له یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی گونده‌كانی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر و ئه‌نفالی چواردا لیستى تاوانكارانى ئه‌نفالی چوار بڵاو ده ك�
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
1721 بینراوە
ساڵ پێش ئێستا و له ڕۆژی 3-5-1988 فڕۆکه‌کانی رژێمی به‌عس به گازی كیمیاوی گونده‌كانی گۆپته‌په وعه‌سكه‌ر و ده‌وروبه‌ریان وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چوار بۆرومان کرد. له ئاكامی كیمیابارانه‌كه‌دا نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زیاتر بریندار بوون ، كه ڕۆژی دواتر ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چواردا بێسه‌روشوێنكران .
له رۆژی 4-5-1988 دا هێزه‌كانی ڕژێم به پێشڕه‌وی جاشه‌کان له 21 قۆڵه‌وه په‌لاماری ناوچه‌كه‌یان دا، له ئه‌نجامدا زیاتر له 20000 هاووڵاتی ئه‌نفالكران. هه‌ر له چوار چێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 3 هاووڵاتی كورد له نزیك شاری كۆیه و له ڕۆژی 13-5 له قوڵایی ئاسمانه‌وه له ڕێگای فڕۆكه‌ی كۆپته‌ره‌وه فڕیدرانه خواره‌وه .
مخابن وێڕای ئه‌وه‌ی تاوانكارانی ئه‌نفالكردنی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ش لێیان نه‌پرسرایه‌وه و بڕیاره‌كانی دادگایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌كرا ، که‌چی ده‌ركه‌وت یه‌كێك له تاوانكارانی بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌كه به ناوی كه‌ریم سه‌بتی له لایه‌ن
" ینك " ه‌وه ئازاد كراوه، كه ده‌بوایه له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌نفال دا ئاماده بوایه .ئێمه له یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په و ئه‌نفالی چواردا داوای لێكۆینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سكانداڵه ده‌كه‌ین .
هاوكات داواكارین لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌وبه‌رپرسانه بكرێت كه له سه‌رو به‌ندی پروسه ى ئه‌نفال كردنه كاندا فه‌رمانی به‌زۆر مانه‌وه‌ی خه‌ڵكیان دا و نه‌یان هێشت جه‌ماوه‌ر له بازنه‌ی ئه‌نفالی چوار خۆیان ڕزگار بكه‌ن، كه ده‌كرا ئه‌زموون له زیانه‌كانی ئه‌نفالی 3 وه‌ربگیرابایه و قه‌باره‌ی زیانه‌كان كه‌متر بوایه له‌وه‌ی كه به و شیوه یه كه وته وه .
دیسانه‌وه بۆ جارێكی دی و وه‌كو ساڵانی پێشتر , كۆمه‌ڵێك داواكاری خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست ڕای گشتی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی :
گرنگی به ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی ده‌ڤه‌ره‌كه بدرێت , هه‌موو ئیمتیازاتێكی شه‌هیدانه‌یان بۆ دابینبكرێت له " خانوو, موچه , خویندن , .... " .
گونده‌كانی ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌تگوزارییان بۆ دابینبكرێت له ڕێگاو بان و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و ئاو كاره‌با....... هتد.
مۆنمێنت بۆ ئه‌نفالكراوانی ناوچه‌كه دروستبكرێت .
ڕوفاتی قوربانییه‌كانیان بۆ بهێنرێته‌وه .
یاسای بڕیاردراو به‌سه‌ر تاوانكارانی ئه‌نفالدا جێبه‌جێبكرێت و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێراق به كۆمیته‌ی داكۆكی له قوربانیانی ئه‌نفالی دا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێیان بكات .
ئه‌و جاشانه‌ی كه به‌شداری ئه‌نفالی چواریان كرد و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌نفالدا ته‌سلیم بوونه‌وه و تاوانیان ئه‌نجامدا, دادگایی بكرێن .
لێره‌دا ناوی به‌شێك له و تاوانكاره كوردانه بڵاو ده كه ینه وه كه به شدارى برۆسه ى ئه‌نفالی چوار یان كرد .
هیوادارین بۆ ته‌واوكردنی لیسته‌كه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن :
1. قاسم ئاغای كۆیه .
2. سعید محمود باریكه .
3. شێخ مه‌جید شێخ بایز .
4. جیهان مو‌سا .
5. تحسین شاوه‌یس.
6. هادی شاوه‌یس .
7. شێخ حوسێن شێخ سه‌عید .
8. حمید سلێمان .
9. شێخ ڕوناك
10. بایز ئاوڕه‌حمان
11. عومه‌ره بچكۆل .
12. حه‌مه‌ده‌مین كه‌وا شۆڕ .
13. عومه‌ر ئیسلامی .
14. عه‌دنان عه‌بدوڵا .
15. مه‌لا عوزێر .
16. مه‌مه‌ند قه‌شقه .
17. عه‌قید حه‌مید .
18. بورهان شوانی .
19. مسته‌فا .
20. سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی .
21. ئه‌حمه‌د ڕه‌جه‌ب .
22. شێخ جه‌لال ساڵه‌یی .
23. حاجی عه‌لی نه‌بیاوه .
24. عه‌به كه‌ركووكی (عبدالله كاكه‌مین) .
25. فه‌تاح كتكه‌یی .
26. كه‌ریم قایه‌باشی .
27. سه‌لاح شینه .
28. شێخ عاسی زێباری .
29. قادر قه‌ره‌وه‌یسی .
30. قاسم دڕه‌یی .
31. حه‌مه‌ی شێخ عه‌بدوالكه‌ریم .
32. ره‌حمان كاوانی .
33. عه‌بدوالخالق سه‌لیم .
34. فارس كه‌ریم .
35. قاسم ڕه‌شید .
36. مام ئه‌سوه‌د .
37. مشیر ئاغا .
38. حه‌مه پۆخچی .
چاودێری كوردۆساید-چاك
28-4-2009
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]