گویین هیوئیت: ترس لە گەڕانەوی هەست و ڕقی دژە، یەهوودی، لە ئۆرووپا
Wednesday, 30/07/2014, 12:00
2084 بینراوە
لە خۆ نیشاندانەکای ئەو دواییە،پاریس، لە دژی ئۆپڕاسیونەکانی ئیسڕاییل لە / غە زە / بە ڕیوە چوو گرووپێک هێرشیان کردە سەر ،، کەنیسەیەک،، و درووشمی / یەهوودیەکان بەرنە هۆدەی گازی کوشتن /دەبیسرا. لە شێری ،سارسێل، لە باکوری پاریس دوروشمی ،،، مەرگ بۆ یەهوودیەکان،،، بەرزکران وبازاڕیکدا کە بەروبومی(حەڵال،دروستکراو کە سەر ئەساسی ئایینی یەهوود) دەفرۆشرا هاتە غارەتکردن. گرووپەکانی یەهوودی فەڕانسەیەی دەڵێن: کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەی / یەهوودی پیس / لە توێتردا رووی لە زیاد بونە.
لە برڵین لە خۆنیشاندانەکاندا لە دەستەواژەیەکی وێچووی (یەهوودی پیس) کەڵک وەردەگیرێ. پێشنوێژی مزگەوتێک لە برڵین بە رواڵەت خەڵكی بە کوشتنی یەهوودیەکانی سەهیونیست هاندەدا. یاکۆف هاداس_هەندلەزمەن ، سەفیری ئیسڕاییل لە برڵین ناڕەزایەتی خۆی لەو بابەتە نیشاندا وگوتی: ئەوان وەکی ساڵی ١٩٣٨ یەهوودیەکان لەسەر شەقامەکانی برلین دەخەنە ژێر چاوەدێری. حیزبی چەپی سوسیال دێمۆکڕات کە حیزبێکی هاوبەشە لە دەوڵەتی / مێرکێلدا / ئەو رووداوانەی بە تەواوی مەحکوم دەکاو دەڵێ: نایەتە مایەی قەبوڵکردن.ئەو خۆنیشاندانانەی کە دژی یەهوودیەکان ئەنجام دەدرێن بۆتە هۆی ئەوەی کە وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان، فەڕێنسە،ئیتالیا، داخویانیەک بدەن کە تێدا، دەستە واژەی دژە یەهوود،دوژمنی لەگەڵ یەهوودیاکان و هێڕش بۆ سەر وان کەنیسەکانیان لە کۆمەڵگای ئێمەدا جێگای نابێتەوە.
لە فەڕانسە قەرار بوو ٥ خۆنیشاندان دژی هێرشی غەزە ئەنجام بدرێ بەڵام هەموویان بەتاڵ کرانەوە. وەزیری وڵاتی فەڕێنسە گوتی: دژایەتی کردنی یەهوود بون (یەهودی ستیزی) هەیە بەڵام ئێمە بەرەنگاری دەبینەوە.لەبەردەوامیدا سەرۆکوەزیرانی فەڕانسەش گوتی: هێرش کردنە سەر یەک کەس کە لە بەر ئەوەی / یەهوودیە / هێرشکردنە سەر وڵاتی فەڕێنسە دێتە ئەژمار!؟(و: بەڵام لە بەرانبەر کوشتاری بە کۆمەڵی رۆژانەی نەتەوەی کورد مەتتەقتان لەبەر نایە!!).
مافی خۆنیشاندان :
پێش هێرشی / غەزە / رووداوەکانی پەیوەندیدار لە گەڵ،، دژە یەهوودی،، لە فەڕانسە رووی لە زیادبون بوو. ساڵی پار زیاتر لە ٣هەزار یەهوودی بڕیاریاندا لە فەرێنسە وەدەرکەون وبگەڕێنەو ئیسڕاییل. لە مانگی / مەی / رابودردوو چوار کەس لە مۆزەیەکی سەر بە ئەهوودی لە ،، بڕۆکسێل،، بە فیشەک کوژران. دەوڵەتە ئورووپیەکان لە دوورێیاندا گیریان کردووە. ئەوان دەخوازن لە مافی ناڕەزایەتی دژی هێرشی ئیسڕاییل بۆ غەزە پشتیوانی بکەن. تەنانەت حازر نین بۆ یەکجار درووشمەکانی / دژەیەهوود / لە شەقامەکانی ئورووپیدا ببیسن.ئەگەر لە قالبی بەرنامەیەکی ،،، دیودونە،، کە بەرنامەیەکی کۆمێدییە لە فەڕانسە قەبوڵ بکەن کە دژە هەهوودی بێ. دەوڵەتی فەڕێنسە دەڵێ: ئاغای دیودونە لە کارەکانی خۆیدا ئاماژەی دوور لە ئەخلاقی بە یەهوودیەکان کردبوو. بەڵام ناوبراو ئەو بابەتە ڕەت دەکاتەوە. چەند رۆژ پێش / ناتان شارانسکی / وەزیرێکی پێشووی ئیسڕاییل گوتی: ئێمە شاهیدی دەست پێکی کۆتایی مێژووی یەهوودین لە ئورووپا.
ڕقو نیفرەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
لە دەرەوەی ئورووپا ش مێژووی / دژە یەهوود / لە دووپات بونەوەدایە. لەشاری موسڵ لە عێڕاق داعش ماڵی مەسیحیەکان بە پیتی(ن) بە نیشانەی / نێسارا / بەو شێوەی کە لە قوڕعاندا باس لە وان دەکا نیشانەگوزاری کراوە. پێیان گوتون،یا ببنە موسڵمان، یا پارە بدەن،یا چاوەڕوانی مەرگ بن. بۆیە مەسیحیەکان لە موشل هەڵاتوون و بەر پرسی کڵێسای ئینگلستان / ئەنگڵیکان/ لە بەغدا رایگەیاند کە بۆ یەکەمجارە دوای ١٦٠٠ ساڵ مەسیحیەکان شاری موسڵ بە جێ دێڵن.ئەو بارودۆخە دەبێتە هۆی پێکهێنانی هەستی کینەو نیفرەت .ئەوە ئورووپای تووشی قەیرانێکی مەزن کردووە کە چۆن ئازادیەکان مەحکوم کەن ، دژایەتی وناڕەزایەتی بپارێزن، بە بێ ئەوەی ئازادی بکەنە ئامرازێکی نیفرەت ونیژادپەرەستی.
لە نوسینی: گویین هیوئیت، سەردەبیری بەشی ئورووپای ،بی،بی،سی.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٣٠/٧/٢٠١٤