کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتى لە بەردەم فلتەرەكانى گۆڕاندا نێچیرەڤان و ڕیفۆرمى ناو پارتى

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


لە ئێستادا هەرێمى كوردستان بە قۆناغێكى گرنگى جوڵەدا دەڕوا ئەم جوڵە و بزوتنەوەیە لە كۆ دەنگى پێكهاتەى گشتى كۆمەڵگاى كوردیەوە دێتە دەرێ و خۆى نمایش دەكات ئەم جوڵە و بزوتنەوەیە سەرەتایەكە بۆ گۆڕانێك كە دەكرێ ئیتر داواكان ببرێتە بەردەم قۆناغێكى وەستاو وداواى گۆڕانكارى گشتى بكات , ئەم گۆڕانە كۆمەڵێك فاكتەرى گرنگى هەیە كە دەبنە داینەمۆى گۆڕانەكان وەك (ناوخۆیى و ناوچەیى و جیهانى)سەرەتاى ئەم گۆڕانە لە ناوخۆوە ئاراستە دەبێت تا لەگەڵ ئاراستەى گۆڕانكارییەگان یەك بگرێت و سەرجەم هێزى ئەم ئاراستانە قۆناغێك بونیاد دەنێ كە هەموو جوڵەى ناو هەناوى كۆمەڵگا كارا دەكات و كۆمەڵگا لە كۆمەڵگایەكى سست و وەستاوەوە دەكاتە كۆمەڵگایەكى جوڵە كەر و بزوێنەر سەرەتاى ئەم گۆڕانە كە لە ناو هەناوى كۆمەڵگادا وردە وردە قەبارە و پێوانەى زیاتر دەبوو تا گەیشتە ئەو خاڵە سەرەتایەى شوناسێك بۆ خۆى بدۆزێتەوە ببێتە هێزى گۆڕان خۆ ئەگەر ڕوداوەكانى دواى 11ى ستێمبەر دۆزى كوردو عێراقى گواستبێتەوە بۆ قۆناغێكى تر كە ناونرا پرۆسەى ئازادى عێراق ئەوا ئێستا ئەو سەردەمە بەسەر چوو قۆناغێكى تر دێتە ئاراوە لە سەر ئاستى ناوخۆ و لە سەر ئاستى عێراق , دەكرێ عێراقى دواى ئەمریكا چ عێراقێك بێت ..؟دواى ئەمریكا عێراقێكى نەخۆش و ئازاد لە دایك دەبێ پێویستى بە چارەسەر و بوژاندنەوە و تەندروست بوون هەیە كە ئەمەش لەسەر ئاستى تاك دەردەكەوێت چونكە ئەو مەترسیانەى كە لەسەر عێراق بوون تا ئاستێك كۆتایى هاتوە بە تایبەت تیرۆر كە ئەگەر دەستى دەرەكى نەبێ ئەوا تیرۆرى ئەم دواییانە بەرهەمى ناوخۆ نییە , ئا لێرەوە تاكى كوردى و عێراقى كەوتوەتە بەردەم عێراقێك كە داواى ماف و ئەركى خۆى و یاسا دەكات لە بەردەم پاڵنەرە دەرەكیەكاندا بۆ گۆڕانى عێراق , لەم نێوەندەدا هەرێمى كوردستان لە ژێر هەمان فاكتەرەكاندا بەرە و كرانەوە و گۆڕان دەڕوات وە پێویستى بە قۆناغى خۆى دەبێ وە نێچرەڤانیش هەست بەمە دەكات وە تاكى كوردى هەست بە وەستانێكى قوڵ دەكات لە بەردەم ئەو هەموو بەرەو پێش چون و گۆڕانانەى دنیاى گلوبالدا بە تایبەت هەرێمى كوردستان تا ئێستا بە ئاستێكى زۆر نزم كە لە ڕوى گەشەسەندنى هەمەلایەنە و ئامارەوە لە ئاست پۆینێك نین هەموو ئەمانە وا دەكات كە ئاستەكانى (یاسادانان , جێبەجێكردن , دادەوەرى) و ئاستەكانى تر ببێتە داواكاریەكى بنچینەیى تاكى كوردى , هەموو ئەمانە ئەو دەرگایە بوون كە عەواملى ماددى و موزوعى هەبێت بۆ ئەوەى دەسەڵات لە ئیفلیج بوونى ئاگادار بكرێتەوە بكەوێتە بەردەم عەقڵێكى نوێ و نەوەیەكى نوێ بەرامبەر بە هەموو كاریگەرى ئەم چەمكانە لە ژێر كاریگەرى پلە یەكى نوخبەیەكى ڕۆشنبیر(ڕەهەندیەكان) وجالیەى كوردى تاك بكەوێتە بەردەم پاشخانێكى ڕۆشنبیرییەوە تا ئاستێك ئەم سەرەتایە و ئەم دەرگایە ئەكرێت سەرەتاى كردنەوەى وەك بزوتنەوەى گۆڕان بێتە ناو گۆڕەپانى كوردیەوە كە سەرەتاكەى لەسەر لاشەى (یەكێتى) دەستى پێ كرد و وە نەتوانرا لە ناو بازنەى یەكێتى ئەم گۆڕانە بكرێ كە پارتى و یەكێتى بونە هۆى دابەش بوونى تاكى كوردى و كوشتنى متمانە و وەستانى هەموو لایەنە زیندوەكانى كۆمەڵگا , بۆ ئەوەى ئۆپۆزسیۆن بتوانێت وەك خۆى بێتە گۆڕەپان و بە پڕۆژە و تێگەیشتنەوە وە بەڕابەرایەتى نوخبەیەكى ڕۆشنبیر توانرا بزوتنەوەى گۆڕان دروست ببێ وەبوە یەكەم پێناسەى ناسنامەى دیموكراسیەتێكى هەقیقى بەرامبەر بە دوو هێز كە لە بناغە و دژى یەك و لە دیكۆردا ستراتیژیەكى كارتۆنى یەكگرتوو ئەمەش بوە ڕاى زۆرینەى شەقام , بە دیوێكى تردا لە دواى بزوتنەوەى گۆڕانەوە پارتى كارى لەسەر بچوك كردنەوە و لە قاڵب دانى یەكێتى كردوە وە خۆشى لە بەردەم حكومى فلتەرەكانى گۆڕانى هەرێمدایە وە ئەگەر توندى تیژى نەبوایە بە هەمان پرۆسەى یەكێتدا تێدەپەڕى ئەگەر لەسەر ئاستى هەرێم توانى بەر بەم فلتەرە بگرێ ئەوا لە عێراقدا مەحاڵە ودەبێ دەربەندى ئەم فلتەرانە ببڕێ .

ئێستە پارتى مەحكومە بە گۆڕان لە هەناویدا ئەو كەسانە هەن كە هێزى گۆڕانى شەقمیان پێیە نایانەوێ چى تر بەشێك بن لە و دەسەڵاتەى پارتى ممارسەى دەكات كە دەكرا ئەم هێزانەى ناو پارتى پێش 25/7 ئەو كارەیان بكردایە بچونایەتە ناو بازنەى بزوتنەوەى گۆڕان و بزوتنەوەكەى نەوشیروان مستەفا , (جوهەر نامیق و دكتۆر جەرجیس و محمود محمد و بۆ خوارەوە كە هێزێكى شاراوەى گەورەیە لەناو هەناوى پارتیدا)ئەمانە كە تەعبیرن لە ڕاى شەقام وەك هێزێكى كاراى ئەو دیو هەڕەشە و دیوارە كۆنكرێتیەكانى پارتیەوە لە قۆناغى مت بوندان كە دەكرێ بكەونە جوڵە كە لە مێژودا بەشێكى گرنگى پارتى بوون ئیستە دەبنە بەرەى جەماوەر.

دەركەوتنى نێچیرەڤان وەك هەموو پۆستەكانى بەشێك بووە لە چارەسەر نەكردن و بگرە قوڵ كردنەوەى زۆر كێشەى تر بە تایبەت پەراوێز خستنى سلێمانى(كە نەمان بینى لە ماوەى سەرۆكایەتى حكەمەتدا بێتە سلێمانى) لە ئیستادا ئەیەوێت ببێتە بەشێك لە فلتەرى ڕیفۆرم كردن و دەنگەكانى شەقام و دەنگەكانى ناو پارتى لە چوارچێوەى بیرەكانى خۆیدا كۆبكاتەوە و پاشان بە دیكۆرێكى ترەوە ببێتە دەنگێك لە ناو پارتیەوە بۆ پشتیوانى نەوشیروان مستەفا وە لە گۆڤارێكى نەخواستراوو بێزراوە لەلاى پارتى وە یەكێكە لە دەنگە هەقیقیەكانى شەقام داواى ڕیفۆرمى ناو پارتى دەكا خۆى بۆ خۆى لە لڤیندا بەڵگەى ئەوەیە دەیەوێت لە دەروەى دەسەڵات گوتارێكى بۆ شەقام هەبێت كە جیاوازە لە دەسەڵات كە ئەمەش پارتى دەخاتە بەردەم قۆناغێكى ترەوە كە بەشێك لە پارتى (جوهەر نامیق و دكتۆر جەرجیس و محمود محمد هەموو دەنگە پێشكوتنخوازەكانى ناو پارتى)هەموو فلتەرەكانى گۆڕانیان قبوڵ بێت دەسەڵات ببرێتە بەردەم هەقیقەتى دەسەڵات چى تر مانا كارتۆننیەكان ناتوانن بژین ..بۆ ئەم بۆ چونانە دوو ئەگەر هەیە .

1. ئەگەرى دەمامك..........كە بەشێك بێت لە تەمسیل كردن بۆ ئەوەى دەسەڵات هەر لاى بنەماڵە بێت (ئەكەر لە قۆناغیكدا بنەماڵە دەورى كاریگەرى گێڕا بێت ئەوا لە ئێستا تەواو پێچەوانەیە)هەموو پانتایى پارتى لە پشت فلتەرەكانەوە دیسانەوە خۆیان بن هێڵى سوور بۆ بزوتنەوەى گۆڕان دابنێن دەنگى جەوهەر نامیق و هاوڕێكانى بخاتە ژێر دەمامكەكەى خۆى لە دەرگاى پشتەوە بەرێتەوە ناو پارتى وە ئەو ڕاستیە دەزانن كە گۆڕان نەك هەر هەرێمییە بەڵكو ناوچەیشە وە نێچیرەڤان بیەوێ لە بەردەم هەڵبژاردنەكانى عێراقدا پارتى بە دەمامكەوە و بەو نەخۆشیەوە بباتەوە ناو ژورەكانى دەسەڵات..دەنگى ئۆپۆزسیۆن لە سنورێكدا لە چوارچێوەیەكى كارتۆنیدا كۆبكاتەوە.

2. ئەگەرى گۆڕان..............خۆ ئەگەر نێچرڤان بیەوێت وەك كەسێك لە دەرك كردن بە قۆناغەكانى گۆڕان و دەرك كردن بە پێویستى ئۆپۆزسیۆنێكى هەقیقیەوە كاربكات تا هەرێمى كوردستان لەسەر هەموو ئاستەكاندا بگۆڕێ و دەستاو دەست كردنى دەسەڵات بكرێ و جوڵەى كۆمەڵگا زیندو بكرێتەوە ئەوا دەتوانێت ببێتە بەشێك لە بزوتنەوەى گۆڕان و ببێتە كارئەكتەرێكى باشى ناو چەمكەكانى گۆڕان .

لێرەوە زەمەن و هەڵویست و پاشخانى ڕۆشنبیرى نێچرڤان بە ڕونى و دوور لە دەمامك دەریدەخات كە دەتوانێت بەشێك بێت لە ڕاى شەقام بە هەر دوو دیوەكەدا هەرێم مەحكومە بەگۆڕان و بە یاسایى كردن و بە گۆڕانى ئەم فۆرمەى حزبى بوون , ئەم نوێ بونەوە و گۆڕانە دیوارەكانى دۆگمایى بوون دەبڕێ .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە