کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فواد مەعسومیش دەڵێت یەکێتی هەڵەبوو

Sunday, 06/04/2014, 12:00

1905 بینراوە




فوادمەعسوم سەرکردەی ناسراوی تێگەیشتوو هێمنی ناو یەکێتی هەر ئەو مابوو نەیڵێت، ئەویش ئاخری دانی پێدانا، ئەویش دەڵێت یەکێتی هەڵەبوو. ئەرێ یەکێتی تەنها یەک هەڵەی کردووە یان مێژوویەکی هەیە لە هەڵە ودووبارەکردنەوەی هەڵەکان؟. هەموو سەرکردەکانیان هەمیشە لە دوای شکستەکان دێنە سەرخەت ودان بەشکستەکاندا دەنێن وهۆکارەکانیش بەهەڵە ناودەبەن. ئەوەی سەیر وجێی تێرامان وسەرسووڕمانە ئەوەیە ئەم یەکێتییە قەت دەرس لەو هەڵانە نابینێت ولە سەر هەمان ڕێچکە وخەت دەمێنێت وهەمان سیاسەت بەرپادەکات. ئەمەش دیارە حیکمەتێکی تێدایە وتەنها سەرکردەکانی تێیدەگەن، بەڵام ئاشکرای ناکەن ونایانەوێت کەسیتر سوودی لێببینێت.

لە ڕۆژنامەیەکدا پێش چەند ڕۆژێک سەر دێڕێکم خوێندەوە بەزمانی بەڕێز فوادمەعسوم دەڵێت گەورەترین هەڵەی یەکێتی جیابوونەوەی بوو لە پارتی، پێش ئەوەی بابەتەکە بخوێنمەوە بیرم زۆر دوور چوو، بۆ چل پەنجا ساڵێک پێش ئێستا لە چەند چرکەیەکدا وام دەزانی باسی دووبەرەکی مەکتەب سیاسی وباڵی جەلالی دەکات لە گەڵ مەلامستەفادا، کە هەڵەیەکی مێژوویی کەم هاوتابوو وزەرەرێکی گەورەی بە بزوتنەوەی روزگاریخوازی کورد گەیاند ولاوازیکرد. ئەگەر تەنها ئەمەش بوایە خێری خوابوو بەڵام تادەهات هەڵەکان بەردەوام بوو وگەیشتە چەک هەگرتنی دوژمنان وشانبەشانی فورسان سەلاحەدین کە لای کورد بە جاش ناوزەدکرابوون بە ناوی کوردایەتییەوە خەباتیان دەکرد ولە زیادبووندا بوو ئەگەرچی لێرە نامەوێت باسی ڕۆژگارێکی ڕەشی مێژووی کورد بکەم بە دەستی کورد خۆی وحیکمەتی سەرکردەکانی وپەردە لەسەر زام وبرینە قووڵەکان هەڵدەمەوە. ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە بەڕاستی هەڵەی منداڵانە بوو بە دەست وحیکمەتی مەکتەب سیاسی.

بەڵام کە دەستم دایە خوێندنەوەی قسەکانی کاک فواد بۆم دەرکەوت باسی هەڵبژاردن دەکات. بەتەنها دابەزینی یەکێتی بە لیستی جیا لە پارتی بە هەڵە دەزانێت. وابزانم کاک فواد ڕاست دەکات وباشی پێکاوە، دەبوایە یەکێتی هەمیشە بە یەک لیست لە گەڵ پارتی دابەزێت بۆ ئەوەی شکستەکان وعەیبەکانی بشارێتەوە، ئەو کاتەش دەتوانێت بڵێت ئێمە وپارتی یەکەمین منەتیش بە سەر پارتییەوە بکات ولەژێر ئەم پەردەیە هەم شکستەکان وهەم هەندێ لە ناکۆکیەکان وقەیرانەکانی ناو یەکێتی لە تاریکی دەمانەوە یان وا زەق بەدیار نەدەکەوتن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)