خه‌ڵوه‌دگه‌ی پیری و پیره ڕۆحانی یه‌کانی شاره‌که‌م، وام ده‌زانی پیاوی نهێنی خۆمم بۆ درکانی
Sunday, 17/12/2006, 12:00
2628 بینراوە
خه‌ڵوه‌دگه‌ی پیری و پیره ڕۆحانی یه‌کانی شاره‌که‌م، وام ده‌زانی پیاوی نهێنی خۆمم بۆ درکانی (ڕه‌سوڵ هه‌مزه‌تۆف)که ده‌گه‌ڕێیته‌وه نیشتمان و به‌و شه‌قامه قه‌ره‌باڵغ و چڵکنانه‌دا به‌یادی جارانه‌وه پیاسه‌یه‌ک ده‌که‌یت ، هه‌موو شتێ سه‌رنجت ڕاده‌کێشێ ، داشقه‌ی پڕ له‌ته‌زبێح ، منداڵی ده‌ست فرۆش خۆڵ ومقه‌بای ڕژاو هۆڕنی ئۆتۆمۆبێل، هێلکه‌ی به‌رهه‌تاو به‌یه‌ک هه‌ڵشاخانی شۆفێره‌کان
په‌له په‌لی ڕێبواران و ژنانی عه‌با به‌سه‌ر ، ره‌وه عه‌ره‌بی تراکسود له‌پێ، به‌رێز پینه‌دۆزی سه‌فه‌ری ، بازاڕی سه‌که‌ندهاند ، جوجکی ڕه‌ند کراو ، مۆبایلی ناو که‌واکه‌ی دایکم و ده‌یان شتی سه‌مه‌ره‌ی تر،، له‌هه‌مووی مه‌رگه‌سات تر ئه‌و پیرانه‌ی که ده‌ست فرۆشن و زه‌مه‌ن و هه‌ژاری بواریان پێ نادات که له‌جێگه‌یه‌ک ئارام بگرن و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان که‌ماوه به‌ئارامی بگوزه‌رێنن ، له‌نزیکه‌وه چه‌ند له‌م مامه پیرانه‌م دواند ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دیارده‌یه له‌ژنانیشدا هه‌یه،، لێ کۆمه‌ڵگای ئێمه تۆسقاڵیک مڕاڵی کۆمه‌ڵایه‌تیمان ماوه بۆیه ژنه به‌ساڵاچوه‌کانمان که‌متر ده‌رده‌که‌ون ، خاڵۆ گیان ئه‌م ته‌زبێحانه‌ت لێ ده‌کڕن ؟ ناوه‌ڵا کوڕی خۆم ئه‌ی ده‌ستت ماندوو نابێت؟ به‌رده‌وام باڵه‌کانت وا داناوه . ماندووش بێت چی بکه‌م کوڕم له‌جێ ی خۆم هه‌موو شتمان هه‌بوو وابوینه په‌ندی زه‌مانه ، سه‌به‌ب کاری ئه‌م وه‌زعه به‌په‌ند بێت وه‌ک بوو، من ئاره‌زووم بوو خاڵۆی پیره بدوێنم به‌ڵام فرمێسکه‌کانی ڕێگه‌ی پێ نه‌دام زیاتر پرسیاری لێ بکه‌م .مامه‌گیان گوێزان به‌چه‌نده داخۆ بژێوت باش ده‌کات ئه‌م ده‌سته
گوێزانه ، ئه‌گه‌ر بی فرۆشی هه‌مووی؟ بژێو بژێو به‌ده‌ست خوا یه ، کوڕی خۆم خوابۆیه ڕیشی له‌خه‌ڵک ڕوانوه تامنیش گوێزانی پێ بفرۆشم ، دیاره به‌شم هه‌رئه‌وه‌نده‌یه جاران گله‌یمان له‌و زاڵمه هه‌بوو خۆ ئێستاکه خۆمانین ، هه‌ژار هه‌ر هه‌ژاره‌و ده‌له‌مه‌ند هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بێت.. من له‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌سوڕامه‌وه ، هه‌زاران خۆزگه‌م ده‌خواست و ده‌م پرسی له‌خۆم ده‌شێ منیس ده‌سه‌ڵات دار بومایه ئاوا به‌رخوردم بکردایه ، من کابرایه‌کی پیر داوای لێ کردم که‌پێڵاوه‌کانم بۆ بۆیاخ کات ، من باوکی خۆم هاته به‌رچاو شه‌رم دای گرتم من له‌ته‌مه‌نمدا بۆیاخی پێڵاوم نه‌کردوه ، ئێستا لالۆگیان به‌تۆی چۆن ده‌که‌م ، ده‌م ووت
خۆزگه ئێمه‌ش یاسایه‌کمان ده‌بوو کاره‌کان به‌پێ ی ته‌مه‌ن دابه‌ش ده‌کران ، به‌ڵام ئه‌ی چی له‌هه‌ژاری ده‌که‌یت ، خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیریش ته‌شه‌بوسی ده‌وێت ، لالۆ گیان ئه‌م باره گه‌وره‌یه بۆ به‌پشته‌وه‌یه ؟ داخۆ کوڕت نی یه چه‌نی پرسیارێکی منداڵانه‌م کرد ، کوڕم جارێک به هوشترێک
ده‌ڵێن کوڕت بوو. له‌وه‌ڵامدا ووتی به‌من چی من باری خۆم هه‌ر له‌سه‌ر پشتمه ،، زۆر پیری ترم دواند ، من تێناگه‌م له‌و سیاسی یه داماوانه‌ی ئێمه داخۆ سبه‌ی پیر نابن و جارێک له‌جاران روداوێ مرۆڤێکی به‌ساڵاچ و ویژدانی نه‌هه‌ژانون ، یان هێنده سه‌ر قاڵن ئه‌م بابه‌تانه‌یان لاگرنگ نی یه . بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ گه‌ر قه‌ده‌ر ڕێگر نه‌بێت هه‌موو به‌و ڕیگه‌دا ده‌ڕۆین ، ده‌با هه‌وڵی جدی بده‌ین و داوا بکه‌ین که‌ی خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیرێکه‌ی به‌کره‌جۆ ته‌واو ده‌که‌ن ، بڵێ ی سبه‌ی ئه‌وان له‌وی ببینین؟ یان ئه‌وانیش ده‌ست ده‌که‌نه گویزان و ته‌زبێح فرۆشتن.