کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تراژیدیاى سىَ میللەتى هاوشێوەو هاوچارەنووسى یەكتر

Saturday, 28/08/2010, 12:00


كوشتارى گەلى ئەرمەن ساڵى 1915 ز
كوشتارى ئەرمەنییەكان و ئاوارەكردنیان لەسەر خاك وئاو و زێدى خۆیان كەهەزاران ساڵە لەسەرى دەژین لەسەر دەستى توركە عوسمانییەكاندا ئەنجامدراوە كەزۆرتر لە (1.5-2) ملیۆن مرۆڤ لەگەلى ئەرمەن كەگەلێكى ئاشتیخواز و شارستانین لەناوبران بەدڕندانەترین شێوە كەئەوپەڕى دەمارگرژى و نەژادپەرستى شۆڤێنى تورانیەتى تیا بەكاربراوە لەسەرەتاى سەدەى بیستەم، ئەم گەرماوى خوێنە كەبەڕێخراوە لەئەنجامى بەریەككەوتنى دوو باكگراوندى جیاوازى كەلتورى ئەنجامدراوە لەڕووى ئەتنى و نەتەوەیى كەسەر بەدوو خێزانى زمانى جیاوازن وەكو (تورك-ئۆراڵین و، ئەرمەن-هندوئاریایین) لەڕووى ئاینیشەوە تورك كەهاتوون بۆ ئەنەدۆلأ توركیاى ئێستا لەساڵى 1200 زاینى بەدواوە بوونەتەوە ئیسلام و ئەرمەنیش كریستیانین ئەوە بێگومان لەڕووى فەرهەنگ و شارستانیەت و هونەر و ئەدەبیاتیشەوە ئەرمەن گەلێكى دێرین و متمدن ترن لەتورك، چونكە ڕەگەزى تورك بەهۆى چەند هۆكارێكەوە شەڕەنگێز و داگیركار و بەربەرى بوون هەتا لەشوێنى جوگرافى خۆشیان كەلەخۆرئاوا و خوارو و خۆرئاواى چینەوە هاتون هەر لەسەر كێشمەكێش و شەڕ و ناكۆكى قەبیلەیى و خێڵەكى بەجێیان هێشتووە.
كارەساتى كوشتارى ئەرمەن یەكێكە لەڕووداوە گەورەكانى سەدەى بیست كەگەورەترین تاوانى جینۆسایدى مێژووییە كەبەرامبەر گەلێكى مۆدێرن و ئاشتیخواز كراوە كەهەرگیز لەبیرى مرۆڤایەتى ناچێتەوە كەلاپەڕە و پەڵەیەكى ڕەشە بەمێژووى مرۆڤایەتییەوە بەگشتى و مێژوویى پڕ لەتاوانكارى توركە عوسمانیەكان بەتایبەتى ئەم تاوانى كۆمەڵكوژییەى ئەرمەن لەوكاتەدا ئاماژەیەكە بەوە كەتورك چەندە زۆرداربوون بەچ شێوەیەك 600 تا 700 سالأ حوكمیان كردووە، بەڵام بەزەبرى زۆردارى تورك وەكو نەژادێك لەمێژوودا وەكو پەیامى خوێن و شمشێر ناسراون هەرگیز شارستانیەتیان دروست نەكردووە، بەڵكو شارستانیەتى ئیسلامیش و مەسیحیش لەڕۆژهەڵاتدا لەسەر دەستى تورك وێران كراوە، كاتآ سوڵتان سەلیمى قانونى بەغدا دەگرآ كەپایتەختى ئیسلام بووە وێران دەكرآ هەر توركەكان شارستانیەتى ئەرمەنى و یۆنانى دەشێوێنآ و پەرتەوازەیان دەكەن.
بێگومان تاوانى جینۆسایدى كوشتارى بەكۆمەڵى ئەرمەن كەدەسەڵاتدارێتى ئەوكاتى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى ئەنجامى داوە ناڕەسەنایەتى و داگیركارى كۆمەڵێك چەتە و تاڵانچى پیاوكوژ دەردەخات ئەم تاوانە نامرۆڤانەیە كەعوسمانیەكان پێى هەڵساون كەغەدر و ناحەقیەكى بآ وێنەى مێژووییە بەشێكى ئەم تاوانە بەكۆمەڵآ جاشى چەكدارى بەكرێگیراوى كورد، بەڵام بەخواست و بڕیارى تورانیەكانى عوسمانى كراوە، چونكە كاتآ كەگەلى كورد لەعێراقدا ئەنفال دەكرآ كارەساتى هەڵەبجە ڕوودەدات كۆمەڵآ جاشى خۆفرۆش و چەندین ئەفواجى خەفیفە بەڕابەرایەتى چەند موستەشارێك كەهەموویان كوردبوون پێش لەشكرى داگیركەرى بەعس كەوتبون نەتەوەكەى خۆیان جینۆساید و ئەنفال دەكرد، بەڵام تاوانبارى سەرەكى و ئەسڵى كێیە كوردە ئەو جاشانە بوون نەخێر، بەڵكو بەبڕیارى سیاسى شۆڤێنیزمى عروبەى ئەفلەقى كراوە، بەبڕیارى دیكتاتۆر سەدام كراوە بەئامۆژگارى نەژادپەرستەكانى میسر و سعودیە و یەمەن و سوریا و هەموو وڵاتە عەرەبییەكان كراوە بەقەرارى (جامیعەى عەرەبى) كراوە، واتە دەسەڵاتدار كآ بووە لەو كارەساتانەدا ئەوە تاوانبارە لەكوشتارى ئەرمەندا توركە عوسمانیەكان و لەئەنفال و كیمیایدا بەعس و ئەقڵى شۆڤێنیزمى عروبە، تاوانى ئەرمەنییەكان هەر ئەوە بووە كەویستویانە ئازاد و سەرفراز و سەربەرزانە لەوڵاتى خۆیاندا بژین و دوژمنان و داگیركەرانى عوسمانى سوكایەتى و بآ حورمەتى نەكرآ بەكەسایەتى نەتەوەكەیان و كەلتورى گەلەكەیان، چونكە وەكو باسمان كرد لەپێشەوە گەلى ئەرمەن گەلێكى پێشكەوتوخوازبوون و پێشەنگى زانست و زانیارى بوون و ملیان بەدواكەوتویى و خێڵەكى و سەركوتى ئاینى توركە عوسمانیەكان نەداوە و ویستویانە كەسایەتى و فەرهەنگى خۆیان بپارێزن.
بەڵام خۆشبەختانە نەوەكانى گەلى ئەرمەن و ڕوناكبیران و مافناسان و قانون ناسانى ئەرمەنى كێشەى كوشتارى ئەرمەنیان كردوە بەكێشە و گرفتێكى گەورەى یاسایى و سیاسى كەئەمڕۆ لەهەموو پەرلەمانەكانى دنیادا (ئەوروپا، ئەمریكا، ئۆسترالیا، كەنەدا، ژاپۆن. . .) كراوەتە پرۆژەیەكى گەورە و كارى لەسەر دەكرآ و دەیانەوآ لەبرى ئەو كارەساتە تەعویزى سیاسى و قانونى و ئابورى و جیۆپۆلەتیكى لەتوركەكان دەخوازن.
بێگومان دەسەڵاتى ئەمڕۆى توركیا كەحیزبى داد و گەشەپێدان حاكمیەت دەكات بەسەرۆكایەتى ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول پێش تریش حیزبى فەزیلە و ڕەفا هەر هەمان ڕێبازیان هەبوو ئەم تەوژمە سیاسییە ئیسلامییەى توركیا دەیەوآ ڕۆڵى دەوڵەتى عوسمانى ببینآ و یا دەیەوآ ئەو دەسەڵات و ناوەندە بەهێزەبآ وەكو سەنتراڵى هێزى هەرێمایەتى كەچۆن ململانێى دەكرد لەگەلأ دەوڵەتى سەفەوى و دەسەڵاتى ڕەهاى هەبوو بەسەر كوردستان و هەموو ووڵاتە عەرەبیەكاندا و سەرۆك كۆمارى توركیا (گیب ئەرۆدغان) دەیەوآ ڕۆڵى سوڵتانەكانى عوسمانى بەتایبەتى سوڵتان محەمەدى دووەم بگێڕآ كەچۆن سوارەى حەمیدى لەخێڵە كوردەكان دروستكرد و بەبڕیارى سوڵتانى عوسمانى بەسەركردایەتى ئەوان كوشتار و جینۆسایدى گەلى ئەرمەنیان پێكردن و ئێستاش دەسەڵاتى دەوڵەتى توركیا ناڕاستەوخۆ دەیەوآ دەستە ڕەشەكەى عوسمانى بەكورد بسڕآ و بڵآ كوشتارى ئەرمەن كورد كردویەتى نەك تورك، دەوڵەتى ئیسلامى ئێستاى ئەردۆغان دەیەوآ كورد هەمدیسان بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكاربهێنێتەوە ئەمجارە لەجیاتى كوشتارى ئەرمەن گەلى كورد و ناسنامەكەى پآ لەناو بەرآ. دەوڵەتى تورك تائێستا چەندین جار كوردەكانى توركیاى جینۆساید كردوە لەهەموو بوارێكەوە.

كارەساتى هۆلۆكۆستى گەلى جولەكە ساڵى 1939 ز تا ساڵى 1945 ز
بەدرێژایى مێژوو گەلى جولەكە لەبەردەم مەترسى لەناوبردن و سڕینەوەدا بوون، ئەگەر كەمێك ئاگادارى مێژووى كۆن و نزیكى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بین هەموو ئەو ڕاستییە مێژووییانە دەردەكەون كتێب و بەڵگەنامە مێژووییەكان ئەوەیان بۆ پاراستوین كەئەم نەتەوەیە لەهەزاران ساڵى پێش زاینەوە لەم هەرێمەدا هاوشانى كورد و یۆنانى و كلد و ئاشور و سۆمەر و بابل و قیبتییەكانى میسرى كۆن و فارسەكان لەم هەرێمەدا ژیاون، چونكە ئەم نەتوەیە سەر بەخێزانى زمانى سامین و یەكێكە لەزیندوترین نەتەوە و زمانەكانى ئارامى (سامى) هاوشانى نەتەوەى عەرەب و زمانى عەرەبى كەبەزمانى (عیبرى) ناسراوە، ئەم نەتەوەیە خاوەن هەموو مقومات و پایەیەكى نەتەوایەتى خۆیەتى وەكو زمان و نیشتمان و ئەدەب و فەرهەنگ و دابونەریت و ئاینى تایبەت بەخۆیان هەبووەو هەیە، بەڵام ئەم گەلە قەدەرى ڕۆژگار و گەردوون بەدرێژایى مێژوو لەدژیان گەڕاوە، هەروەكو ئێمەى كورد لەدواى ڕوخانى دەوڵەتى مادەوە ئیتر كورد گرۆڵەى لەلێژى بووە خۆى نەگرتۆتەوە لەژێر پێشێلكارى عەرەبى ئیسلامى و فارسى و توركە عوسمانیەكاندا ناڵاندویەتى.
بەهەر حالأ بەدرێژایى مێژوو هەموو ئیمپراتۆر و دەسەڵاتەكان كەهاتون گەلى جولەكەیان سەركوت و دەربەدەر و ئاوارە كردووە ئەوە فیرعەونیەكان، ئاشوریەكان، ڕۆماییەكان ئینجا ئیسلامیزمى عروبە دواتر ئیمپراتۆریەتى عوسمانى. . . هتد. بێگومان دواى پەیدابوونى ئیسلام و پەلهاویشتنى بۆ دەرەوەى نیمچەدورگەى عەرەبى نەتەوەى جولەكە یەكەم میللەت بوون كەوتونەتە بەردەم هەڕەشەى سەركوت و لەناوچوون و ڕاونان و داگیركراوە و خەڵكەكەى یا كوژراوە یا ڕاونراوە واتە هۆلۆكۆستى جولەكە هەر لەساڵى 1939دا نەبووە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ئیسلامەوە ئەنفال و هۆلۆكۆستى جولەكە و مەسیحى دەستى پێكردوە سەركوت و سڕینەوەى نەتەوەكانى تر بەردەوام بووە تا ئەمڕۆ، بەڵام گەلى جولەكە چونكە خاوەنى كەسایەتى و باكگراوندى خۆیان بوون نەیانتوانیوە دەستبەردارى بن و بەرگریان لەخۆیان كردووە یا مردن یا ڕەویان هەڵبژاردوە، چونكە لەژێر فشارى جزیە و باج تاڕاوگە و غوربەتیان هەڵبژارد لەناچاریدا، بەڵام خەمى گەورەیان هەڵگرتبوو كەئەویش پاراستنى شناس و كەسایەتى ئازادى نەتەوە و نیشتمان بوو. ئێستاش بآ ویژدانییە ئەگەر پاش ئەو هەموو كارەساتە كەسآ بێت و نكۆڵى ئەوە بكات كەگەلى جولەكە نەتەوەیەكى ڕەسەنى مێژوویى ناوچەكەن و زمانى عیبرى یەكێكە لەزمانە سەرەكییە بنەڕەتیەكانى خێزانى زمانى سامى وەكو زمانى عەرەبى بێگومان ئەم گەلە نیشتمانى تایبەت بەخۆیان هەبووە و هەیە كەئەویش (یەهودا)ى كۆن و ئیسرائیلى ئێستایە بەلانى كەمەوە.
سەدەى بیست كاتآ پارتى كرێكارانى سۆشیالیستى ئەڵمان (حیزبى نازى نەژادپەرستى ئەڵمانى) بەسەرۆكایەتى (ئەدۆڵف هیتلەر) دیكتاتۆرى جیهانى دەسەڵاتى بەدەستەوە گرت، ئیتر جولەكەكانى ئەڵمان ڕەشترین ڕۆژگاریان بوو كەوتنە بەر سیاسەتى لەناوبردنى بەكۆمەلأ و ڕەشەكوژى و تەڕ و وشكى بەیەكەوە سوتان، هیتلەر لەسەرەتاوە بەوە دەستى پێكرد كەخوێندكارانى جولەكەیان لەزانكۆكاندا وەرنەدەگرت وەكو چۆن بەعس جیاوازى ڕەگەزى دەكرد و كوردیان لەزانكۆ هەستیار و پلەوپایە باشەكاندا دانەدەنا. هەروەها دواى زانكۆكان كەسانى جولەكەیان نەدەخستە پلەوپایەى كۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابورى بڕیار بەدەست هەروەكو چۆن حكومەتى بەعس كوردە فەیلیەكانى لەبەغدا پەراوێزكرد و بەسەر و ماڵەوە تاڵانكران و دەربەدەركراون و كوژران هەروەها لەهەموو كوردستاندا بەتایبەتى ساڵانى دەیەى (70-80)كاندا.
پاشان كەجەنگى جیهانى دووەم دەستى پێكرد هیتلەر بەهەل و فرسەتێكى باشى زانى، چونكە چاوى چوبووە پشتى سەرى دەیبینى چولەكەكان بەهۆى ئەقڵى بازرگانى و ئابورى خۆیانەوە زۆر دارا و دەوڵەمەندبوون و زیرەك بوون چەندین زانا و بەرپرسانى ئەو وڵاتە جولەكە بوون كەكاتآ هیتلەر هات و جەنگیش بووە هەل بۆى كەداخى دڵى خۆى بەجولەكە بڕێژآ و خەونە نەخۆشەكانى هیتلەر بێنێتە دى، ئەوە بوو لەماوەى 6 ساڵى ئەو جەنگە شومەدا كەتراژیدیایەكى مەرگە بارین و كاولكارى بوو زۆرتر لە (8) ملیۆن جولەكەى بەو پەڕى بێبەزیى و نامرۆیى لەناوبردووە كەس نییە بەبیستنى ئاشەكەى پۆڵەندى (ئاشیۆتز) موچڕكە بەگیانیدا نەیەت دڵى دانەچڵەكآ كەلە 3 ملیۆن جولەكەى پۆڵەندە تەنها كەسێكیان دەرنەچووە و هەموویان كرانە كەرستەى پیشەسازى سابون و كەجەنەڕاڵە جەلادەكانى نازى خۆیانیان پآ دەشۆرد، ئێسقانەكانیان دەهاڕدران دەكرانە پەینى كیمیایى بۆ كێڵگە كشتوكاڵیەكانى ئەڵمانیا، كآ بآ نەفرەت لەم تاوانە گەورەیە نەكات لەم تراژیدیا مرۆییە نەكات كەمۆدێرنێتەى ئەوروپا لەنیوەى دووەمى سەدەى بیستەمدا بەرهەمى هێناوە كەسەدام و بەعسیش چویان لەوان كرد.
بێگومان نەتەوەى جولەكە لەبەرئەوەى گەلێكى هۆشیارن و ئەزمونێكى مێژوویى گرنگیان هەیە خۆشباوەڕ و سۆزدار و عاتیفى نین هەروەها ئەم گەلە بەوە ناسراون كەپێشەنگ و پێشڕەوى زانست و زانیارى و فەلسفە و مەعریفەبوون و داهێنەر و سەرچاوەى داستانە ئاینییەكانیش بوون لەم هەرێمەدا بەوەى كەزۆربەى ئاینەكان لەئیسرائیلدا دامەزراوە هەروەها لەبەرئەوەى خاوەنى باكگراوندێكى ڕەسەن و كەسایەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و كەلتورى سەربەخۆن هەروا بەئاسانى ئەم ستەمكارى و تراژیدیایەیان بەسەر خۆشیان و ئەنجامدەرەكانیشدا نەڕۆیشتووە وەكو ئێمە خەم سارد و عاتیفى و خۆشباوەڕنین و ئینتماى نەتەوەییان بەهێزە لوبى یەهودى واتە (كرۆكى جولەكە) لەئەوروپا و ئەمریكا و لەئیسرائیلیش ئێستا گەورەترین كاریان لەسەر ئەم كۆمەڵكوژییەى ئەڵمان و مێژووى ئیسلام و عوسمانییەكان كردووە هاتوون ئەم تاوانەیان كردۆتە پرۆژەیەكى سیاسى و قانونى لەدنیادا لەپەرلەمانى ئەوروپا و ئەمریكاو. . . تائێستا تەعویزى یاسایى و ئابورى و سیاسى و پشتیوانى جۆراوجۆر لەئەڵمانیا وەردەگرآ بۆ حكومەتى ئیسرائیل، ئەڵمانیا تائێستا ناتوانآ خۆى لەقەرەى هیچ كێشەیەك بدات لەدژى ئیسرائیل چونكە جولەكە كارى كردووە پرۆژەیەكى سیاسى و قانونى هەیە خاوەنیان هەیە. ئەى ئێمەى كورد چیمان كردوە بۆ ئەنفال و كیمیایى و. . .هتد؟
گوتارى كۆمارى ئیسلامى و بەتایبەت سەرۆك كۆمارى ئێران ئەحمەدى نەژاد هەر لەپێش هاتنە سەركاریشەوە ئەوەبووە كەدەوڵەتى ئیسرائیل سندان و دومەڵى جیهانى ئیسلامییە و كیانى جولەكە وەكو فیتنە و پلانگێڕى لەقەڵەمداوە، نەیشاردۆتەوە ئەحمەدى نەژاد كەئیسرائیل سەرچاوەى ئاژاوەى ناوچەكەیە و بۆى بكرآ گەلى جولەكە و ئیسرائیل هەلأ دەداتە ناو دەریاى سپى ناوەڕاستەوە، كۆمارى ئیسلامى و ئەحمەدى نەژاد وادیارە بەهەمان شێوە هەڵەى مێژوویى عێراق و سەدام حسین دووبارە دەكاتەوە و نانى شوانیان خواردوە. لەلایەكى ترەوە و لەڕێگاى میدیاكانى ئێرانەوە چەندجار ئەوە دووبارە دەكاتەوە كەجینۆسایدى گەلى جولەكە درۆیەكە و زایۆنیزمى جیهانى هەڵیانبەستووە بۆئەوەى سودى لێببینن بۆ ڕاكێشانى سۆزى گەلان و سودى ئابورى و دامەزراندنى دەوڵەتى جولەكە. بەڕاستى من پێم سەیرە و ئەم ووتارانەى ئەحمەدى نەژاد سەرۆك كۆمارى ئێران لەدوو بوار دەرناچآ یا ئەوەتا ئەم سیاسەتەى ئێران بۆ قازانجى سیاسى و ئابورى كۆمارى ئیسلامییە دەیەوآ وەكو هێزێكى سەنتراڵى هەرێمایەتى دەركەوآ كەدەستى داوەتە چەكى ئەتۆمى و لەبەرانبەر توركیا و ووڵاتە عەرەبیەكاندا خۆ نمایش كردنە، یا ئەوەتا ئەم پیاوە وەكو باسى دەكەن خۆى بەڕەگەز جولەكەیە و ئەم سیاسەتە بەقازانج و سودى ڕۆژئاوا و ئیسرائیل دەكات چونكە سیاسەتى نهێنى و ئاشكرا دوو ڕەهەندى جیاوازن.

كارەستاى جینۆسایدى (ئەنفال و كیمیایى ) كوردان ساڵى 1988 ز
كەسێك نییە ئەمڕۆ لەجیهاندا بەتایبەتى كوردستان كارەساتى كۆمەڵكوژى ئەنفال و كیمیایى وەكو سیاسەتى جینۆساید و ئاپارتایدى حكومەتى دڕندە و شۆڤێنى بەعسى عەفلەق و سەدام لەعێراقدا نەبیستبآ و نەزانآ چ ڕووداوێكى دڵتەزێن و چ تاوانێكى بآ هاوتا كەبەمەرام و ئەنقەست ئەنجامدراوە لەجوگرافیایەكى ستراتیجیدا كراوە كەئەقلأ و بڕیارى سیاسى شۆڤێنیزمى عروبەى بەعس لەپشتییەوە وەستاوە، چونكە ناوچەى گەرمیان و بەتایبەتى شارى كەركوك سەرەڕاى بوونى سەرچاوەى سروشتى دەوڵەمەند لەجۆرەكانى (نەوت و گازى سروشتى و گۆگرد و. . . هتد) چاكترین و فراوانترین خاكى بەپیتى كوردستانە بۆ كشتوكالأ و دانەوێڵە و پرۆژەى ئاودێرى كەئەمەش لەڕووى ستراتیجى نەتەوەیى و ئاسایشى نەتەوەییەوە بۆ عەرەب بەهەند وەرگیرا بۆ ئایندە و دواڕۆژ بۆیە بەعس ئەو كارەساتەى خوڵقاند لەساڵى (88)دا كەزۆرتر لە 250هەزار كەس بآ سەر و شوێن كران و ئەم ژمارەیەش لەسەر زمانى یەكێك لەجەنەڕاڵە سەربازییەكانى بەعسەوە وتراوە و ئاشكراكراوە كەخۆى یەكێك بوو لەئەنجامدەرانى ئەو پرۆسەى كۆمەڵكوژى نەتەوەییە كەناوى (نزار خەزرەجى)یە و ئێستا لەنێوان ئەوروپا و ئیماراتدا دەژى كەچەندین خەڵاتى ئازایى كوردكوژى پآ بەخشراوە لەلایەن سەدامى دیكتاتۆرەوە.
كارەساتى كیمیایى زۆرتر لە 10هەزار كەس لەهەڵەبجە و شوێنە جیاجیاكاندا لەكوردستاندا وەكو قەرەداخ و چۆمان و بلە وبارزان و بادینان و سەرگەڵو و بەرگەڵو بوونەتە قوربانى سەرەڕاى زیانى ماڵى و ئاوارەیى و ڕاونان و ڕاگواستن و بەزۆر نیشتەجێكردن لەئۆردوگا زۆرەملێكاندا كەلەژێر ناوى (شارى مۆدێرن و فێركردنى لادێنشینەكان) كۆمەڵكوژى دەكردن، ئەم كۆمەڵكوژى و ڕاگواستن و جینۆسایدى جیۆپۆلیتیكە لەسآ تەوەرەوە ئەنجامى دەدا هەر لەپێناوى ستراتیجى چاوچنۆكى و بەرچاوتەنگى نەژادپەرستى بەعسدا وەكو (تەوەرەى شارى كەركوك و دەوروبەرى، تەوەرەى موسلأ و شەنگار و شێخان، تەوەرەى خانەقین و مەندەلى و كفرى و جەلەولا).
بەهەرحالأ بۆ گەلى كورد ئەم كارەساتانەى بەسەرى هاتووە دەتوانرآ هاوشێوەى گەلى ئەرمەن و گەلى جولەكە بكرێنە كەرەستە و مەتریاڵى خاوى پرۆژەیەكى سیاسى و قانونى زۆر گەورە و بەهێز. بەداخەوە تا ئێستا تەنها وەكو یادەوەرى ساڵانە ڕۆژێك لەسەر ڕوپەڕى ڕۆژنامە و گۆڤارەكان و شاشەى (Tv)ەكان و ڕادیۆكاندا باس دەكرآ و دواى ئەو ڕۆژە وەكو نەبامان دیبآ و نەباران هەموو لەبیرمان چۆتەوە تا ساڵێكى تر كەئەمە زۆر هەڵەیە یا نابآ هەر بۆ وروژاندنى هەستى نەتەوەیى بآ و بەس یا بۆئەوەى گەلانى دنیا بەزەییان پێتان بێتەوە وەكو كورد نەخێر دەبآ ئێمە ئێستا كەحكومەتى هەرێممان هەیە دەوڵەت و حیزبى سیاسیمان هەیە دەبآ هاوشێوەى ئەرمەن و جولەكە چاویان لێبكەین و ئێمەش بیكەینە پرۆژەى سیاسى گەورە دەبآ لەناوەوە و لەدەرەوەى وڵات كارى لەسەر بكرآ تا ئێمەش تەعویزى سیاسى و قانونى و ئابورى بەپشتیوانى گەلانى دنیا و دەوڵەتانى جیهان بەدەست بهێنین باج و تۆڵەى خۆمانیان لىَ وەرگرینەوە هەر یادەوەرى و بەزەیى هاتنەوە نەبآ، بەڵكو دەبآ سەرانى بەعسى لەسەر دادگایى بكرآ و تا كاربەدەستانى ئێستاى حكومەتى نوێى عێراقیش نەوێرن و جورئەت نەكەن مافەكانى كورد زەوت بكەن و دەبآ لەدەستورى هەمیشەیى عێراقدا (ئەنفال و كیمیایى و هەموو كارەساتەكانى تریش) ئیتر هەر لە (6)ى ڕەشى ئەیلولى ساڵى 1930یەوە تا ڕەشەكوژى (61-63)ى قەومییە عروبییەكان و تا كارەساتى (6-9)ى حوزەیرانى (63) كەڕەشبگیرى و ڕەشەكوژى شارى سلێمانى لەسەر دەستى (زەعیم ێدیق) كەمتەسەریفى سلێمانى بوو هەر لەژێر پردەكەى چوارتا كەبەپردى (على ئاغا) ناوبراوە زۆرتر لە 200 كەس زیندەبەچالأ كرد لەحامیەى كۆن لەدەباشان لەسەرچنار لەناو شارى سلێمانى (مەنعەتەجەول)ى ڕاگەیاند و چەندین كەسیان ڕەمى كرد ئیتر تا دەگات بە بآ سەر و شوێن كردنى قالە تەگەرانى و 400 كەس لەدواكەوتوانى و گرتن و كوشتنى هەزاران كەسى تر، لەشارەكانى كوردستاندا هەروەها 10هەزار بارزانى ساڵى 1981 و بەكورتى و بەكوردى دەبآ ئێمەى كورد خۆشباوەڕ و عاتیفى نەبین فریو نەخۆین بەدیموكراسى و پێكەوەژیان لەگەلأ عەرەب دەبآ ئێمەش چاو لەگەلانى هۆشیار بكەین و و من پێموایە كارەساتى جینۆسایدى كورد تەنها تەعویزەكەى دەوڵەتى سەربەخۆیە لەهەرێمى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بەشارەكەى بابەگوڕگوڕەوە، بەڵام دەوڵەتى سەربەخۆى دیموكراتى كوردستان.
لەكۆتاییدا دەڵێم بەداخەوە نە (جالیە) ڕەوەندى كوردى و نە (لوبى) نە ناكۆكى كوردى و كوردستانى نە حیزب و ڕێكخراوى سیاسى ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەى لەدەسەڵاتیشان وەكو پێویست كار لەسەر ئەنفال و كیمیایى و جینۆسایدى كورد نەكراوە و دەرسمان لەگەلانى خەباتكار وەرنەگرتووە بەتایبەت هەردوو گەلى برا و هاوچارەنووسى ئەرمەن و جولەكە واتە ئێمەى كورد تائێستا عاتیفە و سۆزى هاوئاینى فریویداوین و ئەركى مێژوویى و سیاسى خۆمان دەرهەق كێشەى گەلەكەى خۆمان ئەنجام نەداوە، هیوادارین كورد لەناوەوە لەناو وڵات و ڕەوەندى كورد لەهەندەران بتوانن ئەو كێشەیە بكەنە پرۆژەى سیاسى و قانونى هاوشێوەى ئەرمەن و جولەكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە