کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاشمى وتى : ئێمه‌ سه‌ره‌تا به‌ توندى ناره‌زایى ده‌رده‌برین له‌ رودانى ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ هه‌ر هێرش كردنه‌ سه‌ر حزبێك كه‌ ئه‌مرۆ كا�

Wednesday, 05/08/2009, 12:00


كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مامۆستا سلاح الدین و دكتور گارق الهاشمی

/ هه‌ولێر

له‌پاش سه‌ردانه‌كه‌ى دكتور تارق الهاشمی جێگرى سه‌ره‌ك كۆمارى عێراق بۆ لاى مامۆستا سلاح الدین محمد بهاْ الدین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ساز كرا و تیایدا له‌وه‌ڵامى پرسیارێكدا له‌ هاشمى سه‌باره‌ت به‌ وه‌ى ئایا سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانێكى كتوپر بوو یان نه‌خشه‌ بۆ دانراو بوو ؟

به‌رێزیان وتى :

بسم الله الرحمن الرحیم

سه‌ردانێكى كتوپر نه‌بوو , به‌ڵكو پێشتر و چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ په‌یوه‌ندیدا بووین به‌ هاتنمان بۆ كوردستان .. وه‌ سبه‌ینێ چاوم ده‌كه‌وێت به‌ مام جه‌لال سه‌ره‌ك كۆمار , هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ دیدارم هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان هه‌روه‌ها , ئه‌مرۆیش دیدارى مه‌سعود بارزانیم هه‌بوو , له‌ دیداره‌كانماندا باس و خواس كرا له‌ باره‌ى چۆنیه‌تى كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ رودا و پێشهاته‌كانى نێو پرۆسه‌ى هه‌لڕبژاردنى هه‌رێمى كوردستان , قسه‌مان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاڵوگۆر كرد , باسمان له‌ داهاتووى عێراق و هه‌لبژاردنه‌كانى ئاینده‌ كرد , وه‌ دیدار و گفتوگۆكان به‌سه‌ركه‌وتووى كۆتایى هات

له‌وه‌لامى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و ناكۆكیانه‌ى كه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كانى كوردستان و لیستى كوردستانى له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى له‌دواى هه‌لبژاردنه‌كان رویدا ئایا هیچ هه‌وڵێك هه‌بووه‌ بۆ نزیك كردنه‌وه‌ى بیر و بۆچونه‌كان له‌ به‌ینى ئه‌و لایه‌نانه‌ و دوو حزبه‌ كوردستانیه‌كه‌دا ؟

به‌رێز هاشمى وتى :

ئاساییه‌ بونى ناكۆكى له‌ به‌رهه‌مى دیموكراتیه‌ته‌ و ، وه‌ وا ئه‌خوازێت كه‌ كه‌سانێك هه‌بن له‌ ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانى تریش له‌ ئۆپۆزسیۆن , وه‌ بونى ناكۆكیش شتێكى ئاساییه‌ و ، من وا ئه‌زانم هیچ هه‌لبژاردنێك به‌ ئه‌نجام ناگات دواتر ته‌عنه‌ لێدان و گله‌یی له‌سه‌ر ئه‌بێت و خروقات و پێشێلكارى تیایدا ئه‌بێت ، پێویسته‌ هاووڵاتى له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بار بهێنین كه‌ قسه‌ى خۆى بكات , ده‌نگى خۆى بدات .. وه‌من ئه‌مرۆ له‌ وته‌كانمدا باسم له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌كرێت حكومه‌تێكى نیشتمانى بنكه‌ فراوان له‌ كوردستان پێكبهێرنێت هه‌موو ناكۆكه‌كانى به‌شدار بووى هه‌لبژاردنه‌كان له‌ خۆ بگرێت وه‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یش به‌ده‌ست برایانمانه‌ له‌ كوردستان ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌شدارى هه‌لبژاردنه‌كانیان كردوه‌

به‌راستى من به‌ ێریحى وتومه‌ كه‌ له‌ مه‌ێله‌حه‌تى كوردستانه‌ كه‌ یه‌ك پارچه‌ بێت , شه‌فافیه‌ت هه‌بێـت , دیموكراتی هه‌بێت , زوڵم نه‌بێت , دورخستنه‌وه‌ نه‌بێت , وه‌لا خستن نه‌بێت , به‌راستى كات و ساتى ناخۆش و ناره‌حه‌ت به‌سه‌رمان تێپه‌ریوه‌ له‌ چه‌ند سالى رابردوودا خۆشحالم كه‌ لاخستن و ته‌همیش له‌ كوردستان نه‌بیت ، هیوادارین كه‌ حكومه‌تیكى نیشتمانى پێك بێت ,, به‌لام بریارى كۆتایى بۆ لایه‌نه‌كانى به‌شدار بووى هه‌لبژاردنه‌كانه‌ ئه‌وان خاوه‌نى بریارن له‌و باره‌یه‌وه‌ , ئێمه‌ هیواى خۆشى و خۆش گوزه‌رانى بۆ كوردستان و خه‌لكه‌كه‌ى ده‌خوازین

هه‌روه‌ها له‌ وه‌لامى پرسیارێكدا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌لبژاردنى عێراق له‌به‌رده‌مدایه‌ ئایا تاوتوێى مه‌سه‌له‌ى هاوپه‌یامانى كردن له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو كرا ؟

هاشمى وتى : وه‌ك وتم ئه‌مرۆ له‌ دیداره‌كه‌ماندا پێداچونه‌وه‌یه‌كمان كرد بۆ چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌لبژاردن له‌ كوردستان وه‌ زۆر گرنگه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌ هه‌ندێ په‌ند وه‌رگرین كه‌ یارمه‌تیمان بات كه‌ هه‌لبژاردنێكى خاوێن و دور له‌ ته‌زویر و خروقات له‌ سه‌ره‌تاى سالى داهاتوو له‌ عێراق به‌رێوه‌ بچێت , و ه‌ئێسته‌یش زووه‌ باسى هاوپه‌یمانى بكه‌ین له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌ تائێسته‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ كوردستان رانه‌گه‌ینراوه‌ هه‌روه‌ها كارێكى گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م كوردستاندا ماوه‌ كه‌ ئه‌ویش پێكهینانى حكومه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى ناوخۆى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ سه‌ركه‌وتوو بون وه‌ ئه‌وانه‌ى به‌ هۆكارێك ده‌نگى كه‌میان به‌ ده‌ست هێناوه‌ وه‌ ئه‌نجامه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ خۆیان چاوه‌رێیان ده‌كرد بۆیه‌ وه‌زع له‌ كوردستان موناسب نیه‌ باسو خواس له‌مه‌سه‌له‌ى هاوپه‌یمانی دروست كردن بكرێت وه‌ چه‌ند مانگێك ماوه‌ له‌به‌رده‌مماندا ماوه‌ بۆ هه‌لبژاردنه‌كانى عێراق .

له‌وه‌لامى پرسیارێك له‌باره‌ى رودانى كارى گێره‌ شێوێنى له‌ دواى هه‌لبژاردنه‌كان و هێرش كردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانى یه‌كگرتوو هه‌لوێستتان له‌و باره‌یه‌وه‌ چیه‌ ؟

هاشمى وتى : ئێمه‌ سه‌ره‌تا به‌ توندى ناره‌زایى ده‌رده‌برین له‌ رودانى ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ هه‌ر هێرش كردنه‌ سه‌ر حزبێك كه‌ ئه‌مرۆ كارى سیاسى بكات ئێمه‌ ناره‌زایى ده‌ر ئه‌برین وه‌ من ئه‌مرۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانى قسه‌م كرد وه‌ پێم وت كه‌ زانیارى ناخۆشم پێگه‌یشتووه‌ له‌باره‌ى هێرش كردنه‌ سه‌ر باره‌گاكانى یه‌كگرتوو له‌ دواى هه‌لبژاردنه‌كان وه‌ وترا كه‌ هه‌ندێك گێره‌ شێوێن و دزو جه‌رده‌ هه‌ن كه‌ هه‌ولیان داوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باره‌گاكانى یه‌كگرتوو وه‌ بیستم كه‌ هه‌ڵویستى هه‌رێم توند بووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ و هه‌ندێكیان ده‌ستگیر كراون و پاسه‌وانیش بۆ چه‌ند باره‌گایه‌ك دانراون ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش رویدا بێت هه‌لوێستێكى باشه‌

له‌ پرسیارێكدا بۆ مامۆستا سلاح الدین سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ى كه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى دكتور تارقدا پێیان گه‌یشتوه‌ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى ئیسلامى عێراقى و جێگرى سه‌ره‌ك كۆمار ؟

مامۆستا سلاح الدین وتى :

بسم الله الرحمن الرحیم

به‌رێز دكتور تارق الهاشمى سه‌ردانى كردین ئه‌مه‌یش له‌ خۆیدا به‌لگه‌ى برایه‌تى و ماناى وایه‌ كه‌ وه‌ك كه‌سێتى خۆى گرنگى ده‌دات به‌ مه‌سه‌له‌كانى كوردستان وه‌ وه‌كو ئاستى به‌رپرسیارى سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كرد وه‌سه‌ردانى پارتى كرد و سه‌ردانى یه‌كێتى نیشتمانیش ده‌كات به‌ ئیعتبارى ئه‌وه‌ى ئه‌م لایه‌نانه‌ كاریگه‌رن له‌ پرۆسه‌ى سیاسى عێراقیدا سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌كه‌ین وه‌ دیداره‌كه‌یشمان باس و خواسى مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به‌ عێراق و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌یش كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌بووه‌ ..

سوپاستان ده‌كه‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە