کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیا ئەهلی و ئۆپزسیۆن دوبارە ستۆپ

Friday, 31/05/2013, 12:00


ئەمە یەکەمین جار نیە ئەو میدیایەی کەخۆی پێ (ئەهلی و ئۆپۆزسیۆنە) هەواڵ بە میزاج و دور لەکاری پڕۆفشناڵی رۆژنامەوانی بەرۆژی روناک بلاو دەکەنەوە ....بەتایبەتی بەرامبەر کوردستانپۆست . ئەمە جگە لەهەواڵ و وێنەکانیان دەدزن و پاش چەند مانگێک وەکو هەواڵی تازەی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە کە دەبێ بڵێین ، دزی هەر دزیە ، یان بەپێی کارابون و ململانێی ئەو مالپەرە لەگەل دەسەلات ، کە خەلکانێکی زۆر هاریکاری و کۆمەکی بەزانیاری پێدان دەکەن . بۆیە بەردەوام لەناو باس و خواسی خەلک سوراوەتەوە ، یان ئەوەتا دەسەلات لییان پەست بوە ، هەربۆیە دەسەلات نوسەرەکانی تیرۆر کردوە وەک شەهید سەردەشت عوسمان یان گرتویەتی وەک ڕۆژنامەنوس کارزان کەریم.
هەموو کەس ئەوە باش دەزانێ هۆکاری سەرەکی گرتنی کارزان کەریم لەسەر بلاوکردنەوەی 5 بابەت بوە لە مالپەری کوردستان پۆست کەبەناوی سالار دۆسکی بلاوی کردۆتەوە لەسەر فرۆکەخانەی هەولێر نوسیویەتی ، وەخۆشی لەژیر لیدان دانی پیاناوە ، وەهەموو گرتن وئەشکەنجەدانێکی ئاسایش بەگشتی و پاراستن بەتایبەتی جەلاد (جەمیل لاسوتێ) ئەوەبوە ، کە ناوی ئەندامەکانی کوردستان پۆست ئاشکرا بکات لەکاتێکدا کوردستان پۆست رای گەیاند هەرزوو ئەوان کارزان کەریم ناناسن بەلکو وەک دەیان رۆژنامەنوسی تر بابەتی بەنازناو بۆناردون بلاویان کردۆتەوە
دام ودەزگا جیهانیەکان بەتایبەتی ریکخراوی هۆمان رایت ٶج و ئامنستی لەنامە و بلاوکردنەوەکانیان ئاماژەیان بەوە کردوە ، کەئەوە ی هۆکاری سەرەکی گرتنی کارزان کەریمە نوسینەکانیتی لەمالپەری کوردستان پۆست بەلام میدیای ئەهلی و و ئۆپزسیۆن وەک پیشەی بەردەوامی ٢ سالی رابردوی هەوالەکانیان نوسیویانە بەهۆی بلاوکردنەوەی هەندێ بابەت لەمالپەرەکان لەسەر گەندەڵیەکانی فرۆکەخانە گیراوە!؟ بێ ئەوەی دیرە هەوالەکەیان تەواو بکەن لەکوێ و کام مالپەر !! ناوی ئەو مالپەرە بلێن ئاخر ئەو نوسینانە ی لەسەر فرۆکەخانەی نوسیە تەنیا بۆ کوردستان پۆستی ناردوە
دلنیام کوردستان پۆست گوێی لەو ریکلام کردنەی نیە کەئەوان بەهەوالەکانیان باسی بکەن ، تەنیا رەخنەکەی من لەو کارە ناشیرنەی بەناو میدیای ئەهلی و ئۆپزسیۆنە کەمێشکیان پڕ کردوین بە کاری پرۆفشنالی ،. گەرنا کوردستان پۆست بەدەیان جار توانیویەتی هەوالەکانی بکاتە هەوالی جەماوەر ، بوێری بداتە خەلک بەگشتی و نوسەران و مالپەرە بەناو ئەهلی و ئۆپزسیۆنەکان بەتایبەتی ، بۆراستی ئەمەش باسەیری بلاوکردنەوەی هەوالەکانی کۆن و ئیستایان بکەن ، بزانن چەندە جیاوازی لەنیوان شیوەی هەوال و نوسینەکانیان لەبوێریدان هەیە ..تا ئاستی ئەوەی دەسەلات کەزۆر ئازاری ئەوانەی نەداوە چونکە نەیویستوە رۆژنامەنوس و نوسەران زیاتر بەرەو کوردستان پۆست بڕۆن بەلکو هەر لەومیدیانە بنوسن باشترو هێمن دەبنەوە
دەقی ئەو بابەتانەی کارزان کەریم کەلەکوردستان پۆست بلاوی کردۆتەوە و لەسەری گیراوە
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d728

دەقی هەوالەکانی 48 کاتژمیری مالپەرەکانی ئاوێنە و هاولاتی و لڤین و سبەی .....
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=20343&LinkID=4

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=20343&LinkID=4

http://www.hawlati.co

http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?Jimare=17292
 
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?Jimare=17292

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە