کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناراستگۆیی لە نێوان کەیسی (ئەحمەد میرە، ڕێبین، ئاسۆس و برایمی کاکە ئەحەدا

Thursday, 20/10/2011, 12:00


20 ڕۆژە برایمی کاکە ئەحە ، بەهۆکاری ئەوەی ، لەکاتی تیرۆر و بریندارکردنی (گوللەدان لەسەری) هاواری کردوە کە پیاوانی دەسەلات بکوژن خراوەتە زیندانەوە . ئەم سیناریۆیە ی ، یەکێتیش لە هاوشێوەی سیناریۆکەی پارتی ، لەبەرامبەر شەهیدی قەلەم (سەردەشت عوسمان) نزیکە . کە قوربانی و ئازادییخوازەکان دەکەنە تاوانبار! هاوکات ئەم تاوانە:

1. دەبل مٶڕاڵی واتە دوورووی لە کەسایەتیی بارزانی و بەرهەم سالح بەرامبەر ووتە و پەیمانەکانیان دەردەخات .
2. هەوڵێکی ترە بۆ چاوترساندنی خەڵک بەگشتی و چالاکڤانە دیارەکانی خۆپیشاندانەکانە بەتایبەتی.
3. خاڵی هەرەگرنگ لە دۆسیەی کاکە ئەحە ، درێژەدانە بەو ئابڕۆ چوونی ٢٠ ساڵەی یاسا، کە بەدەست پارتی و یەکێتیەوە، یاسا ئابڕووی تکاوە و دادگا و دادوەر بوونەتە رەبۆتی پارتی و یەکێتیی. بەڕاشکاوی دەڵێم سەرجەم داگیرکەرانی کوردستانی باشور لە رۆژەوە کە دەوڵەتی عێراق دروست بووە، بەئاستی ئەم دوو پارتە ، هەتک و بێڕێزیان، بەرامبەر بە یاسا و دادگا نەکردووە .

لێرەدا نامەوێت بچمە سەر ئەو رەخنەیەی ، جگە لە چەند دەنگێکی ڕٶشنبیرانی لە نیشتمان و هەندەرانی هەڵەبجەییەکان، ئەگەرنا سەدان ڕٶشنبیر و ڕێکخراوی بێدەنگ و رەنگن بەرامبەر بەجەلادکردنی قوربانیەکی شارەکەیان! . ناشمەوێت چەند بارە ئاسا رەخنە بارانی پارتە بەناو چەپە کوردستانی و دەیان کەسی خۆ بە چەپ و داکۆکیکەری ئازادی سیاسیی زان باس بکەم، کەپیشەی بەردەوامیان بۆتە بێدەنگبوون بەرامبەر تاوانەکانی دەسەڵات ! یان ڕەخنەی دووبارە لەبزوتنەوەی گۆران بگرم ،لەئاست داکۆکیکردنی لە هەولدان بۆ تیرۆری چەند ڕٶشنبیرێکی دیاری سلێمانی ، کەمپینی بەردەوامی راگەیاندنی کرد بەلام بەرامبەر کادیڕێکی خۆیان کەمترین هەواڵ و کارو چالاکی دەکەن . ئەوەی دەمەوێت قسەی جدی لەسەر بکەم بێهەلوێستی و بێدەنگی دەیان نووسەر و ڕۆژنامەنووسە لەنیوان جیاوازیی لەهەڵویست وەرگرتن لەدۆسیەکانی وەک (ڕیبین و میرە و ئاسۆس هەردیە ... لەبەرامبەر ئیبرایمی کاکەئەحە).

سەیرکەن ، ماڵپەری لڤین لە کاتیی گرتن و هێرشکردنە سەر ئەحمەد میرە، کە هەر ئەو رۆژە پاش ٣ کاتژمێریش بەرەڵاکرا ٨ هەواڵی زیاتر لەسەر داگرت . بەلام ٢٠ رۆژە دوو و هەواڵی، لەسەر برایمی کاکە ئەحە دابەزاندووە !؟ رۆژنامەی هاولاتیش لەهەمان ئەقلیەت دەخولێنەوە ، سەرباری ئەوەی بەندە چەندین هەوالی لەم بارەوە بۆ ناردون و بە تەلەفۆنیش قسەم لەگەڵ کردون، بەلام بۆ دوورکەوتنەوەی کۆمەلێک کادیری یەکێتی دەیان هەوالیان دروستکرد، کە نازانم لای رۆژنامەی هاولاتی ، کامیان هەواڵی گرنگن و لەخزمەت خەلکدان؟.
سەیرکەن رەهەندییەکان بەرامبەر ئەشکەنجەی ڕیبین هەردی چۆن هەرەشە و ووشەی توند ئامیزیان ئاراستەی یەکێتی کرد بەلام بەرامبەر کوڕە هەژارێکی وەک برایمی کاکە ئەحە، ئەو هەموو منەوەرە کوردە ، بێدەنگ و بێ رەنگن؟
راستە، ناسین و هاوڕێیەتی، بەناوبانگیی، بوونی میدیای تایبەت بە خۆتان ...زیاتر دەبێتە هۆکاری گرنگی پێدان و جوڵاندنی هەست و کارو چالاکیکردنی دۆسیەکە . بەلام ئایا داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادیی سیاسیی دەبێت ، بەپێی پلە و و ناودەنگبون و ناسیاویی و یەک ئایدیەلۆجیا بێت؟ یان بەمیزاج ولێکدانەوەی ململانێی شەخسی خۆتان بێت!؟
کوردستانپۆست چاکی کرد، کە ئەوەندەی لە سەر برایم کاکە ئەحە هەڵوێستی وەرگرت و پشتگیریی لێکرد، ئەوەندەش لە سەر گرتن و ئازادانی ئەم بەڕتزانەی تریش قسەی کرد و پشتگیریی لێکردن، میدیای ئازاد دەبێت وا بێت، جیاوازیی نەکات لە نیوان هیچ کەسێکدا، مادام هەموو ئەمانە لە لەیان دەسەڵاتێکەوە ئازار دەدرێن و ئازادییان لێزەوت دەکرێت.

لە کۆتاییشدا دەڵێم ، هەرگیز زیادەڕۆیی نەبووە ، ئەوەی بۆ میرە و رێبین و ئاسۆس کراوە . بەپێچەوانەوە شایستەی زیاتریش بوون، بە پێچەوانەوە خەمساردی میدیای ئەهلی و رۆژنامەنووسان، بەرامبەر بە کەیستی برایمی کاکە ئەحەیان نواند، ئەمانە هەمووی بەکۆی مەسەلەکان هەڵدەسەنگینرێ، بەلام پێویستە میدیای ئەهلی و رەهەندییەکان رەخنەی توند لەخۆیان بگرن، کە جگە لە ناسیاویی و برادەرایەتیی لە نیوان خۆیاندا خەمساردانە لەگەل دۆسیەی ئازادیی سیاسیی هاوڵاتییانی تر . ئەمەش گومان دەخاتە سەر راستگۆیی ئەم گروپ و تاقمە، کە ئەوانیش هاوشیوەی ئەقڵی دەسەڵات بەپێی هاوسەنگەری رەفتار دەکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە