وه‌ڵامێك بۆ پشکۆ، که‌ ووتارێکی له‌سه‌ر خوالێخۆشبوو سه‌باح هاواری نووسیبوو

Sunday, 23/08/2009, 12:00


له‌سایتی کوردستان پۆست که‌سێك له‌ژێر ناوێکی خواستراودا ووتارێکی له‌سه‌ر عه‌مید به‌مۆ هاواری نووسیوه‌، له‌ناوه‌رۆکی نووسینه‌که‌یدا هه‌ندێك قسه‌یی ناشیاوو هه‌ڵبه‌ستراوی له‌سه‌ر خوالێخۆشبوو سه‌باح هاواری نوسیبوو. من وه‌کو ئامۆزایه‌کی سه‌باح هاواری ده‌مه‌وێت چه‌ند دێڕێك وه‌ڵامی ئه‌و پشکۆ ناوه‌ بده‌مه‌وه‌ .
ڕاسته‌ سه‌باح هاواری یه‌کێك بووه‌ له‌و موسته‌شارانه‌ی که‌ فه‌وجی خه‌فیفه‌یان هه‌بوو له‌کوردستان به‌ڵام سه‌باح له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان فه‌وجی کردۆته‌وه‌و له‌ زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانیشدا به‌ ئاشکرا فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌نارد بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ . باسی ترسنۆکی سه‌باح ده‌کات ئه‌وه‌ی سه‌باح هاواری بناسێت شاهیدی ئه‌وه‌ ده‌دات که‌وا سه‌باح هاواری که‌سێکی ئازاو بوێروو بووه‌و هه‌رسیفه‌تێکی تری هه‌بووبێت ترسنۆك نه‌بووه‌.
من وه‌کو که‌سێکی نزیك له‌ ناو براوه‌وه‌ به‌ حوکمی خزمایه‌تی زۆربه‌ی نهێنیه‌کانی سه‌باحم ده‌زانی له‌ من نزیك تر (ش. حه‌مه‌سوور، ڕ. حه‌مه‌سور) ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر عه‌زیزه‌وه‌ ئه‌هاتن بۆ لای.
یه‌کێك له‌ هه‌ڵوێسته‌ بوێره‌کانی سه‌باح هاواری ئه‌وه‌ بوو که‌ نه‌یهێشت قائد فرقه‌ی 36ی ده‌ربه‌ندیخان که‌ ناوی بارق عبدلله‌ کانی به‌ردینه‌ بسووتێنێ که‌ له‌ساڵی 1987 شه‌ری تێدا کرابوو 3 ڕه‌بایه‌ ته‌سلیم به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ کرابوو.
له‌ کاتێکدا جه‌نابت و هه‌زاران وه‌كو تۆش نه‌یان ئه‌توانی ڕووبه‌وڕووی جندیه‌کی بارق ببنه‌وه‌.
له‌کاتی کاره‌ساتی ئه‌نفالدا به‌رگه‌ی بۆ ده‌یان پێشمه‌رگه‌ کردووه‌ بۆ ده‌ربازکردنیان له‌ ئابڵوقه‌ی ئه‌نفال و ڕزگارکردنیان. من له‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌دا مه‌به‌ستم له‌ به‌رگری کردن نیه‌ له‌ کاری جاشایه‌تی به‌ڵکو ئه‌و براده‌ره‌ هه‌ندێك درۆو سوکایه‌تی به‌ که‌سایه‌تی سه‌باح هاواری کردووه‌ منیش ته‌نها ویستم ڕاسته‌کان بخه‌مه‌ ڕوو.

کامه‌ران فه‌تاح کاکه‌یی /سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە