کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند زانیاریه‌ک به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ وه‌ک خۆی...

Saturday, 19/02/2011, 12:00




له‌ خۆپشاندانه‌که‌ی 17-02-2011 و پاش ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی لقی چوار به‌ فیشه‌ک وه‌ڵامی خۆپشانده‌رانیان دایه‌وه‌ و پاشان ده‌ستیان کرد به‌ لێدان و گرتن به‌ربونه‌ گیانی هاوڵاتیان، پاسه‌وانه‌کانی مه‌ته‌بی رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کان ده‌رگاکانیان بۆ کۆمه‌ڵێک گه‌نج واڵا کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گیرێن و پاشان به‌ سه‌یاره‌ی شه‌خسی خۆیان ده‌ربازیان کردون..

هه‌ر ئه‌مڕۆش کۆسره‌ت ره‌سوڵ دوباره‌ به‌ توندی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر بونی هێزی زێره‌ڤانی له‌ سلێمانی نواند و پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و هێزه‌کانی پارتی نه‌کشێته‌وه‌ خۆم به‌ته‌نها له‌ سلێمانی ده‌ریان ئه‌که‌م،
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ گشت هێزه‌کانی راگه‌یاندوه‌ که‌ چیتر گوێ بۆ به‌رپرسه‌کانی فه‌رمانده‌یی نه‌گرن و ته‌نها ئه‌مر له‌ خۆیه‌وه‌ وه‌رگن، ئه‌م ئێواره‌یه‌ش هێزێکی 1000 که‌سی بۆ ده‌ور و پشتی گرده‌که‌ ناردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی هه‌مو ئه‌گه‌رێکی هێرش بردنه‌ سه‌ر گرده‌که‌ به‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئاسایش، ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆری ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی سلێمانی راشکاوانه‌ به‌ حاکم قادریان راگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌وان به‌ره‌نگاری میله‌ت نابنه‌وه‌ و جه‌ماوه‌ری شاره‌که‌یان ئه‌زیه‌ت نایه‌ن وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌مری ته‌قه‌ (ئه‌گه‌ر پێیان بکرێت) جێ به‌جێ ناکه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژێر رکێفی مه‌حمود سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ر ده‌رچوه‌. ئێستا ئه‌وان خوا خوایانه‌ کوده‌تایان به‌سه‌ردا نه‌کرێت، چونکه‌ چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی خاوه‌ن نفوز زۆر به‌ توندی له‌و باره‌ی ئێستا توڕه‌ن و دژی ئه‌زیه‌ت دانی خه‌ڵکی سلێمانین و ده‌ڵێن هیچ هێزێک به‌ درێژایی مێژو به‌رامبه‌ر توڕه‌یی ئه‌م شاره‌ خۆیان بۆ رانه‌گیراوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش نزیکه‌ی 4000 که‌س (تا ئێستاش) له‌ مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕان به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له‌ ک.ن.ن و باره‌گاکانی گۆڕان کۆبونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ پاراستن له‌ مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕان، زۆربه‌شیان به‌ڵێنیان داوه‌ که‌ هه‌ر هێزێک بیه‌وێت گرده‌که‌ داگیر بکات ئه‌بێت بسه‌ر ته‌رمه‌که‌ی ئه‌وانه‌ بڕوات.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی گۆڕان، سه‌رچاوه‌که‌ پێی راگه‌یاندین گۆڕان چاوه‌ڕێ ده‌کات ئه‌مشه‌و هێزه‌کانی زێره‌ڤانی بکشێنه‌وه‌ ئه‌گینا سبه‌ی هه‌ڵوێستی زۆر توندی ده‌بێت
شه‌قامیش زۆر توڕه‌یه‌ و دامرکانه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌مه‌... پێ ده‌چێت سبه‌ی خۆپشاندانه‌کان دوباره‌ ببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌
گروپی شۆڕشی نه‌رگز له‌ فه‌یسبوک

http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە