کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە چوارچێوەى هەڵمەتى بەگژداچونەوەى گەندەڵى ادارى دارایى (ى.ن.ك)

Thursday, 10/09/2009, 12:00


پێش ماوەیەك بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى لابردو (د.ڕكەوت حەمە ڕشید)بە وەكالەت كرد بە بەڕێًوەبەرى گشتى بە ئومێدى ئەوەى د.ڕێكەوت بتوانێت گۆڕانكارى بكات و گەندەڵى لەناو بەرێت ، هەرچەندە لە ڕووى داراییەوە توانى گەندەڵی كەم بكاتەوە بەڵام دەستێوەردانەكانى مەڵبەند و كۆمیتە لە ڕووى ادارییەوە د.ڕێكەوت نەیتوانى گەندەڵى كەم بكاتەوە. بۆ نمونە:
وەك لاى هەموان ئاشكرایە شوقەى نیشتەجێ بوونى حكومەت بۆ كەسێكە كە كرێچیە، شوقەكانى بنكەى تەندروستى شەهیدحەمە ڕەش كە دەكەوێتە گەڕەكى ئابڵاخ ى سلیًمانى سەر بە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانىە ،دەدرێتە ئەو پزیشك و كارمەندانەى كە شوێنى نیشتەجێ بونیان نییە واتە كرێچین، بەڵام زۆر بە پێچەوانەوە یەكێك لەو شوقانە دراوەتە كەسێك بە ناوى پرشنگ ممند دانساز خوشكى حەمەى ممندى دانساز لە ساڵى 2002ەوە بە پشتگیرى ئەنجومەنى وەزیرانى ئەوسا، كێشەكان لێرەدان:
1. ناوبراو زیاتر لە خانوویەكى هەیە لە شارى سلێمانى.
2. ناوبراو (پرشنگ ممند) دا نیشتوى وڵاتێكى ئەوروپایە ئەو شوقەیەى وەرى گرتووە داخراوە،تەنها لەو كاتانەى كە ئەگەڕێتەوە بۆ كوردستان (سلێمانى) واتە بە چەند ساڵ جارێك بۆ ماوەى مانگێك یان زیاتر لە شوقەكەدا دادەنیشێت وانە بۆ جەو گۆڕین.
3. ناوبراو هیچ كاتێك كارمەندى تەندروستى نەبووە.
4. ناوبراو لە ساڵى 2002ەوە، بە پشتگیرى مەكتەبى ڕێكخراوەى (ى.ن.ك) و برازایەكى بە ناوى عبداللە محمد ممند كە یەكێكە لە معتمدەكانى عملا فتاح.


یەكێكى تر لەم شوقانە لەم ماوەیەدا دراوە بە پزیشكێك كە پ.م كۆنى یەكێتى بووە بە ناوى د.گارق ێالح احمد ناسراو بە (د.دڵشاد) كە دبلومى هەیە لە بوارى ڕۆماتولوجى، ناوبراو ئەم شوقەیەى وەرگرتووە بە پشتگیرى مەڵبەندى سلێمانى یەكێتى تا ئێستا زۆر ئاساییە پزیشكێك لە حكومەتدا دابنیشێت بەڵام كێشەكان لێرەدایە:
1. ناوبراو خانوویەكى ملكى تایبەتى خۆى هەیە لە نزیك بنكە تەندروستیەكە كە لە دوو نهۆم پێك هاتووە هەردەە نهۆمەكەى داوە بە كرێ.
2. ناوبراو سودمەند بووە لە وەرگرتنى زەوى دووجارە یەكێكیان لەبەرئەوەى پ.م كۆنى یەكێتى بووە و دووەمیان لەبەر ئەوەى پزیشكە.
3. ناوبراو چەند گۆرانكارییەكى لە شوقەكەدا كردووە بە نیاز نیە هیچ كاتێك چۆڵى بكات وە بەهۆى ئەم گۆڕانكارییەو لە شوقەكەدا شوقەكانى ترى بێزار كردووە.

هیوادارین د.رێكەوت بەم گەندەڵییە اداریانەدا بچێتەوە؟
وە هەروەها چەند كەسێكى تر هەن لەم شوقانەدا نیشتەجێن كە حەق نیە بیاندرێتێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە