهانى (WHO) ئەینارد بۆ ئەم كۆلێژە بە مەبەستى سود وەرگرتنى خوێندكارانى ئەم كۆلێژە لێى .بەڵام بە داخەوە لە لایەن ئەم كەسە نفسیەت نزمەوە كە ئەو كاتە راگر ى ئەم كۆلێژە بوو دیسان بەكائەهێنرا بۆكارى تایبەتى خۆى ئەویش بەوەى كە ئەو ئامێرانەى كە پێویستى پێبوو ئەیبەردە كلینیكە تایبەتیەكەى خۆىو لەوێ پارەى پێ پەیدا ئەكرد و ئامێرە كۆنەكانى كلینیكەكەى خۆى ئەخستە شوێنى ,ئەمە لەوكاتەوە خەریكى كاری نا بەجێ و ناقانونیە هەتا ئەم ساتەى كە سەرۆكى زانكۆیە ,ئەوەى پێى بڵێن مەسئولیات كە وەكو سەرۆكى زانكۆ لەسەر شانى بێت هەستى پێ ناكات ,وا ئەزانێ زانكۆ مولك و میراتى ماڵى باوكێتى وا بەو شێوەیە هەلس و كەوت بە هەموو موقەدەساتى زانكۆوە ئەكات .ئیتر ئەمە سەۆكى زانكۆ بێت ئەبێ حاڵى ئەم زانكۆ داماوە چی بێ؟!!!!وە زووربەى راگرو ى.راگری كۆلێژەكانى زانكۆى سلێمانى هەمان پیشەى سەرۆكەكەیان هەیە .بەهەمان شێوەى سەرۆكەكەیان ئەوانیش ئۆتۆمبیلەكانى ناو زانكۆ بەەبەستى كارى تایبەتى خۆیان بەكاردێنن لە ناوەندى دەوام و وە لە دواى دەوامیشەوە .ئەوەتا راگرى كۆلێژى زمانیش پرادۆ رەقەم شینەكەى زانكۆى سلیمانى بەكاردێنێ لە دواى دەوامى ناو زانكۆ .وا بزانم تازەش فێر بووە ئۆتۆمبێل لێ بخورێت .خۆى بە پرادۆ فێر ئەكات .جگە لەمانە چەندین ئۆتۆمبیلى رەقەم شینى ناو زانكۆ هەیە كە رۆژانە لە ناو شاردا ئەیانبینین ئەسورێنەوە بەدەست شۆفیرەكانیانەوە لە دوای دەوامى رەسمى .ئەى باشە تا ئێستا چى پۆلیسێكى هاتووچۆ ئەم ئۆتۆمبیلانەى راگرتووە و لێپرسنەوەیانى لەگەڵدا كردبێ؟!بێگەمان نەخێر چونكە یاسا شمولى ئەمانە ناكات ئەمانە سەرو یاسان .ئیتر د.بەرهەم بەس سەرى خۆت بە لە بەرد چونكە هەرچى تۆ ئەیلێى جێ بە جێ ناكرێت بەس (حبر على ورقە)یە.
بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا پرسیارەكەم ئەوەیە ,كەسانێك كە ئەم هەموو كەم و كوریەى تیابێت بە هیچ شێوەیەك هەست بە مەسئولیاتى سەر شانیان نەكەن و سەرچاوەى هەموو گەندەڵیەك بن لە ناو زانكۆدا بە چى هەقێك شایستەى ئەوەن كە پۆستى سەرۆكى زانكۆیان پێ بدرێ؟ ئایا لە ناو زانكۆدا كەسێكى باشتر نیە شیاوى ئەو پۆستە بێ؟ هەتا كەى چاكسازىو پاكسازى لە ناو زانكۆى سلیمانیدا ناكەن؟ هەتا كەى كەسى ناشیاو لە پۆست و شویًَنى شیاو دوورناخەنەوە ؟هەتا كە هەتا كەى؟؟؟ بەرێز تكایە وەڵامى ئەم پرسیارانەم بدەرەوە چونكە من ناتوانم بێمە خزمەت جەنابت و ئەم پرسیارانەت لێ بكەم بەڵام خۆ بەرێزت ئەتوانێ لە رێى ئینتەرنێت و ئەم سایتەوە وەڵامم بدەیتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست