كۆنگرەى نەتەوەى كورد;تكایە زمانى ستاندەرى كوردى تیرۆر مەكەن ؟!!
Monday, 26/08/2013, 12:00
1918 بینراوە
زمان بەیەكێك لە پایەكان و كەرستەكانى ئاخاوتنى نەتەوە دەژمێردرێت و نرح و بەهاى لەگەل نیشتمان ئاوێزانن ، بەلام مەخابن دەمێكە بەمەست و بانامەبەست یش خەریكە ئاستەنك بۆ زمانى ستاندەرى كوردى دروست دەكەن بەبیانووى (نامەنتیق و لۆژیك) لەوانە كەناڵەكوردیەكان بەدووزار و یان زیاتر (هەواڵ و بەیاننامە و ..هتد) لەراگەیاندى كوردى بڵاو دەكەنەوە لەكوردستانى باشوور ... وە پارچەكانى تریش وەكو بڵێیت كوردستان دووزمانى ستاندەرى هەیە ،بەلام من هەرچەندە سەر بەم رێبازەى زمانى ستاندەرى كوردى ئێستانیم بەلام ئەم راستەیەش بۆتەواوى رۆشنبیران و كۆنگرەى كورد دەخەمەروو .
1- زمانى ستاندەرى كوردى هەیە (200)ساڵە فەرمان ڕەواى ئەو كات بەمەبەستى دامەزراندنى زمانى یەكگرتووى كوردى شارى سلێمانى دروست كرد بۆمەبەستى (شارستانى و زمانى ستاندەر) ى كوردى بوو لەزۆربەى زۆرى كوردستان خەلكى بۆ هێنا بووە شارى زمانى نەتەوەیمان .
2- ئەم زمانە زمانى فەرمى حكومەتى (شیخ محمود و قازى و هەرێمى كوردستانە) نزیكەى (100) سالە بەكاردێت لە ناوەندە رسمى و (خوێندن و زانكۆ و دەزگا ئەكادیمیەكان) و قوەتى مەنتیقى وەرگرتووە بوەتە ئەمرى واقیع و (بنەماى هێزى زمانى هەیە) وەكو فۆنت و رێرزمان .
3- سەدان هەزار كتا بەم زمانە ستاندەرە نووسراوون .
4- زمانى تەنها میرنیشینێك نیە بەلكو زۆربەى زۆرى كوردستانى حۆرهەلات و باشوورە ناوچەكانى تریش بەگیانى خۆى دەزانن .
5- بووەتە رەمزى یەكگرتووى كوردستان و سنوورى خێل و ناوچەگەرى بریووە .
6- زمانى سیاسى كوردستانە ,
بۆیە ئەم راستیە دەخەمەروو هەندێك لایەنى سیاسى میدیاكان لەبەر نفوزى و خۆیان و تەعسوبى ناوچەگەرى گرفت بۆ ئەم زمانەستاندەرە دروست دەكەن،بەلام ئیستا زمانى سیاسى كوردستان گرفت دروست دەكەن ، ئەگەرتەماشاى فارس وئێران بكەین دەبینین زمانى شاعیرێك و ناوچەێك بووتە زمانى ستاندەر وەهەروەها توركى و زۆربەى ولاتان زارى ناوچەیك بووەتە زمانى ستاندەر (زمانى ستاندەر بەندە لەسەر هێزى زمان) نەوەكو زۆرینەو كەمینە ..بۆیەتكام وایە زمانى كوردى هەیە مەیخەینە ژێر پرسیارو ئێوەش گومانى بۆدروست مەكەن و بڕیار بدەن كە زمانى ئێستا زمانى ستاندەرە بۆ كوردستان....
نووسین و ئاكمادەكردنى : جەعفەر فازیل سەروكانى