پرسیارێك بۆ جاش قەڵەمەكانى رۆژنامەى هەولێر (ئاریان فەرەج، هاودەنگ فارووق و بەكر ئەحمەد): ئایا هەولێر موقەدەس بوو یان نا؟؟؟
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
ئەم جاشقەڵەمانە و هاورێگاكانیان چەند رۆژێكە كەوتونەتە ووشە ریز كردن لە كۆمەڵێك وتارى بێ مانادا سەبارەت بەوەى كە سەرۆكى لیستى گۆران كاتى خۆى ووتویەتى: هەولێر كوێ ى پیرۆزە تا شەڕى تیا نەكرێ؟؟ من لێرەوە چونكە وەكو ئەوان جاشقەڵەم نیم و قەڵەمەكەم هەمیشە ئازاد و بوێر بووە لە خزمەت هاوڵاتیانى كوردستان، بۆیە بەرگرى لەم ووتەیەى نەوشیروان مستەفا ناكەم!! بەڵام رووى ووشەم ئاراستەى ئەو جاشقەڵەمانە دەكەم و پێیان دەڵێم: خەڵكى هەولێر بەرچاوى روونە و بەم قسانەى شەڕى ناوخۆى ئێوە فریو نادرێ و گەندەڵى ئاغاكانتانى لەبەر چاوە و حوكمى ناعادیلانەو ناڕێكى دەسەڵاتى بنەماڵەو پارتەكەتانى لە دام و دەزگاكانى حكومەت بەم چەند ووشەیە لە بیر ناچێتەوە، بەتایبەتى كە كەچەند رۆژێكى كەمى ماوە بۆ هەڵبژاردن و رۆژى تۆڵەى خەڵك لە جاشقەڵەم و سەرانیان. پێتان دەڵێم: ئەگەر قەڵەمەكانتان جاش نى یە و خۆتان بەكرێ گیراو نین فەرموون بۆ خەڵكى هەولێرى روون بكەنەوە كە هەولێر موقەدەسە (بێ گومان ئێمەى هەولێرى هەولێرمان زۆر لا پیرۆزە، بەڵام ئێوە و كەسانى وەكو ئێوە پیرۆزیتان شكاندووە و ئەمڕۆ دەتانەوێ لەبیر خۆتانى بەرنەوە)!!!! لەبیرتان نەچێت ئاغاكانتان و سەرۆكەكەتان نەك بە قسە بەڵكو بە كردار سەلماندییان و پیرۆزى هەولێریان لە رۆژى 31 ئابى 1996 شكاند كاتێ دەبابەكانتان هێنایە بەرامبەر تەلارى پەرلەمانى هەرێمى كوردستان و قودسیەتى ئەم شارەو خەڵكەكەتان شكاند و چەكدارەكانى خۆتان بەماڵاندا بڵاو كردەوە بۆ تاڵان كردن و نامووس بردنى خەڵكى هەولێرى بەشەرەف. لە كۆتاییدا دەبێ ئەوە بزانن كە بۆ هەموو كەسێك هەبێ باسى موقەدەسى نا موقەدەسى هەولێر بكات، ئێوە بۆتان نى یە!!! چونكە ئەوەى جاشەكانى 31 ئاب بەسەر ئەم شارەى هێنا، لە مێژووى هیچ گەلێكدا رووى نەداوە و روو نادات،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست