به‌ختیار سه‌عید نه‌ک ته‌نها سیخوڕی پاراستن، به‌ڵکو کۆنه ته‌واریش بوو
Monday, 05/10/2009, 12:00
لای من سیخوڕێکی پاراستن و ئه‌نفالچییه‌کی به‌عس وه‌ک یه‌ک وانکاک به‌ختیار، به‌خت یاری بووه له هیچ کامیان بێ به‌ش نه‌بووه. به‌سه‌رهاتی من و به‌ختیار وه‌ک خۆی. له‌هه‌ولێر ده‌گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و قه‌ڵادزێ، که له ڕانیه تێپه‌ڕیم هێنده‌ی نه‌برد که‌وتمه ناو سه‌یته‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شی ته‌واری و جه‌یشی شه‌عبی که له سلێمانیه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ گرتنی سه‌ربازه ڕاکردوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان هێنابوو.
به‌ختیار هاته به‌رده‌م سه‌یاره‌که‌م و داوای پێناسه‌ی لێکردم. من ئه‌وسا پێناسی په‌یمانگای ته‌کنه‌لۆژیا موسڵم پێ بوو ، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ر نه‌چوونم بۆ جه‌یشی شه‌عبی فه‌سڵ کرابووم، خۆم به‌رواره‌که‌یم گۆڕی بوو، واته (وه‌ک پێناسه‌ی ته‌زویر چاوی لێده‌کرا)، به‌ختیار سه‌یرێکی پێناسه‌که‌ی کرد و ووتی: ئه‌ی کوا ده‌فته‌ر خدمه‌که‌ت؟ ئه‌ویشم نیشاندا و دوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ووتی: هه‌ویه‌که‌ت ته‌زویره ده‌بوایه تۆ دووساڵ له‌مه‌و پێش عه‌سکه‌ر بوویتایه ویستم نکوڵی لێ بکه‌م بکه‌م، یه‌کسه‌ر قسه‌که‌ی پێ بڕیم ووتی: کلاوات له‌گه‌ڵ منا مه‌که من خۆم ده‌ر‌چووی هه‌مان په‌یانگام منت نه بینیوه له‌وێ ووتم: نه‌خه‌یر دیاره تۆ پێش من بوویت، به‌هه‌ر حاڵ منی ڕاپێچی لای به‌رپرسه‌که‌ی کرد، که ره‌فیق حیزبیه‌کی عه‌ره‌ب بوو.
ڕه‌فیق حزبیه‌که گوێ بۆ ڕاگرتم باسی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌عسم بۆ کرد، که من به‌پێی ئه‌و بریاره دواکه‌وتووم له‌خوێندن و ئێستاش به‌رده‌وامم له‌خوێندن. هه‌رچۆنێ بێت توانیم قه‌ناعه‌ت به ڕه‌فیق حزبییه‌که بکه‌م و دوای نیو سه‌عات ئازاد کرام، له‌ولاشه‌وه کاک به‌ختیار سه‌رقاڵی سه‌یاره پشکنین و هه‌ویه داواکردنی خه‌ڵکی تر بوو، ئاگای له من نه‌مابوو.
ئه‌مه چیرۆکی یه‌که‌مه له‌گه‌ڵ کاک به‌ختیاری ڕۆژنامه نووسی ئازادی ئێستا‌و کۆنه سیخوڕی پاراستنی دوێنێ و کۆنه ته‌واری به‌عس، که ئه‌مڕۆ لێمان بووه به گۆڕان و به سه‌ر گرده‌که‌دا هه‌ڵده‌زنێ، داوام له براده‌رانی گرده‌که ئه‌وه‌یه، که به‌ختیار سه‌عید ئه‌زموونێکی باشی له بواری پشکنین و سه‌یته‌ره‌داناندا هه‌یه، ده‌توانن که‌ڵکی لێوه‌ربگرن و له ڕیگای هاتوچۆی ناوگرده‌که سه‌یته‌ره‌یه‌کی بۆ دابنێن، چونکه وه‌ک ده‌ڵێن زۆر ناحه‌زتان هه‌یه، ئه‌مڕۆ خۆیان خزاندۆته ناتوتان، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و ده‌توانێت ده‌ست نیشانی هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی پاراستتنتان بۆ بکات، که هاتووچۆتان ده‌که‌ن ئه‌و چاک ده‌یانناسێت، وه‌ک چۆن به‌ختیار منی بۆ لای ره‌فیق حیزبییه‌که برد، با ئه‌ویش ئه‌وانه بباته به‌ر ده‌می کاک حه‌مه تۆفیق، چونکه ده‌شڵێن کاک به‌ختیار خزمایه‌تییه‌کی بۆری له‌گه‌ڵ حه‌مه تۆفیقدا هه‌یه، بۆیه وا ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت به گرده‌که‌دا سه‌ری بخات.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست