کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاشایه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ هه‌ر دوژمنێک، وه‌ک دڵسۆزی ده‌روێشیکه‌ بۆ شێخه‌که‌ی

Saturday, 30/05/2009, 12:00


مێژووی ئه‌م بنه‌ماڵه ‌و حیزبه‌ پێمان ده‌ڵیت کاتێک ده‌بنه‌ جاشی ووڵاتێک و ده‌زگا ئیستخباراتێکانیان، وه‌ک ده‌روێشیک عیباده‌تی شێخه‌که‌یان ده‌که‌ن له‌ پێناویدا ده‌مرن. به‌ڵام ئه‌م بنه‌ماڵه‌ به‌ فرت و فێڵ وکڵاو نانه‌سه‌رکوڕی خه‌ڵک ده‌که‌نه‌ قوربانی شێخه‌که‌یان (تورکیا و ئێران وعێراق و مخابه‌راتی تری نیوده‌وڵه‌تی) نه‌ك خۆیان.

من که‌ ناوم بڵند سورانه‌ له‌ ڕۆژی 17.5.2009 له‌ گه‌ڵ هاوڕێکه‌ما کاک فه‌یسه‌ڵ ێڵدز وه‌ک دوو کوردی کوردستانی باکوورکه‌ ئیقامه ‌و پاسه‌پۆرتی په‌ناهنده‌گی ووڵاتێکی ئه‌وروپیمان پێبوو له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ خه‌تی کۆمپانیای زۆزک فڕین به‌ره‌و هه‌لێردوای 4 سه‌عات و نیو واته‌ نزیک سه‌عات 3 گه‌یشتینه‌ هه‌ولێر. حه‌زمان کرد دوای وه‌رگرتنی ئیقامه‌که‌مان سه‌ردانی کوردستانی به‌ناو ئازادیی باشوور بکه‌ین وه‌ک گه‌شتیارێک بۆ پارچه‌یه‌کی ئه‌م کوردستانه‌ پارچه‌ پارچه‌کراوه‌مان و تۆزێک هه‌وای ئازادیی باشووری خۆشه‌ویست هه‌ڵمژین و دڵمان به‌ دایکی نیشتیمان شاد بێت، به‌ڵام مه‌خابن له‌ فرۆکه‌خانه‌ی هه‌وڵێر گووتیان بۆ له‌ تورکیاوه‌ نه‌هاتوون؟ ئێمه‌ش گووتمان ئیمه‌کوردین و له‌توورکیا وه‌ک و‌ڵاتپارێزێکی کورد قه‌ده‌غه‌ین.

له‌ وه‌ڵامدا به‌رپرسه‌ حیزبی و پاراستنه‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێی گوتین مادام له‌ تورکیا قه‌ده‌غه‌ن لێره‌ش قه‌ده‌غه‌ن و زۆری له‌ سه‌ر بڕۆن ته‌سلیمی تورکیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌. ئه‌وه‌بوو دوای سه‌عاتێک 40 ده‌ قیقه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ی پاسه‌پۆرتی په‌ناهنده‌ی ووڵاتێکی ئه‌وروپیمان پێ بوو پێمان گووتن پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بکه‌ین به‌ پۆلیسی ووڵاتی ئیقامه‌که‌مان ڕاگه‌یاندوه‌، که‌ ئێمه‌ ده‌چین بۆ هه‌ ولێر. یه‌کسه‌ر سواری ته‌یاره‌ی داهاتوویان کردین به ‌زۆر و گه‌ڕاندیانینه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا. ئێمه‌ش دوو دانه‌ ساڵی ڕه‌به‌ق کارمان کردبوو بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌و ڕه‌نجی دوو ساڵی ئیمه‌یان کرده‌ قوربانی مۆڵگای میتی تورکی له‌ هه‌ولێرو فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر.جاخوێنه‌ری به‌ڕێزی کوردستانی باشووری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووی باشوورخۆت وه‌ک جه‌لال ومه‌سعوود سووک ڕسوا مه‌که‌و ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌م لیستی که‌ره‌دێزه‌ی که‌ هه‌میشه‌ به‌ تۆپینی خۆی زه‌ره‌دی ساحێبی ئیش ده‌کات.

گه‌رخوێڕی نه‌ی کا ووڵات فرۆشی
دوژمن له‌ خۆی نابینێ خێروخۆشی
براتان بڵند سووران وفه‌یسه‌ڵ یڵدز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە