کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ڕۆژنامەی بەناو کوردستانی نوێ بۆتە پینەچی

Sunday, 22/03/2009, 12:00

2715 بینراوە


ڕۆژنامەی بە ناو کوردستانی نوێ کە کەس بە پۆلێکی قەڵپ نایکڕێت چونکە بێجگە لە پینەکردنی درۆو دوڕویەکانی سەرانی دەسەڵات و پیا هەڵگوتنیان چی تری نوێی تیا نیە. لە لاپەڕەی بەناو سیاسەتیان کە بریتیە لە درۆو تەفرەدان. ئەوەتا ئەمڕۆش وەك پیشەی هەمیشەیی بۆتە پینەچی ئەو لێدوانە دوژمنکارانەی کە جەلالی ئاغایان چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە بەردەم فاشیستە تورکەکاندا نوشتایەوەو سوجدەی بۆ بردن بۆ خۆشیرن کردن لای ئاغای تورکان کەللە شەکرێکی گەورەی شکاندو وتی (سەربەخۆ بونی کورد خەونی شاعیرانەیە) ئەوجا ڕۆژنامە پینەچیەکەی بەناو کوردستانی نوێ  بۆ زیاتر پینە کردنی کونو کەلێنێ لێدوانەکەی جەلال دەڵێت دوای ئاشکرابونی نامەکەی مەسعودو جەلال کە بۆ جۆرج دەبلیو بۆشیان ناردوە لە ساڵی 2004 دا بەرپرسی دەوڵەتێکی دراوسێ بە جەلالو مەسعودی وتوە هەر کات بزانین ئەمەریکا پشتیوانیتان لێ ناکا ئێمە تۆڵەی داگیر کردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە لە ئێوە دەکەینەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەو بەرپرسە بدات. ئەوجا دەڵێت لەو وڵاتانەی دراوسێمان لێدوانی توندو نابەجێ سزای قورسی لەسەرە . جاباشە جەلال و مەسعود کەی وێراویانە لەبەر دەمی ئاغاکانیان و پاشەملەش لێدوانی توند بدن؟ هەر مەسعودمان دی چەند جارێك هەندێ منجە منجی کردوە بەرامبەر بە تورکیاو خۆی گیڤ کردەوە  بەڵام هەر لەدوای لێدوانەکانی و خۆ گیڤکردنەوەکانی وەك چۆن مشك لەترسی پشیلە خواخوای کونێکیەتی خۆی تیا حەشار بدات خۆی ون کردو کەس نەیزانی بۆ کوێ چوە؟ ئەگینا مامتان لە ماستاو کردن بۆ دوژمنان زۆر شارەزایە هەر کە دەگاتە ئێران بە گۆڕی خومەینی سوێند دەخوات کەچوشە تورکیا بەسەری ئەتاتورك و لە سوریاش بەسەری حافز ئەسەد و جارانیش زۆرترین کات بەسەری سەدامی کۆنە هاواڵیان سوێندیان دەخوارد ئەی نەتان بینی دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و کۆڕەوو ماڵ وێرانی و ژماریەکی زۆر لە شەهیدو قوربانی لە ڕۆلەکانی گەلی کورد چۆن خێرا بەسەر لاشەی قوربانیەکاندا هاتنەوەو خۆیان بە بەغداد اکردو ئاوێزانی سەدام بون و لاچاویان ماچ کرد. ئەوجا هەر ڕۆژنامە پینە چیەکە درێژەی دەداتێ و دەڵێت نامانەوێ  کوردستان بەدەردی غەزە بچێ لە مەیاندا دەیەوێت خەڵکی کوردستان چەواشە بکات و بیان ترسێنێ یەعنی ئەگەر مامە وای نەوتایە لەوانە بو تورک وەك ئیسڕائیل چی لە غەزە کرد ئاواش لەئێمە بکات . خۆی لەوە ئەبوێرێ کە ئیسرائیل شەری دانیشتوانی غەزە ناکات بەڵکو ئیسرائیل شەڕی حەماس ئەکات چونکە حەماس ڕۆژانە کوێرانە ئیسرائیلی خستوەتە بەر ڕەحمەتی ساروخو موشەکەکانی و ئیسرائیلیش ناچارە وەڵامی بداتەوە. حەماس کە کۆمەڵێکی وەك ئێوە دیکتاتۆرو دزو تیرۆریستن  لەژێر پەردەی ئایندا خۆیان مەڵاس داوە . وەك چۆن جەنابتان کاتی خۆی هەڵەبجەتان داگیر کردو وەك پیازی پاك کراو خستانە بەردەستی سوپای ئیران و لە ئاکامیشداخۆتان هەڵهاتن و خەڵکی هەڵەبجەتان لەناو ئاگرو کیمیایدا بەجێ هێشت و ئەو کارەساتە گەورەیەتان بەسەر خەڵکەکەی هێناو بەدەیان پێشمەرگەی دیموکڕات و کۆمەڵەی موعارزی ئێرانیشتان بەکوشتن داو دوایەش هاتنەوەو بانقی هەڵەبجەتان تاڵان کردو هەرچی پارەو ئاڵتونی ئەو خەڵکەیە بە ئاشکرا دزیتان. حەماسیش هاوشێوەی ئێوە بۆتە مۆتەکە بەسەر سەری خەڵکی فەلەستین و غەزەوە. خۆ ئێمە وەك بزوتنەوەی حەماس کەسمان کوێرانە بەر ساروخ نەداوە یان تەنها گوللەیەکی دە مانچەشمان بەرەو ڕوی تورکیاو ئێران نە تەقاندوە  تا تورکیا وەك غەزەمان لێبکات.ئەو تۆپباران و بۆردومانەی ناوە ناوەی ئیران و تورکیاش هەر لەئەنجامی سیاسەتی چەوتی ئێوەوەیە کە هەر ڕۆژەو جاشی لایەنێکن. ئەوجا هەر ڕۆژنامە پینەچیەکە دارفۆریش ئەکات بەنمونە و دەڵێت ئەوەتا سەرۆکی دارفۆرعومەر حسن بەشیر لەئەنجامی کارە نابەجێکانی خراوەتە ڕیزی سلۆبۆدان میلۆسۆفیچەوە  . بۆ ئەمەیان دەڵیین ئەلەحەمدولیلا ئامین ئیشاڵا نوخشە بێت لە جەلالو مەسعودیش کە بدرێنە دادگاو بخرێنە ڕیزی سلۆبۆدان میلۆسۆفیچەوە  چونکە زۆریان خوێنی ڕۆڵەی کورد بەخۆڕای و لە پێناوی نیازی گڵاویان ڕشتوە چونکە ئێمە نادرێینە دادگاو بەڵکو ئەوە سەرکردە دزو تیرۆریست و دیکتاتۆرەکانن لە دارفۆریش تەنها عومەربەشیری دیکتاتۆرە دەدرێتە داگا نەك خەڵکە داماوەکەی دارفۆر. ئەوجا زیاتر پینە دەکاو دەڵێت بەڵام هەندێک دەیانەوێت ئەم لێدوانانە. مەبەستی لە کوردستان پۆست و ڕۆژنامە ئەهلیەکانی کوردستانە. بۆ ناو زڕاندنو بچوکردنەوەو پڕو پاگەندەی مەبەستدار بەکار بێنن. ئەگینا ئەم تاکتیکە سیاسیە ی مام جەلال لە ژیانی سیاسیدا ئاسای یە .. دەك ماڵی پینەکردنت بەقوڕ نەگیڕیت بۆ خۆتان و پینەو تاکتیکی سیاسی مامی خەڵەفاوتان. باشە با وای دانێن ئەم لێدوانانەی مام تاکتیکی سیاسی بو ئەی ئەوەی ئەو کابرا نۆکەرو کاسە لێسەی لە کوردسات وتی سەر بەخۆبونی کورد نەك خەونی شاعیرانەیە بەڵکو خەونی چۆلەکەش نی یە ئەی خۆ ئەو کاسە لێسو نۆکەرەی بنەماڵە نەکەسێکی سیاسیە نە فڕیشی بەسەر تاکتیکەوە هەیە . وە نە لە  تورکیاش بو. تا لەترسان ئەو قسانە بکات ئەی ئەوەیان چۆن پینە دەکەن؟؟ ئیتر بۆ ڕاستی ناڵێن وا دەزانن ساڵانی پێش ڕاپەڕینە خەڵکی کورد چەواشە بکەن؟ تازە جەلۆی ئاغاتان بۆ هەتا هەتایە لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەناو ژن و مناڵ و گەنج و پیری ئەم خاکی کوردستانەدا  سوكو ڕیسواو شەپڕێوووووو بوە شەپرێو .
 وەك ئێخەی کراسەکەی من لە ژێر بلۆكو بەردو تاسە چیمەنتۆدا ڕزیوە. تازە کەڵکی پینەکردنی پێوە نەماوە . ئەدی  با لەوەش گەڕێین ئەی ئەو هەمو دزیو داوێن پیسی و ئاوەدیوکردنی بودجەو داگیر کردنی ئەم کوردستانە لە لایەن سەرانی دەسەڵات و جەلال و مەسعودو بنەماڵەکانیان و فرۆشتنی کەرکوك و ناوچە دابڕاوەکان چۆن پینە دەکەن..؟؟ بۆ یە دەڵێم نەختێ سەرفیات کەم بکەنەوە با پەڕۆو دەرزی دەزو تان بمێنێ بۆ پینە کردنی ئەوانەش نەبادا لێتان ببڕێت
 
 ئەحواڵتان باشە...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)