کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌میندارى گشتى پێشوازى له‌ تیمى چاودێرى هه‌ڵبژاردنى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپى له‌ عێراق ده‌كات

Thursday, 04/02/2010, 12:00


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 4/2/2010 به‌رێز مامۆستاسلاح الدین محمد بهاوالدین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو ئیسلامى كوردستان له‌ باره‌گاى خۆى له‌ هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز بشیر محمد به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كگرتوو پێشوازیان كرد له‌ تیمێكى نێردراوى چاودێرى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز تۆماس ستره‌نگ به‌رێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا له‌ عێراق له‌تیمى هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

شانده‌كه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ باسیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد و ئاره‌زوى سه‌ركه‌وتنیان خواست بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ كه‌بێ گومان هه‌نگاوێكى گرنگه‌ له‌ گۆرِانكارى دیموكراسى عێراق و هه‌رێم دا .

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئه‌میندارى گشتى وێرِاى سوپاسى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا و كۆششى شانده‌كه‌ بۆ هاوكارى گه‌شه‌پێدانى دیمكراسى له‌ عێراق دا تیشكى خێراى خسته‌ سه‌ر حاڵه‌تى سیاسى و ململانێ ى لیسته‌كان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانى سه‌ركه‌وتن و گرفته‌كانى، هه‌روه‌ك هیواى خواست كه‌ هاورِێ له‌گه‌ڵ گروپه‌ چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سه‌رجه‌م كه‌س و لایه‌نه‌ چاودێر و سه‌رپه‌رشتیاره‌كان سه‌ركه‌وتوبن له‌ ئه‌ركه‌كه‌یاندا و عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى شاهیدى پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵبژاردنى پاك و سه‌لامه‌ت و سه‌ركه‌وتوبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە