ڕونكردنەوەیەك لە دەزگاى زانیارى قەلاچوالان بۆ كوردستان پۆستى بەڕێز
Friday, 01/05/2009, 12:00
2204 بینراوە
چەندڕۆژێك لەمەو بەر لە سایتە بەپێزەكەتانەوە یەك دوو نوسراوی جیاواز لەسەر دەست لەكاركێشانەوەى ئومێد بڵباس بڵاو كرایەوە, كە گوایە دەستى لەگەندەڵكاران كێشاوەتەوە......پاشان ئومێد بڵباس خوی ئەم هەواڵەى بە درۆ خستەوە......؟
خوێنەرى بەڕێز من هەمیشە ویستومە بە ویژدان و بەڵگەوە خزمەتى ئێوەو كوردستان پۆستى هەمیشە هاوڕێى ڕاستیەكان بكەم.
ماوەی سێ هەفتە دەبێت كە بەڕێوبەرایەتی زانیارى (عەزیز سەر سپی) بە فەرمى ئومێدى ئیزنداوە وە هەواڵەكە زۆر ڕاستە بە ڵام پێچەوانەى ئەوەیە كە گوایە ئومێد لە گەندەڵكاران دەستى كێشابێتەوە. بەڕێزان (مامۆستا عزیزسەرسپی) بە هەمو كەمو كوڕییەكیەوە من بۆَ ویژدان دەڵێم كە ئومێدى لەسەر گەندەڵی و پارە دزین و ناشرین كردنى سیمای دەزگاى زانیاری و ناو ناشرینكردنى(عزیز سەرسپی) و تەزویركردنى ناسنامەى سەربازى كە لەشوێنان لەلاى خەڵكى خۆى پێناساندووە وەك (عقید ئومێد بڵباس) ى دەزگاى زانیارى بەڵام لەڕاستیدا ئومێد تەنها ماوەیەكە بووە بە (ملازم ئەوەل) وە پاشان هیچ كام لەو پۆستانەى نەبوە كە بەشانو باڵیدا هەڵدراوە هەروەها ماوەی چەند مانگێكە میلاكى چۆتە سەر دەزگاى زانیارى. بۆ ڕاستى قسەكانم ئەگەر ئومێد نكوڵى لەوە بكات ئەوە من بە بەڵگەوە لەكوردستان پۆست بڵاوى دەكەمەوە. هۆكارى سەرەكى بەباش باس نەكردنى (عزیز سەر سپى)لەناو خەڵكیدا ئومێدبڵباسە .
بەڕێزان ڕۆژانە ڕاپۆرتى مەلموسمان بەدەست دەگات لەسەر ئومێد و كادرانى دیكەى ناو دەزگا ز وە (دكتۆر خەسرەو) ئاگادارى هەموو ئەم نا مەردیانەیە بەڵام نازانم بۆ داواى دروست كردنى لیژنەى لێكۆڵینەوە ناكەن لەسە ئەم كارانەى (ئومێد بڵباس) هەرچەندە هەر ئەو نییە بەڵكو دەزگا بۆگەنەكەى خۆشمان لە قەلاچوالان هاوشێوەى ئومێدى تێدایە وە چەندین كەسی ترى گەندەڵ وەك (سلێمان) بەڕێوەبەرى ئیدارەى دەزگاكەى(عزیز سەرسپى) كەپێش هەمو شتێك(سڵێمان) كابرا یەكە لەزەمانى بەعسى ڕوخاو (نائیب زابت)بووە وە بە بەڵگەوە بەعسی بوە ئێستاش عقیدە وە شەهادەى شەشى ئامادەیی تەزویرى هەیە كە بە ڕاست و چەپ وەێڵى تەزویر دەكات وە پارە دەدزێت,بەڕێزان بۆ زانیارى زیاتر (ئومێد بڵباس)ساڵى پار كۆلێژى زانستە ڕامیارییەكانى تەواو كرد بەڵام بە خوێنى شەهیدان بە هەموو چوار ساڵكە (شەش مانگ) دەوامى نەكردووە, وە دووەمى ئەوائیلى هێنا ئەم ڕاستیەش ڕوون و ئاشكرایە لاى هەموو خوێندكارانى كۆلێژ دەكرێت پرسیار لە یەكە یەكە یان بكرێت بەتایبەتى (سیروانى عەلەكە و كارزانە قەڵە و ئاسۆ شەل) كە هەرسَكیان لە دەزگا پوچەڵكەى (دكتۆر خەسرەو) كاردەكەن وە ڕۆژانە بە چاوى خۆیان بینیو یانە پاشان بەڕێزان ئومێد یەكەم هاوڕێى دڵسۆزى كە هەیبێت (سیڤان ێاڵح زۆرابە)كە بە ڕەچەڵەك بەعسی و دەڵاڵى ڕژێمى بەعس بوون. با لێرەدا بوەستم جارێ ئەوەندە بەسبێت چاوەڕوانى وەڵامى ئومێد دەكەم بزانین دەتوانێت بەرگرى لەخۆی بكات...؟ وە بەڵێن بێت لە نوسراوى داهاتومدا زۆر شتى دیكەو نامەردی و دزی و گەندەڵى ئومێد و هاوەڵەكانیتان بە بەڵگەوە بۆ ڕوون دەكەمەوە......... هەر سەركەوتوو بن.