سەردەمە هەڵەكان
Friday, 20/08/2010, 12:00
كاتیك مرۆڤ توشی هەڵەی گەورە دەبێت. كە لە هەڵەی پچوك چاوبپۆشێ خۆیندنەوەی هەڵە گەڕانە لە دووی ڕاستیكورد ئیستا لە ناو هەڵەیهكی گەورەدا دەژی. ئەم هەڵەژیانەی ئیستا پابەندە بە بێدنگییمان لە هەڵەكانی پێشوو. هەڵەكانی پێشو بە پێی پێوەری ئیستا كۆمەڵە هەڵەیەكی بچوك بوون، زەمینەی دروستبوونی فاكتەرەكانی جیاوزاترە لە فاكتەری هەڵەی ئیستا.(خۆیندنەوەی هەڵە گەڕانە لە دووی ڕاستیی). خۆیندەوەی تاكی كورد بۆ هەڵەكانی پێشوو خۆیندنەوەیەكی لۆژیك و سیاسییانە نەبووە، سۆزبووە، ئەم سۆزەش بنەمای لە ناهوشیاری تاكی كوردەوە دروستبووە, ئەگەر سۆز و ڕێز لە پەیوەندییە مرۆویەكاندا هەندی جار پێویست بن، ئەوە لە پرۆسیسی سیاسیدا ڤایرۆسە. بۆیە هەڵە سیاسییەكان زۆرجار بە سۆزەوە چارسەركراوە. سۆز گەرەترین دوژمنی سزا و تۆڵەیە . تۆڵە و سزا باشترین فاكتن بۆ ریگەگرتن لە هەڵە و خیانەت. زۆربەی زۆری سەركردەكانی كورد خائین، ناپاك، درۆزن و دز و هەموو شتیكی خراپ بوون. دوای تێپەربوونی سەردەمیشیان لەلایەن كۆمەڵەوە بە پیرۆزیی ماونەتەوە, ئەمانە گشتی دهبێتە هۆی ئەوەی میژووی كورد له ههموو سهردهمه جیاوازهکاندا گشتی لە یەك بچێیت (
هیچ كرداریك لە دەرەوەی سنوری هوشیاری مرۆڤەوە نییە. بۆیە هیچ دۆزیكی سیاسییش لە دەرەوەی سنوری هوشیاری مرۆڤەوە نابێت). ئەوە هوشیاریی تاكی كوردە دوای ئەو هەموو خیانەتانەی مەلا مستەفا و جەلال و مسعودن کردوویانه، کهچی تائیستا بەسەركردە ماونەتەوە, با ڕاستییەكان بخەینە تەرازووی (ئەگەرەوە).
ئەگەری یەكەم
مەلامستەفا فیگۆریكی پریمتیفی هەڵە و سەركردەیەكی ناسیاسیی و رابەرێكی سەقەتی ئەو ساتە بوو. لە ژیانیدا نە پەرتووكێكی خویندۆتەوە نە (دێڕی شێعری) زانیوه، نهحهزی له مۆسیقا بووه، گرفتی كورد و ڕۆڵی سامانی سروشتی كوردستان و پێگەی خاكی كوردستان لە گۆپۆلتیكی جیهان. قەت ئاوزانی مەلامستەفا پەی پێ نەبردووە. كەسێك هوشیاری بە سیاسەتی جیهان و نیشتمانەكەی و كیشەی نەتەوەكەی نەبێ چۆن دەتوانی سیاسهت بكات؟
مەلامستەفا لە بەرهەمی ژیانیدا نەخاڵێكی درهوشاوە نە دەستكەوتێكی نهبووه، كە مرۆڤی قوربانی كورد كەڵكی لێوەرگرتبی. ئاشبەتاڵ وەڵامی گشت پرسیارەكان وەك خۆی دەداتەوە.
ئەگەر مەلا مسەفا بەرهەمی هزری سەردەمێكی دواكەوتووی كۆمەڵگای پریمتیفی كورد و فیگۆریكی سەقەتی نێو بازنەی نێودەوڵەتی سیستەمی دووجەمسەری شەری سارد بووبێت. ئەوە دوای تێپیەربوونی زەمەن و گۆڕینی گۆپۆلیتیكی جیهان و ناوچەی ڕوژهەڵاتی نێوەڕاست و نەمانی سیاسەتی دووجەمسەری و پەسەندكردنی هەمان ئاوزان و سیستەمی سیاسیی مەلامستەفا لەنێو فیگۆریكی سەقەتی وەك مەسعود ئەوە كوردە هەڵەیە، كە هەڵەی مەلامستەفای نەخویندۆتەوە. سزا یان تۆڵەی لێنەكردۆتەوە. ئەوە هەڵەی كوردە كە خائینیكی وەكی جەلال و میژووە پیسەكەی فەرامۆش دەكات، سزای نادات و تۆڵەی لێناكاتەوە دەیكات بە سەركردە. هەڵەی پێشووی مەلا مستەفا و جەلال بە بێ سزا و تۆڵە تێپەڕیی، نە كەڵكمان لێورگرت نە هەڵوێستمان نواند، بۆیە مەسعود و جەلال بەبێ ترس هەڵەی گەورەی تر لەم سەردەمەدا دەكەن و كوردیش دهبێت پەسەندی بكات. كەواتە (هوشیاری پێوەرە بۆ هەڵویستەكان).
ئەگەری دووهەم
ئەگەر لە دوای 1975 كورد (جەلالی و مەلای) بخستایەتە زبڵخانەوە، ئەوە ئیستا كورد سەركردەیەكی تر و دۆخێكی تر و ژیانێكی تر و نەوەیهکی تهندروستی دهبوو، ئیستا ژیانیكی نۆی دەبوو. بەپێی بیردۆزی ماتماتیكی سیاسیی ئەگەر نەوەی ئەم سەردەمە هەڵەی مەسعود و جەلالی ئەم سەردەمە نەخوینیتەوە هەڵوێست بەرامبەریان وەرنەگرێت ئەوە پیش ئەوەی ئەوان تاوانبار بن، نەوەی ئەم سەردەمە وەك (نەوەی ڕابوردوو) تاوانبارن، هەڵەی گەورەتری سەردەمی داهاتووی نەوەكانی داهاتوو مەسرو و قوباد، گهوره تر و قەبەتر لە هەردوو قۆناغی هەڵەی(جەلالی و مەلالی) ئهنجامی دهدهن، كەواتە كورد مەحكومە بە حوكمی مێژووكەی بڕیار لەسەر ئایندەی خۆی بدات، یان سەرشۆری و سوكایەتیی و بێ ئایندەیی، یان سەروەریی و ئازادیی و ئایندەیەكی جوان به پەسەندكردنی سەركردەیهکی مەزن.
ئەگەری سێهەم
كۆمەڵگای بێ سزا و تۆڵەوكۆمەڵگای بێ ئایندەیەبوونی پۆلیسێك لەسەر شەقامێكی پاریس و برلین ومۆسكۆ...هتد یانی چاودیری یاسایی یانی سمبۆڵی سزا ئەوی سەرپیچی یاسا بكات سزای دەدات (پۆلیس دیلەمۆی سزای تاوانبارە) پۆلیس سمبۆڵە بۆ یاسا بۆیە هەموو كەسێك ڕووی یارمەتی تێدەكات. نەتەوەی كورد نەتەوەیەكی كۆلۆنیلیكراوه.كوردستان خاكیكی داگیركراوە, یانی كورد گشت كەرامەتە مرۆیەكانی لێ زەوتكراوە. ئەمە شرعیەت دەدا بەكورد بۆرزگاربوون لەوێوه وپارستنی ئازدایی نیشتمانەكەی گشت ریگەوچەكی هوشیاری بەكاربهینێ.ئەمە تایبەت نییە بە كورد ئەمە سیستەمی بەرهنگاربوونەوەی گشت نەتەوەكانی جیهانه بە گەورە و پچوك، بەهەژار و دەولەمەند، بەمۆدیرن و بەپریمتیف و بەدیموكرات و دیكتاتۆرەوە.
بەرهنگاربوونەوەی دوژمن شەرمەزاریی نییە (شانازییە).
سزادانی دوژمن تاوان نییە بەڵكو (سەرەوریی و یاساییە).
دوو دوژمن و یەك مۆڕاڵ (دووژمنی ناوەوە .. دووژمنی دەرەكی) 1: دوژمنی دەركی كۆلۆنیالیستەكانی عەرەب فارس تورك
2: دوژمنی ناوەوە دەسەلاتی كوردی (جەلالیی و مەلایی).
1-
دوژمنی دەركی ئەگەر زیانی داگیركردنی ووڵات وقۆرخكردنی ئازادی , دزینی سامانی بێت ئەوە كەڵكی دوژمنی دەركی ئەوەیە لە ئەنجامی چەوسانەوەی نەتەوایەتییدا هەستی نەتەوایەتی باڵادەبێت.لەتەك باڵابوونی هەستی نەتەوایەتیش داخوازی نەتەوایەتیشی باڵادەبێت دهبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی توڕوبوون و لەدایكبوونی (ئەدەبی بەرنگاربوونەوەی نیشتمانی) خۆشەویستی نیشتمان لە هەست ومۆڕاڵی تاكی كوردا گەورە دەكات به واتایهکی تر هەستی (نەتەوایەتی كوردی پەروەردەكات) دوژمنی دەرەكی دهبێتە مامۆستای ووتنەوەی وانە نەتەوایەتیكان. نیشتمانەكەمان دەكات بەقوتابخانەی پیادەكردنی هەستی نەتەوایەتی.نیشتمانەكەمان لاجوان و پیرۆز دەكات بۆیە مرۆڤی پاك و ڕەسەنی كورد ئامادەیە ببێ بە قوربانی نیشتمانەكەی. (یا كوردستان یان نەمان) ئەم ڕستە سادە و پڕ پڕۆژەی نەتەوەیە دەبێتە هوشیاری كورد, ئەگەر كۆلۆنیال دوژمن نەبووایە ئەم ڕستەیە نەدەبوو بە وویردی سەرزمانی كورد ئەوە كورد نییە تەنیا خاوەنی ئەم ڕستەیە بێت ئەڵمانیەكانیش هەمان ڕستەیان هەیە دەڵێن(Wir gaben unser leben fr Deutschland) (ئێمەژیانمان بەئەڵمانیا بەخشی) تكایە بڕوانە وینەكە.نیشتمانی ڕووس و ئەڵمانیەكان لە دوای هەرەشە و ترسی داگیركردن وخەباتی نەتەوایەتیەوە جوان بوو.
وینەی گۆڕیكی بەكۆمەڵی ئەڵمانییەكان
2-
دوژمنی ناوەوە (دەسەڵاتی كوردی): ئەم دوژمنە زۆر بڤەتر و پیسترە لە دوژمنی دەرەكی (كۆلۆنیالیست).
دەسەڵاتی كوردی هەموو مافە مرۆییەكانی مرۆڤی كوردی قۆرخكردوە. دەسەڵاتی كوردی فاكتی هەموو جۆرە چەسانەوەكانی تاكی كوردە.دەسەڵاتی كوردی نابێتە هۆی گەشەكردنی ووتاری نەتەوەی كوردی. كوردستان وەك خاك لای كوردەكان دهبێتە بەشێك لە خاكی كۆلۆنیالیستی عەرەبی. كوردستان دەبێتە خاكی دۆزەخ، خاكی دۆزەخ مرۆڤشیش هەوڵی دەلاربازبوون دەدا بۆیە كوردەكان خاكی خۆیان بەجیدەهێڵن وكۆچ بۆ نیشتمانیكی تردەكەن. كە هاووڵاتیەك دوای چەند ساڵ ئاوارەی دەگەریتەوە بۆ نیشتمانی رۆژەكانی دەژمێرێ. ئاواتی گەرانەوەی نیشتمانی نامۆیی بیت لەسەرپلەی پەیژەی گەرانەوەی فرۆكە (تف لە نیشتمانەكەی دەكات) ئەوە تاوانی گەورەی دەسەڵاتی كوردییە. كوردی كردوە بە دوژمنی خاكەكەی خۆی.دەسەڵاتی كوردی ئەوەی دوژمن بەرامبەر بەكورد دەكات ئەوە (جەلال و مەسعود) خراپتر دەیكەن. هۆی چییە ئەو پیسانە هیندە بێ مۆڕاڵن نامرۆڤانە دەڕواننە مرۆڤی كورد؟ هۆی ئەوەیە بە دریژای میژوو تاكی كورد چاوی لە هەڵەی سەركردەی كورد و جاش وخۆفرۆش و دوژمن پۆشیوە، یاسای (سزا و تۆڵە)یان بۆ تەمبێكردنی دوژمن و سەركردەی سەقەت و خائین نەبووە .
سز ا و تۆڵە
سزا دوو جۆرە: سزایەك كە بەپێ یاسای دەوڵەت و لە لایەن دادوەر و بە ئامادەبوونی پاریزەر خاوەن تاوان سزادەدرێ. له بهر ئهوهی كورد خاوەن دەوڵەت نییە خاوەنی دەستور و یاسایەكی باوەڕپیكراو مۆدیرن نییە. سیستەمی كۆمەڵگای كوردی سیستەمی مۆدیڕن نییە و یاسا تێیدا سەروەر نییە یاسای كۆمەڵگای كوردی ئاسایی كۆمەڵگایەكی بەرغەلیی و كێوییە. لەبری هیزی یاسا ڕۆڵ ببینی هیزی (سەرۆك خیل و پارت و پارە و مافیا) ڕۆڵ دەبینی، بۆیە كۆمەڵگایەك لەم دۆزەدا بژی پیویستی بە سیستەمیكی (سزا)دان هەیە، كە دۆژمن بترسێنێ و تاوان بەرامەبەر بە كورد نەكات ئەویش (تۆڵەیە).
تۆڵە:یانی سزدان بەبێ بوونی دادوەر و ئامادەبوونی پاریزەر، ئهویش لهو کاتهدا که یاسا سهروهر نهبێت. مەرج نییە تەنیا تاك یان ریكخراوێك (تۆڵە) لە خائینێک بكاتەوە . دەوڵەتیش دەتوانی تۆڵە لە خائین بكاتەوە، كە ئەو خائینە، یان دز و تاوانباره لەبەرامبەر دادگا و یاسا هەڵبێت. (تۆڵەی) لێدەكەنەوە .ئەوی سنوری (تۆڵە)دەستنیشان دەكات (سەروەری نەتەوە و بەزاندنی بەرژەوەندی نەتەوەیە).
(پۆتین) سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا. شەوی 06-07-2010 لەچاوپێكەتنێكی ڕۆژنامەگەرییدا و لە وەڵامی خانمێكی ڕۆژنامەنووسدا، که خانمه ڕۆژنامەنووس وا پرسیاری کرد: ئێمە سامانێكی زۆرمان هەیە. هەژارەكان كەڵكی لێوەرناگرن. كۆمەڵێک دز سامانەكەمان دەدزن. چی لەو دزانە بكەین؟
پۆتین: هەڵیانواسن.
ئەگەری چوارەم
من نووسەرم ئەركمە بەدوای دیارده و شتە جوانەكانی ژیاندا بگەڕێم، مەرج نییە تۆڵە سور بێت (خوێناوی بێت) تۆڵەی سپیش هەیە.
تۆڵەی سوور: تیرۆر و كوشتن و هەڵواسینی خائین و ناپاک به وهڵات و نیتیمان.
تۆڵەی سپی: تڕۆكردن و ڕسواكردنی خائینە بەڕاپەڕین و مانگرتن و لەكاتی هەڵبژاردندا دەنگ نەدانە پێیان. هیوادارم تۆڵەی كورد لە (جەلال و مەسعود) تنۆكه خوێنێک چییه لە پەنجەی تاكێكی كورد نهیهته دهرێ، بەڵكو دادگایكردنێكی یاساییانه بکرێن و بۆ مێژووش ریسوا بکرێن.
ئەگەری پێنجەم
ئامۆژگارییەك بۆ خهڵکی كورد: بڕواكردن چەند زۆربن درۆكان زیاتر. كوردینە بڕوا بە دەسەڵاتی كوردی مەكەن .
ئەگەری شەشەم ئامۆژگارییەك بۆ مەسعود و جەلال و هەوادارەكانیان:كەس ناتوانێ بەڕەنگی ڕەش تابلۆیەیەكی سپی بكێشێ
ئەگەری حەوتەم
ئیفلاتون دەڵێ: (جیهان تەنیا بە مەبهست ناگۆڕێ... بەڵكو لە ئاستی مەبەستدا دەگۆڕدرێ).
ئیستا كورد گۆڕانێكی مەبەستە ... كە مەبەستی كورد مسۆگەر بكات نەك مەبەستی دوو خێزانی مافیای (جەلالی و مەلایی).
ئەگەری هەشتەم
(ویلی دۆرانت) دەڵێ:
(خۆرافیات و پەرستنی مرۆڤەكان گەورەترین كۆسپی گەشەكردنی كۆمەڵگایە).
بەڕێزڕاگرتنی جەلال و مەسعود گەورەترین كۆسپی گەشەكردنی كۆمەڵگای كوردییە.
20-08-2010 فڕانكفۆڕت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست