کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاتیەتى مەلابەختیار زوڕناژەنەكانى پارتى و یەكێتى دەست بەژەنین بكەنەوە !!

Thursday, 12/02/2009, 12:00

1758 بینراوە


لەگەڵ ئەوەى هەموولایەك پێشبینى گۆڕان دەكەین و خەڵك تامەزرۆى ئەم گۆڕانەیە و لەئێستاشدا دەبینین نووسەر و ڕۆشنبیر و خەڵكە بەپەڕۆش و دڵسۆزەكە كەوتوونەتەخۆ بۆ پێشوازى كردن لەو گۆڕانە مەزنەى بەڕێوەیە لەهەمان كاتیشدا نابێت ئەوەمان بیربچێت كەنووسەرە حزبیە دەم بەستراوەكانیش كەهەروەكو چۆن فێركراون نووسینى پرلەدرۆ و دەلەسە بنووسن و بەئاشكرا بەنوێژى نیوەڕۆ بكەونە پیاهەڵدانى گەورەترین دزى و گەندەڵەكانى ئەم كوردستانە ئاوهاش سەیركەن چۆن دێنەوە سەرخەت و دەست بەژەنینى زوڕناكانیان دەكەنەوە ئەمانە قەڵەمى كڕدراون و وەك زوڕناژەن بەكرێ ئیش ئەكەن و لەڕێیى گرێ بەستەوە بەكرێ گیراون كەتەنیا زوڕنابژەنن .
ئەمانە دزەیان كردۆتە ناو سایتەكانەوەو دەست بەكاردەبن و ئیشیان ئەوەیە ماناى ووشەجوانەكان بەجۆرێك بشێوێنن پیاوە گەندەڵەكانى ناو دەسەڵات و حزب بەنووسینە لاوازەكانیان و قەڵەمە لەرزۆكەكانیان ڕزگاربكەن ئەمانە كرێ گرتەى ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆى پیاوە گەندەڵەكانى ناو دەسەڵاتن ئیشیان ئەوەیە هەموو كۆمەڵگا و هەموو ئەو دەنگە ئازاد و سەربەخۆیانەى ئەم كۆمەڵگایە ڕێزیان لێدەگرن وەك گەندەڵ بناسێنن تاخۆیان لەو نێوانەدا وون ببن . بەمەلابەختیار و ئەو زوڕناژەنە موحتەڕەمانە دەڵێم ناحەقتان نیە خۆتان حازركردوە و كەوتوونەتە سەماو ژەنینى زوڕناى نوزە لێبڕاو ، ناحەقتان نیە ئەگەر هەوڵە بوێر و گەورەكەى ئەم قەڵەمە ئازاد و سەربەخۆیانە نەبوایە ئەگەر هەوڵەكانى ئەم سایتە بەڕێزە خۆشەویستە و هاوشێوەكانى نەبووایە ئێوە وەك بەرزەكى بانان بۆى دەردەچوون و كەس نەى دەزانى ئێوە و حزب و دەستەڵاتەكەتان دزێكى چەندە گەورەن و خوێنى ئەم میللەتەتان چۆن هەڵمژیوە ئەگەر ووشە گڕدارەكانى ئەم قەڵەمانە نەبوایە تاریكیەكانى گەندەڵى و بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى كوردستان بۆ كێ ڕووناك دەبووە ئەگەرهەوڵەكانى ئەم سایتە سەربەرزە و ڕۆژنامە و گۆڤارە ئازادو سەربەخۆكانى كوردستان نەبوایە كێ ئەیزانى بەو هەموو ناعەدالەتى و نایەكسانیەیى ئێوە ، ناحەقتان نیە بكەونەخۆ و بەشان و باڵى ئەم دەستەڵاتە گەندەڵەدا هەڵبدەن ، باهەڵبژاردن بەلیستى داخراوبێت و هەر ڕۆژەو فڕۆكەوانێك ئازادبكرێت و مەلا و جەمال و سەرۆكان درۆ و هەڕەشەترى نوێتر بكەن هەرئەبێ ڕۆژێك بێت تەنیا ڕقى ئەم جەماوەرە داخ لەدڵە بتان كات بەپەندى زەمانە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)