د.بەرهەم هەرَەشە دەكات
Monday, 31/10/2011, 12:00
لەم رَۆژانە ئەبوایە د.بەرهەم خواحافیزی لە پۆستی سەرۆك وەزیران بكات و بیداتەوە بە پارتی. بەڵام وەكو دیار كەوت بەرهەم نایەوێت وابەئاسانی دەست لە پۆستەكەی بەربدات و خواحافیزی لێبكات. لەگەڵ نزیكبوونی كاتەكە, لە گەڵدەستپێكردنی پارتی بە خوئامادەكردن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە وگەرَانەوەی نیچیرڤان ,لەگەڵ ئەوەی ئێستا باس لە شكستی كابینەی شەش دەكرێت د.بەرهەم دەستی كردە هەرَەشە كردن د.بەرهەم دەڵێت ,ئەوكاتە قسەی خۆم دەبێت. د. بەرهەم بە مەرج قسە دەكات ئەوەی سەیرە پارتی ئەم هەرَەشەیەی بە پرَ بایەخ وەرگرت و ناچار تاكو ساڵی نوێ مانەوەی بەرهەمی درێژ كردەوە. كەواتە پارتی ترسی لێنشت. ئایا پارتی لە چی دەترسێت؟ ئایا د.بەرهەم چی دەڵێت؟ سەرۆكوەزیران بە حومی ئەو پلەو پایەی كەهەیەتی ئاگای ,لە نزیكەوە,لە زۆر شتە, چی دەكرێت و چی رَوودەدات.
د.بەرهەم سوێندی خواردووە لە پاراستن و خزمەتكردنی كورد وكوردستان, ئەم سوێندە ودڵسۆزی وهەستی نەتەوایەتی دەبێ پاڵ بە جەنابی بەرهەمەوە بنێت كە بێدەنگ نەبێت . بێدەنگی, وشاردنەوەی شتی گرنگ لە بەرانبەر یاسادا تاوانە و گوناهە و ئەمەش شایانی د.بەرهەم نییە ومن لەوباوەرَەدام كە هەر قسە دەكات. ئایا ئەو كاتەی د.بەرهەم قسە دەكات چی رَوودەدات ؟ئایا ئەو كاتە پارتی چی دەكات؟ ئایا بە چی و لەكوێوە دەستی پێدەكات؟ ئایا لە گەندەڵییەوە, لە دزی وچۆنیەتی بەهەدەردانی ماڵی گشتی,یان باسی نەوت و چۆنیەتی فرۆشتنی وچۆنیەتی دابەشكردنی داهاتەكان؟ چاوەرَێدەبین. ئازادشۆرش .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست