جەلال تاڵەبانى لە نێوان نانبڕینى كوردان و، جەژنانە بەخشینەوەى بەسەر نایف حەواتمەى سەركردەى فەڵەستینىدا!
Monday, 21/09/2009, 12:00
بەغداد
ئێوارەى دوێنێ دۆستێكى ڕۆژانى رابردوو، سەرچاوەیەكى نزیك لە بەغداوە بە تەلەفۆن پێڕاگەیاندم: كە نەبەزى جەمال بەگ لە قەڵەم نهێنى لە سكرتایەتى تاڵەبانى لە بەغدادەوە، باسى لەو جەژنانەیەى تاڵەبانى كردووە، كە بڕى 3 ملێۆن دۆلارى وەك جەژنانە بەخشیوەتە،(نایڤ حەواتمە)سەركردەى بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى عەرەبى فەلەستین، كە فەخرى كەریمى حاسوسى بەینە میللى و ڕاوێژكارى تاڵەبانى ئاسانكارى گەیاندنى ئەو بڕەپارەیەى بۆ عەمانى پایتەختى ئۆردنى كردووە!
هەروەها ماوەى زیاتر لە ساڵێكە تاڵەبانى مانگانە بڕى 5 دەتەر دۆلارى وەك هاوكارى بۆ حەواتمە ناردووە، بەناوى دۆستایەتى كوردو عەرەبەوە..!!
بڕوانن لە ئیزدیواجیەت و دۆگماى تاڵەبانى كە بۆ ساتێك لەگەڵ خۆشى ڕاستگۆ نەبووە،نەك لەگەڵ سەركردەكانى خۆشیدا، تاڵەبانى دەیەوێت بە عەرەبەكان بڵێى: ئێمە دەستى ئەمەك و وەفاو دڵسۆزیمان بۆ دۆست و برادەرەكانمان لە نەتەوەى عەرەبیش هەیە..بەڵام تاڵەبانى خلافاوە، یا دەیخڵافێنن، ئەى چۆنە دەستى نامەردى و نامرۆڤانە بۆ نەوەكانى ناو ێەكێتى و خەڵكى سلێمانى بە نانبڕین دڕیژ دەكەى و مووچەى سەركردەكان و كادیران و پێشمەرگەكان و كەسوكارى شەهیدان دەبڕیت و بە هیواى قەڵاچۆیان بكەى...، لە دیوەكەى تریشدا، جەژنانەو مووچەى مانگانە بە سەركردە عەرەبەكان دەبەخشیتەوە!!
لەمێژووى ئەم جیهانە بەرینەدا، بە هەردوو جەنگى یەكەم و دووەمى جیهانى سەركردەیەكى وەك تۆ دۆگماو دووڕوو خلافاو نمەك حەرامى وەك تۆمان بە هیچ شێوەیەك نەدیوە، یا نەمانبیستووە!
لەكاتى بانگێشەى هەڵبژاردنەكانى 25 تەموزو دواى هەڵبژاردنەكانیش و، شكستى لیستى كوردستانى و بەتایبەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و، بردنەوەو سەركەوتنەكانى لیستى گۆڕانخوازانى كوردستان و، بەدەستهێنانى 25 كورسى لە 111 كورسیەكەى پەرلەمانى كوردستان، ئەمانە هەمووى هۆكاربوون بۆ، ئەوەى تاڵەبانى و ستافە دۆراوەكەى كۆمەڵێك هەنگاوى ناجوامێرانەو نا ئەخلاقى و نا مرۆڤانە بگرنە بەر، دژ بە كادیران و ئەندامان و كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كیمیابارانى كوردستان، بەوەى مووچەكانیان واتە نانڕینیان لە ئەستۆ بگرن و، دواتریش گواستنەوەو دەركردن و پەراوێزخستنیشى هاتە سەر!!
یەكێتى و عەلامەكانى وەك مەلا بەختیارو بەرهەم و عومەر فەتاح و ئەوانى دیكە زۆر نا مەسولانەو نا ئەخلاقیانە ڕەفتاریان كردووەو، نانبرینى هاوسەنگەرو تێكۆشەرەكان و ماڵ و منداڵەكانیان وەك سزایەكى ئەو دەنگدانە بۆ لیستى گۆران و پشتیوانى كردنى كاك نەوشیروان بە ئەنجام گەیاندووە....
بێگومان گەر پارتى و بنەماڵەى بارزانى ئەو ساختەكارى و تەزویرانەیان نەكردایە، دڵنیابوون ئەوەى یەكێتى نەیكردووە، منداڵەمانى مەلا مستەفا دەیانكرد، هەرچۆن ئەوەى بەعس بە كوردى نەكرد، تاڵەبانى كردى، ئەو پیاوەى لە بیبلۆگرافیاكەى، نوسراوە رۆشنبیرو پارێزەى و ڕۆژنامەنووس و ئەدیب و مونەڤزیرى سۆسیال دیموكراتى و زۆر ناوى سەیرو سەمەرەى ترو، بە تەمەنوە كە بۆتە سەرۆك كۆمارى عێراق
چاوەڕوانبووین جەلال و ستافە شكستخواردووەكەى، لە هۆكارو كێشەو گرفتەكانیان بكۆڵیایەتەوەو دیراسەتى وەزعى ڕاهینیان بكردایە، نەك نانبڕینو تەسفیەكردنى كادیرانى و ئەندامانى حزبەكەى..
بە بۆنەى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆزەوە، مژدەیەك ئاڕاستەى جەلال و مەلا و مونەزیرەكانى دەكەین، كە شكستەكان و دۆڕاندنەكانى هەڵبژاردنەكانى داهاتوویش كەمتر نابێ لەوەى ئەمڕۆ كە بینیتان.. جەلال نانى خەڵكى سلێمانى دەبرێت و بۆ خەڵكى فەلەستین دەگرێت؟!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست