یەکێتی چۆن دەتوانێ قەرەبوی ئەو شکستە گەورەیەی بکاتەوە؟
Sunday, 22/09/2013, 12:00
هەلبژاردنی ٢١/٠٩ ، هەلبژاردنێکی دروست نییە ، بەتایبەتی لەدەڤەری زەرد . چونکە مرۆڤ ناتوانێ تابلۆیە سیاسیەکە بەهۆی ساختەکاری زۆری پارتیەوە بەدروست ببینێ . من هەلبژاردنی ئەو دەڤەرە ، لەروی پاکی و فێلکردن وەک هەنگوێنێكی پر لەشەکر دەبینم کە بەخەلک دەفرۆشێتەوە . ئاخر بە کام مەنتق ، دوای ٤ سال تێپەرین لەگەشەکردن و مافی دەنگدانی نەوەیەکی نوێ وپەردە هەلمالێن لەسەر سەدان سکاندالی نەتەوەیی و ئەخلاقی و ئیداری ئەو پارتە ، هوشیاری و بوێریری زیاتری خەلک لەهەولێر و بادینان ، کەچی لەهەلبژاردنەکانی پێشو ی زیاتر دەنگ بهێنتەوە!؟ ئەو هەوال و زانیاری و بەلگانەی ڕۆژانە بەفاکت بلاودەکرێتەوە راستی وتەکانی ئیمە دەردەخات ، بۆیە ئەگەر بلێین پارتی لیستی یەکەمە دەبێت بلێن بەدەنگی ساختە و مردو ئیرهاب و تەشویش و هاکەوە ش !
ئەوەی تائیستا لەو هەلبژاردنە دیارە یەکیتی پاشەکشەی گەورەی کردوە ، هاوکات بەرەی ئۆپزسیۆن سەرکەوتنێکی سنورداری بەدەست هێناوە ، بەرەی چەپ و سەربەخۆ و نەتەوەیەکانیش بەردەوامن لەشکست تۆمار کردن
لێرەدا ئەوەی قسەی لەسەر دەکەین یەکیتیە ، ئەوحزبەی لەمیژوی خۆی دا ، لەململانێی سیاسی و مەدەنیدا، کێرفی سیاسی لەناو پارتە کوردستانیەکان ئەوەندە دانەبەزیوە . هۆکارەی ئەو شکستانە زۆرن من لێرەدا خالی سەرەکی باس دەکەم . یەکیتی لەسەرەتای دروستبونیەوە خەلکی بەوە پەروەردە کرد کەبنەمالەی بارزانی و پارتی هێزێکی ترسناک و بنەمالەیین بەهەزاران شەهیدی لەو بارەوە دا ، کەچی لەپێناوی هەلپەرستی خۆیان بۆ کورسی و قازانجە ئابوریەکانیان ، ببونە پاشکۆی پارتی یان هەمان رەفتاری ئەوانیان دوبارە لە تالانی ولاتەوە بۆ بەبنەمالەکردنی حزبەوە دەکرد !؟
ئەم هەنگاوەشیان بەروبومی هەر هی ئیستا نیە ، بەلکو زادەی بەجێماوی تالەبانیە ، ئاخر ٣٨ سال خەلک بەو گیانە پەروەردە بکەی ، بەهەزاران شەهید بدەی کەچی دواتر ببیە پاشکۆی سیاسی ئەو پارتە ! ، بەتایبەتی دەنگدانیان بەدرێژ کردنەوەی ویلایەتی سیێیەمی بارزانی بەتەواوی لەبەرجاوی نەک خەلک بەلکو ئەندامانی خۆشی خستن .... راستی ئەمەش با تەنیا سەیری بەر لەو دەنگدانە بۆ بارزانی بەر لەسالیادی یەکیتی بکەن چ جەماوەرو خەلکێکیان دوبارە کۆکردبۆوە کاتی بانگەشەی درۆنانەیان دەکرد کەدژی دریژکردنەوەی سەرۆکایەتی بارزانین !
ئیستا یەکیتی روبەروی ئەو قەیرانە گەورەی بۆتەوە ، بۆیە دروشمدانی بەسەروەریەکانی شاخ و هەزاران شەهید ، ئەگەر هاوتەریب نەبێت لەگەل تێنوی ئازاری خەلک و بەمەدەنیکردنی حزب با هەربۆخۆیان وەک سوسیالست و شوعی بەخەلکی بفرۆشنەوە . نەوەیەک لەمەیدانە شەری دژ بەناعەدالەتی کۆمەلایەتی ، بنەمالەیی ، تالانی ولات دەکات ، ئەگەر لەو بەرەیە نەبێت بێگومان لەسەنگەری پارتی واتا خورمژیات و چەواشەی خەلک لەمە زیاتر تێناپەرێ
شکستی یەکیتی نەپارتیە نەگۆران ، بەلکو کۆمەڵی سەرکردەی خۆیانن ،کەنمونەی کەسانی دۆراو کلاسیک وناپاک و هەڵپەرستن ، ستراتیژی هابەشی خۆیان لە ئەخلاق و رەفتاردا هاوشیوەی پارتی لێ کردوە ،دەشیانەوێ خەلک بە حزبی تر بیان ناسێ ؟
یەکێتی یەک خالی گرنگی لەبەردەستە بۆ هەلسانەوەی ئەویش پارتی بەدەنگی خۆی و پاشکۆیە سیاسیەکانی ، بێ یەکێتی ناتوانی هیچ رێژەیەکی یاسایی تەواو بکات (٥٦ کورسی) بۆیە ئەگەر دەیەوێ جەماوەر لەخۆی کۆبکاتەوە وە لەگۆران هەوادەراکنی وەربگرێتەوە دەبێت بەکۆی سیاسەتەکەی بەرامبەر پارتی دابچێتەوە ، بەمەش پارتی لەروی یاسایی لەتێپەرینی یاساکانتوشی وەستان دەکات و کوردیش لەهەندێ تەنگەژە و تاوانی تر رزگار دەکات و گۆرانکاریەکی نوێش لە هاوکێشەی سیاسی رودەدات ، دیارە ئەگەر هەرسێلایەنەکە بەو میتۆدەی کۆن کار بکەن ئەوان نەکەونە خزمەت پارتیەوە . کە دەبێت ئەو سێلایەنە ئەزمونی یەکیتیان لەبەرچاوبێت ، ئەو حزبە لەکوێوە گەیشتە کوێ ، لەنزیکبونەوە و بێ دەنگی بەرامبەر هەیمەنەی پارتی؟
بەلام شەرەکە گەلێ ئاستەمە بەهۆی ئەوەی نەوەک هەر لەناو مەکتەب سیاسی و هەندێ سەرکردایەتی یەکیتی ، بەلکو سەدان کەوادیری تری یەکیتی بەرژەوەندی ئابوری و پلەی سیاسی و نهینیان لەگەل پارتی هاوبەشە بەلام ئەوەی دەتوانێ سنور بۆ ئەوسیاسەتەی یەکیتی دابنێ ئەوا جەماوەر و هەندێ کەوادیری خوارەوەیتی کە هەلویستی رادیکالانە بەرامبەر ئەو گروپە بریاردەرەی ناو حزبەکەی وەربگرێ و دەستیان پێ لەکار بکێشنەوە یان سزایان بدات . ئەگەرنا باهەر سرودی مەشخەلانی شۆرشی ئەم جارە بڵینەوە یان بە چەند قسە و هەلوێستی روکەش و درۆزنانە ی هەندێ بەرپرسیان فریو بخۆنەوە ، بادلنیابن بۆئەبەد بەرەو لێژی دەرٶن ، چونکە ئیرە رۆژهەلاتە نەوەک رٶژاوا ، حزب کەکەوت ئاستەمە هەڵبستیتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست