لۆژیکی له‌رزۆکی ڕژێمی تورکیا
Wednesday, 26/10/2011, 12:00
دوای روودانی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی بومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی وان، زۆرپیویسته تورکیا که یارمه‌تی له وولاتانی ده‌ره‌وه قبوڵکا
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی تایمز له یه‌کێک له بابه‌ته سه‌رکیه‌کانی دا، رۆژی سێ شه‌ممه 10/25
هه‌ر ڕووداوێکی بومه‌له‌رزه و چه‌ندین چیرۆرکی موعجیزه له‌گه‌ڵیدا ڕووده‌دا ، وه‌ک منداڵێک له پاش دووڕۆژ ل.ژێر ده‌رگایه‌کدا دۆزرایه‌وه، و ئافره‌تێک پاش هه‌فته‌یه‌ک له‌ژێر ماڵی ڕووخاویدا به زیندویه‌تی ده‌رده‌هێنرێ و ئاوا ئه‌م چیرۆکانه به شێوه‌ی موعجیزه ده‌بینرێ چوونکه ڕودانی ئه‌و کاره‌ساتانه زۆر که‌م رووده‌دا. هه‌ر سه عاتێک دوای هه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک وه‌ک کێ به‌رکێ یه‌که له گه‌ل تێپه‌ڕینی کاتدا بۆ یارمه‌تی دان‌و ڕزگارکردنی مرۆڤ له مردن، پرسیاری ئه‌وه ده‌کرێ ئایا تیپی یارمه‌تی دان و شێوه‌ی کارکردنیان ئامه‌دن بۆ یارمه‌تی لێ قه‌وماوانی کاره‌ساتی وا؟
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه که ناوچه‌و شاری وان بوومه‌له‌رزه لێی دا به پێوانه‌ی به‌رزی 7.2 له‌سه‌ر پێوه‌ری ڕیخته‌ر. له‌و شار‌و دێهاتاتانهدا که خانوه‌کانیان به‌رگری ڕاگرتنی سه‌قفی کۆنکرێت و دیواره‌کان که له‌خشتی قوڕ دروستکراون له‌وکاته‌وه یه‌ک له‌دوای یه‌ک له گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کاتدا ژماره‌ی کوژراو زیاد ده‌کا.
وه‌ک ئه‌م ڕۆژنامه ده‌ڵێت:
'قه‌راری حکومه‌تی تورکی بهڕێنهدانی ناردنی یارمه‌تی وولاتانی ده‌ره‌وه دژی هه‌موو پرینسپوو هه‌ستێکی مرۆڤایه‌تی و کارێکی دڕندانه‌یه.'
ئه‌م رووداوه وه‌ک ئه‌وه نی یه که له‌مانگی ئابی ساڵی 1999 دا که بومه‌له‌رزه له شاری ئیزمیتی تورکی دا که بهههزارههای کوشت، ولاتی یۆنان که دۆژمنی مێژووی تورکیایه له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکدا ناردنی یارمه‌تی قبولکرا له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه و هه‌روه‌ها له‌به‌ر پێویستی کاره‌ساته‌که پاره‌ی خه‌لکی یۆنانی که کۆکرابووه‌وه له‌گه‌ل جلوبهرگوو خوێن بۆ یارمه‌تی لێ قه‌وماوان قبولکرا و موختاری شاری ئه‌سینا سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد، ئه‌م دوو دراوسێ یه که زۆر له‌کۆنه‌وه دۆژمنایهتیان هه‌یه له‌م کاره‌ساته‌دا وه‌ک دوو دراوسێی زۆرچاک هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد، هه‌ر وه‌ها پاش ماوههک که بومه‌له‌رزه له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنانی دا به‌هه‌مان شێوه تورکیا یارمه‌تی یۆنانی دا، له‌مێژوودا چه‌ندین نموونه‌ی تری وای تیا تۆمارکراوه، به‌لام هیچیان وه‌ک ئه‌م بومه‌له‌رزه‌ی ئێستا جێگای دڵ ته‌زێن و به‌زه‌یی ناوچه‌ی وانی نی یه.
ئه‌مڕۆ تورکیا یارمه‌تی قبوڵ نه‌کرد نه‌ک ته‌نها له یۆنان به‌لکوو له ئیسرائیل و ئه‌رمینیاو چه‌ندین وولاتی تر یارمه‌تی قبوڵ نه‌کرد، وولاتێکی وه‌ک ئه‌رمینیا و یۆنان که ته‌جروبه‌یان له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی وادا هه‌یه، ئیسرائیل که تێکنۆلۆجی و ئاماری یارمه‌تی دانی چاکیان هه‌یه گه‌ر به‌راورد بکرێن له‌گه‌ل توانای تورکیا دا بی گوومان گه‌ر ڕێ بدرایه یارمه‌تی ئه‌م وولاتانه بگه‌شتنایه چه‌ندینیان له مردن ڕزگار ده‌کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه ده‌لێت:
حکومه‌تی تورکی هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌م ڕێگرتنی یارمه‌تی یه، به‌لام هۆکانی هۆی چاک نین، له‌به‌ر ئه‌وه دانیشتوانی ناوچه‌که زۆربه‌ی کوردن و له‌سه‌رسنووری ئێران و عێراقه و چوار شه‌ممه‌ی پێشوو گه‌ریلاکانی په‌که‌که 24 سه‌ربازی تورکیان کوشت له‌و ناوچه‌دا و خراپترین لێدان بوو له 18 ساڵدا ولهم ماوه‌دا که تورکیا نیازی له سنور تێ په‌ڕینی عێراقی هه‌یه بۆمه‌به‌ستی لهشکرگهری به‌لای تورکیاوه کاتێکی شیاو نی یه که چه‌ندین داموده‌زگای یارمه‌تی ده‌ره‌وه بێنه ناوچه‌که.
له‌وه‌تی حکومه‌تی ئۆ‌ردۆگان هاتووه‌ته کایه‌وه تورکیا زیاتر ڕویکردووه‌ته وولاتهکهانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وده‌یه‌وێ خۆی بکا به ڕیش سپی کێشه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک له پهیوهندیهکانیا له‌گه‌ل ئێران و ده‌وری له گۆڕانه‌کانی میسردا و له‌خۆیان وایه که تورکیا ئیتر حکومه‌تێک نی یه پێویستی به یارمه‌تی ده‌ره‌وه بێت. تورکیا نه‌ده‌بوو هه‌وڵ بدا ئه‌م بۆچوونه‌ی نیشاندا له‌سه‌ر خوێن ڕشتن ووردوخاشکردنی یه‌سقانی خه‌لکانی بێ تاوانی ئه‌م ناوچه‌یه، گهرههڵوێستی تورکیا وانه‌بوایه ده‌بوو خه‌لکێکی زۆر نه‌مرن و بژین. گه‌شه‌دانی داموده‌زگای ناوچه‌که ده‌بوو له‌سه‌ر برایه‌تی و ئارامی و ڕێزی مافی مرۆڤ بێ، چوونکه تورکیا ده‌وره دراوه به‌و میلله‌تانه‌وه که ئاماده‌ن بۆ ئه‌مه و تورکیا ده‌بوو ئه‌مه قبولکا .
له‌م نوسراوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ڕواڵه‌تی فاشیزم و موجریم و خوێن مژی ڕژێمی تورکیا به ئاشکرا دیاره.
سه‌یرکه خه‌لکێک وه‌ک ئه‌م ڕۆژنامه، نه موسولمانن و نه کوردن و نه دراوسێن چۆن هه‌ڵوێستی ڕاستی مۆرڤایهتیان هه‌یه، به‌لام سه‌یرکه‌ن تووتیه ئیسلامه‌کانی لای خۆمان چی یانکرد و ده‌وریان چی بوو له‌م ڕووداوه‌دا؟
خه‌لکێک فڕیان به ئیسلامه‌تی و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤه‌وه نییه و ته‌نها بۆ خۆ نیشاندانێکی پووچه‌ڵ و نه‌زانانه له‌سه‌ر نوسینێک له‌سه‌ر ده‌وری پاپه‌تی یه‌کان له هاتنی ئاینی ئیسلام دا وا ده‌گه‌یه‌نن که هه‌ر ئیلسلام هێنرا له لایه‌ن عه‌ره‌به پا په‌تی یه‌کانه‌وه هه‌موو میللاتهنای جیهان به‌ڕاکردن چوون به پیریانهوه و ده‌ستیان کرده ملیان، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌مانه هه‌موو حهپۆلن و فڕیان به‌سه‌ر ئاینی ئیسلامه‌وه نی یه نه‌ک ته‌نها مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه، له ڕاستی دا ئیسلام به دووسال کوردوستانیان گرت، یه‌که‌م سال تێک شکان و دوهه‌م ساڵ هاتن به خوێن ڕشتنێکی زۆر و به‌زۆر کوردیان ئیسلام کرد، ئه‌گه‌ر تۆزێ خویندهوایتان هه‌بێت ده‌بێ ئه‌م ڕاستیانه بزانن. ئێوه بۆ باسی بێ بنجینه‌ی ڕاستی نوسین ونۆکه‌رایه‌تی پاپهتیهکان هه‌میشه ئاماده‌ن، به‌لام سه‌یرکه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه مۆرڤی ڕاستی ئیسلامن بۆ هه‌وڵ ناده‌ن و بێنه سه‌رجاده و حکومه‌تی هه‌رێم ناچار که‌ن پاره و یارمه‌تی و چه‌ندین هه‌زرا پۆلیس و پێش مه‌رگه‌ی به‌تاڵ بنێرن بۆ یارمه‌تی برا کورد‌و موسولمانه‌کانی ناوچه‌ی وان؟ ئه‌و خه‌لکه میلله‌تی خۆمانن، و له‌زۆر رووداوه مێژوویه‌کانی شۆرشی ڕزگاری خوازی کوردا وه‌ک هێزی ئه‌ژنۆو گازه‌ره‌ی پشتمان بوون.
ئه‌ی کوا یارمه‌تی برا موسولمانه پاپه‌تی یه‌کان که هه‌میشه ئێوه ئاماده‌بوون بۆ نۆکه‌ری و چوون بۆ غه‌زا له فه‌له‌ستین له ڕابووردوودا؟
خه‌لکێکی زۆر که به‌په‌له ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت و بۆ خه‌تم و بۆ نوێژ کردن و به و هه‌ڵسوکه‌وته خۆیان به موسولمانی پاک ده‌زانن، به‌لام ئاماده نین یارمه‌تی کۆکه‌نه‌وه و زۆر له حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن که‌وا ئێستا په‌یوه‌ندی دراوسێتیان وا زۆر چاکه له گه‌ل حکومه‌تی فاشی تورکیادا که له برا تورکه‌کانیان زۆر بکه‌ن که ڕێیان بده‌ن که گه‌نده‌له ئیسلامه‌کان هه‌ندێ له ده‌فته‌ره‌کانیان بنێرن بۆ خه‌لکی پلیشاوه‌ی ژێر سه‌قفو دیواری ڕووخاویان و ئه‌وه‌ی ماوه وا هه‌موو خه‌ریکه له سه‌رما ره‌ق ده‌بنه‌وه و ئێوه‌ی ئیسلامی گه‌نده‌ل و درۆزن چه‌ندین مه‌ڕو بزن و وولاختان داناوه بۆ جه‌ژنی قوربان بیکه‌ن به قوربانی بۆ ئه‌وه ی به بارگیر و قیتار بچن بۆ به‌هه‌شت.
نوێژ و خه‌تم و ڕۆژو پاره‌ی تێ ناچێ و ده‌تانه‌وێ به‌گه‌نده‌ڵی فێل له یه‌زدان بکه‌ن، تۆ بێلێی خوایه‌کی وا مه‌زن و خاوه‌نی دروستکردنی ئه‌م که‌ونه مه‌زنه باوه‌ڕتان پێ بکا؟ به‌ڕاستی زۆر هه‌له‌ن، گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن ئه‌وه حه‌ج وکاری خێره هه‌ول بده‌ن هه‌موو جۆره یارمه‌تیه‌ک بنێرن بۆ خه‌لکی لێ قه‌وماوی ناوچه‌ی وان، چونکه ناوچه‌ی هه‌رێمیش له‌مه‌ترسی بوومه‌له‌رزه دوور نی یه، وه‌ک ووته‌ی ژنان ده‌ڵێن: دووربێ بوومه‌له‌رزه ڕوبدا و رواله‌تی ڕاستی ئیسلامه گه‌نده‌ڵه‌کان له دروستکردنی خانووبه‌ره‌ی خۆشمان ده‌رده‌که‌وێت که لهوهناکا هیچ یاسای پارێزگاری بوومه‌له‌رزه له دروست کردنی خانوهکانمانا هه‌بێت، چونکه گه‌نده‌لی وبهرهلایی وا ئاسایی بووه له ناو خه‌لکانی ئیسلامدا له سایه‌ی ئه‌م سه‌رکرده وزانا دهبهنگانهوه.
وا تورکیای فاشی دێنه ناوه‌وه بۆ کوشتنی کورد، ئه‌ی ده‌وری ئێوه چی یه ئه‌گه‌ر خۆتان به ده‌م ڕاست و پێشه‌وای ئاینی ده‌زانن، ئایا که‌ی هه‌ڵوێست ئاینی ڕاستان ده‌بێت و بڵێن ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوچه‌ی وان ڕوویداوه له هیچ پرنسیپی مرۆڤایه‌تی وئاینی دا جێی نابێته‌وه، ده‌بوو هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئاگادارکردن و ئامۆژگاری خه‌لکانی ناوچه‌ی هه‌رێم که خه‌لک هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی و مه‌ردایه‌تی هه‌بێت و هه‌موو بایکۆتی به‌رهه‌می تورکیا بکه‌ن و که‌س به‌رهه‌می خواردن و جل‌و بهرگو هیچ ئاسانکاریه‌ک نه‌که‌ن بۆ گه‌شه‌دان به ده‌سته‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی فاشی تورکی له ناوچه‌ی هه‌رێم دا و ئێستا ده‌توانن هه‌ستن به خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانه و بڕۆنه به‌ر کۆنسۆلی تورکیا ونهتهوهیهکگرتووهکان و سه‌فاره‌ته‌کانی وولاته‌کانی رۆژ ئاوا که جه‌خت بخه‌نه سه‌ر تورکیا بۆ ڕێ دان بۆ ناردن و گه‌شتنی یارمه‌تی وولاتانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌زاره‌ها خێزانی لێ قهماوی موسولمانی کورد له ناوچه‌ی وان.
ده‌هه‌ستن به یه‌ک دوو کاری وا با ئیتر خه‌لک باوه‌ڕتان پێ بکاو گوێتان لێ بگرێ، به‌سه ئیتر هه‌ڵپه‌ڕین به ته‌پلی پاپه‌تی یه‌کان وکۆماری شه‌یتانی ئێران به‌ناو ی ئاینی ئیسلامه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست