کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بە فیڕۆدانی سامانی وڵات لە لایەن چەند كاربەدەستێكەوە

Monday, 27/08/2012, 12:00


لە ڕای خوا فریای گەرمیان ...........!!!!!!!!!
بە فیڕۆدانی سامانی وڵات لە لایەن چەند كاربەدەستێكەوە:
لەوانەیە زۆرێك لە خوێنەرانی ئازیز بڵێن ئەم نووسەرە زۆر كەم دەنووسێت , منیش دەڵێم بەڵێ ڕاستە بەڵام دەبێت هەر دێرٍێك كە دەنووسرێت یان دەوترێت دەبێت بە لایەنی كەمەوە حەفتەیەك لێكۆلینەوە لە ڕاستی و درووستی بكرێت واتە لە كاتی نووسینی یەك پەڕە بە لایەنی كەم پێنج تا شەش مانگی دەوێت. بە هەر حال ئەمە تەنها ڕوونكردنەوەیەك بوو بۆ خوێنەرانی ئازیز.
با بگەڕێینەوە سەر باسی سەرەكی خۆمان , ئەمجارەش هەر پەیوەندی بە گەندەڵی یەوە هەیە لە یەكێك لە بەرێوەبەرایەتییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان كە ئەویش (بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی گەرمیان)ە.
بێگومان هەر تەندەرێكی پڕۆژەیەك كە بانگەوازی بۆ دەكرێت دەبێت چەند جارێك بڵاوبكرێتەوەو چەند كەسێك(كۆمپانیایەك) لەو ئ ئامادەبن بۆ وەرگرتنی تەندەرو هەر یەكەو نرخێكی دیاریكراو دادەنێت بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە , بەڵام لەو بەڕێوەبەرایەتیە بە پێچەوانەوە خۆیان كۆمپانیایەكی دیاریكراویان هەڵبژاردووە بۆ جێبەجێكردنی زۆربەی پڕۆژەكان كە یەكێك لەوانە دانانی (7 سێت ترافیك لایتە بۆ شاری كەلار)بە بڕی نزیكەی 1100000000 ملیارێك و سەد ملیۆن دیناری عێراقی كە بە پێی ئەو لێكۆلینەوەی من كردوومە لە گەڵ ئەو ئەندازیارانەی كە خۆیان لە فەرمانگەكانی حكوومەتدا كاردەكەن پێیان وایە ئەم بڕە پارەیە زۆر لە خەیالیشەوە دوورەو هەندێك لەو ئەندازیارانە دەلێن بەم بڕە پارەیە دەتوانین 15 سێت ترافیك لایت بۆ شارەكە دابنرێت, وە یەكێك لەو ئەندازیارانە كە خۆی لە ئیدارەی گەرمیان فەرمانبەرە دەڵێت : ئێمە پێشنیارمان كردووە كە خۆمان جێبەجێكردنی ئەو كارانە لە ئەستۆ بگرین بەلام هیچ كەس ئامادە نەبوو گوێمان لێ بگرێت و ئێستاش ئەو كۆمپانیایەی كە هەموو پڕۆژەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوو چۆی گەرمیان بەردەوام بە بێ مونافس بۆ ئەوان دەبێت بە وتەی ئەو كەسانە(فەرمانبەری ئیدارەی گەرمیان و فەرمانبەری هاتوو چۆی گەرمیان بوون, كە دوای مشتوو مڕێكی زۆر ئامادەبوون هەندێك زانیاری بۆ ئێمەو ئێوە بە بەڵگەوە بدركێنن) ئەو كۆمپانیایە سەر بە حزبی گۆراِنەو ئێستاش بە چەند ناوێكەوە كار لەو سنوورەدا دەكات, هەموو كارەكانی نیشانەی ڕێگاوبان و تاسەی لاستیكی و نیشانەی زانیاری مەدخەلی شار لە گەڵ ئەم حەوت سێت ترافیك لایتەدا دراوە بەم كۆمپانیایە, تا ئیستاش كۆمپانیاكە بە بیانووی جیاواز هەر جارەو بڕگەیەك بۆ پڕۆژەكە زیاد دەكات و كە دەگاتە ئەوەی ئیجرائات بكرێت جێگری وەزیری ناوخۆ(مامۆستا جەلال) بە پەیوەندیەك كۆتایی بە داواكاری ئێمەی فرمانبەر دێنێت و بەرگرییەكی زۆریش لەم تاكە كۆمپانیایە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیانەوە بە دی دەكرێت . وە پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە كۆمپانیاكە بەشێك لە بڕگەكانی پڕۆژەكەی فرۆشتووە, منیش هەستام بە بەدواداچوون و لە ڕیگەی فەرمانبەرێكی شارەوانیەوە زانیاری تەواوم وەرگرت و بۆم دەركەوت كە كەسێك بە ناوی (ملازم كاروان) كە بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنە لە كەلار لە گەڵ برایەكی بڕگەی كاری مەدەنی ئەو پڕۆژەیەی بە بڕی 120000 $ سەدوو بیست هەزار دینار كڕیوە واتە تەنها 12 دەفتەر دۆلار كڕیوە لە كۆمپانیاكە.كە لە بنەڕەتدا كۆمپانیاكە بە 350000$ سێ سەدو پەنجا هەزار دۆلار وەری گرتووە, كە دەكاتە 35 سی و پێنج دەفتەر دۆلار !. بۆیە من داواكارم لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ لێكۆلینەوە لەم بابەتەی كە باسمانكردو وە داواشم وایە كە بەڕیوە بەری گشتی هاتووچۆی گەرمیان ئاگادار بكرێتەوە و كە چی تر دوو ڕوو نەبێت و خۆی یەكلا بكاتەوە لە وەی ئایا خۆی بە یەكێتی دەزانێت یان گۆڕان چونكە هەركەس خیانەت لە یەكێتی بكات نابێت ئەو خیانەت بكات چونكە چەنجارێك یەكێتی نەرمی لە گەڵیدا نواندووە.وە داواكارم لێكوڵینەوە لە هەموو ئەو دەستێوەردانانە بكرێت كە لە لایەن بەڕێز مامۆستا جەالالەوە دەكرێت و چونكە هەر ئەم جۆرە كەسانە ڕیزەكانی یەكێتی تێك دەدەن و پەیڕەوو پرۆگرامەكەی بە دینارێك دەگۆڕنەوە وە دەمەوێت بزانم مامۆستا جەلال بۆ داهاتوو پاكانە بۆ گۆڕان دەكات یان مەسەلەكە شتێكی ترە؟!. وە داوا لە ستافی كوردستان پۆست دەكەم وێنەی هیچ كەسێك بڵاو نەكاتەوە بە ناوی ئەم بابەتەوە , چونكە مەبەستی من ناو زڕاندن نیە بەڵكو تەنها بە دوادا چوون و دەرخستنی ڕاستیەكانە و هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی.

تێبینی //
هەركەس و لایەنێك دەیەوێت ئامادەم بە دوكیومێنت و بەڵگەوە ڕاستی ئەم بابەتەی بۆ بسەلمێنم (تەنها ئادرێسی خۆتان بە كۆمێنت بنووسن بەندەش هەموو بەڵگەكانتان بۆ ڕەوانە دەكەم)

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە