کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوه‌تی

Sunday, 27/11/2011, 12:00


من پیاوم پیاو
باوه‌ڕناکه‌ن سه‌یری ناو شه‌ڕواڵه‌که‌م که‌ن.
پڕاوپڕه‌ له‌پیاوه‌تی.
من پیاوم پیاو
بێ ئه‌خلاقم تا سه‌رئێسقان بێئه‌خلاقم.
بێ شه‌ره‌فم هێنده‌ی بڵێن بێشه‌ره‌فم.
بێناموسم هه‌تاکو دوای بێناموس.
بێغیره‌تم له‌یه‌ک مشک بێغیره‌ت تر .
له‌نه‌بوونی ئه‌خلاق، شه‌ره‌ف
ناموس غیره‌ت،
خوشکم کردوه‌ته‌ ئه‌خلاقم
ژنم کردوه‌ته‌ شه‌ره‌فم
کچم ناموس، دایکم غیره‌ت.
من پیاوم پیاو
درۆ ، غه‌در
کوشتن بڕین، دزی ،لێدان 
ده‌ستدرێژی تا جوێندان
خیانه‌ت و سێکس له‌گه‌ڵ
خوشک و ژنی هاوڕێکه‌ما
فرۆشتنی گه‌ل و وڵات
سیخوڕی بۆ دوژمنانم ،
شانازیه‌ سه‌رم به‌رزه‌
ئاژاوه‌،قۆڵبڕی فه‌ساد
لای من هه‌ر وه‌کو نوێژ فه‌رزه‌.
لای من هه‌ست و سۆز نامۆیه‌
میهر و به‌زی درۆیه‌.
من پیاوم پیاو 
بێ ئه‌خلاقم 
چونکه‌ خاوه‌نی ته‌ڵاقم
لای من شه‌ره‌ف به‌س ئه‌ندامی مێینه‌یه‌.
خوشک ئه‌خلاق
ژن شه‌ره‌فه‌
کچ ناموس 
دایک غیره‌ته‌.

(25 نۆڤه‌مبه‌ر)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە