کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌حمان غه‌ریب ده‌ستیله‌كاركێشایه وه‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ شیوعی‌ ناكۆكی‌ تێكه‌وت

Saturday, 06/06/2009, 12:00


سۆران ئه‌حمه‌د
به‌هۆی‌ سوكایه‌تی‌ پێكردنییه‌وه‌ له‌ناو باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ كوردستان، ره‌حمان غه‌ریبی‌ رۆژنامه‌نوس، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌ندامێتی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ راگه‌یاند.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ره‌حمان غه‌ریب، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌"ماوه‌یه‌كه‌ داواده‌كه‌م لیژنه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ جیابكرێته‌وه‌، تاوه‌كو بارگرژی‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا دروست نه‌بێت، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ6/6، سوبحی‌ مه‌هدی‌ له‌پێش چاوی‌ دوو ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ سوكایه‌تی‌ پێكردم‌و ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان نه‌بوو".

ره‌حمان غه‌ریب وتیشی‌"بوونی‌ كه‌سانێك كه‌ هێشتا یه‌كلایینه‌بووه‌ته‌وه‌ ئایا په‌یوه‌ندییان به‌رژێمی‌ پێشووه‌ هه‌بووه‌ یان نا، فایله‌كانیان له‌پێشچاوی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ باسكراو، تائێستا به‌ بێ سزادان ماونه‌ته‌وه‌".

ره‌حمان غه‌ریب پێیوابوو بوونی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لیژنه‌ی‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن، به‌زیان بۆ سه‌ر سومعه‌ی‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌شكێته‌وه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌یان بدرێت سوكایه‌تی‌ به‌كه‌سانێك بكرێت كه‌ رابردوویان له‌وان پاكتر بێت.

به‌ پێی‌ ئه‌و زانیاریییانه‌ی‌ لای‌ هاوڵاتییه‌، ساڵی‌ پار ره‌حمان غه‌ریب، فایلێكی‌ ئاشكراكرد كه‌ تێیدا ناوی‌ سوبحی‌ مه‌هدی‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ وه‌ك "سیخوڕی‌ ڕژێمی‌ به‌عس" هاتووه‌، ئه‌و فایله‌ش له‌كۆنگره‌ی‌ چواره‌می‌ حیزبی‌ شیوعی‌ كوردستاندا باسكراوه‌، به‌ڵام كۆنگره‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی‌ به‌هه‌ڵپه‌سێراوی‌ هێشتووه‌ته‌وه‌.
Saturday, June 06, 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە