کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سێیه‌مین جار، برای به‌رپرسێكی باڵای پاراستن به ‌6 كیلۆ مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه ‌ده‌ستگیركراوه‌

Tuesday, 07/08/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری پیرمام
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستمان كه‌و‌تووه ‌له‌ بازگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران خاڵی سنوری نیوان هه‌رێم و ئێران، به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی حاجی ئۆمه‌ران ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر سیامه‌ند حالی برای نه‌زهه‌ت حالی له‌گه‌ل دوو له ‌پاسه‌وانه‌كانی نه‌زهه‌ت حالی برای، له‌ بازگه‌ی پشكنینی ئاسایشی پارتی به‌6 كیلۆ مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌زهه‌ت حالی كه ‌به‌رپرسی پاراستنی سه‌لاحه‌دینه ‌و له‌هه‌مانكاتدا كراوه‌ته ‌ڕاویژكاری مه‌سرۆر بارزانی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسیاشی نیشتیمانی له‌ سه‌ری ڕه‌ش، به‌ته‌له‌فۆنێك سیامه‌ند و دوو پاسه‌وانه‌كه‌ی ئازاد كردووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ عابید بارزانی ‌ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ جاری یه‌كه‌م سیامه‌ند حالی بارزانی له‌لایه‌ن محمه‌د عه‌بدولڵا ئه‌ندامی ده‌زگای پاراستن و به‌رپرسی ئاسایشی حاجی ئۆمه‌ران بووه ‌ده‌ستگیركراوه ‌و دوای ده‌م و چاو و ده‌ست به‌ستن به‌به‌لگه‌ی تاوانی هینانی مه‌وادی هۆشبه‌ره‌كه‌وه ‌له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سزای یاسای به‌‌سه‌ر سیامه‌ند حالی بارزانی بدرێت، دوای یه‌ك رۆژ دژایه‌تی محمه‌د عه‌بدوللا كرا و له ‌پاراستن دورخرایه‌وه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ‌كه‌ سیامه‌ند بارزانی له‌گه‌ڵ قاچاخچێتی كردن به‌مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه ‌له‌هه‌مان كاتدا بۆ خۆشی به‌كاربه‌ریشه‌ و شه‌وانه‌ له‌ فامیلی مۆڵ کاری کۆمه‌لایه‌تیی خراپ ئه‌نجام ده‌دات له‌مه‌زره‌عه‌ و شوینه ‌نهێنیه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ینكاوه‌و سه‌لاحه‌دین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه ‌هه‌ر كه‌سێك چاودێری تاوان و دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كان و دیارده‌ی خراپی کۆمه‌ڵایه‌تیی سیامه‌ند و كوره‌كانی نه‌زهه‌ت حالی كردبێت ئه‌وا دورخراوه‌ته‌وه ‌یان به‌جۆرێك له‌ جۆره‌كان سزادراوه ‌له‌وانه‌ محمه‌د عه‌بدوللا و هیوا ماوه‌رانی له‌ سۆرانیه‌كان و به‌م دوایه‌ش قاسم مزۆری به‌هۆی راپۆرته‌كانی نه‌زهه‌ت حالی دورخراوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه ‌ئه‌وه‌شی باسكردووه‌هه‌ردوو كوره‌كانی نه‌زهه‌ت حالی ئه‌وانیش دیارده‌ی مه‌وادی هۆشبه‌رو دیارده‌ی ئافره‌ت له‌هه‌ولێرو عه‌ینكاوه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە