کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توڕه‌............. مه‌به

Tuesday, 11/10/2011, 12:00




له‌ یادی کیژه‌ هه‌ژاره‌که‌ی هه‌ولێر ................ به‌ناز جه‌واد و
سۆزی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند................. محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام




توڕه‌ مه‌به‌
بێ نازه‌که‌م
ئه‌ی بێ نازی خه‌لكی شاره هه‌ژاره‌که‌م‌
هه‌ڵبه‌ته‌ خوا ده‌یانگرێت

که‌ بێ ده‌نگین وامه‌زانه‌
دڵمان شاده‌ به‌م دیمه‌نه‌
چاک ده‌زانم
له‌ ئاستی تۆ
تاوانبارم
ده‌رده‌سه‌ری ژیانی سه‌خت
به‌رده‌می چاوی گرتویین
هه‌ست و نه‌ستی سڕ کردوین
لاوازین...............بێ هه‌ناسه‌ین
له‌ به‌رده‌م خه‌مه‌کانته‌
بۆیه‌ هیچمان پێ ناکرێت

تۆڕه‌مه‌به‌ خۆت زیز مه‌که‌
هه‌ڵبه‌ته‌ خوا ده‌یانگرێت
چۆن کاره‌ساتی نه‌مانت
تێکه‌ل بووه‌
له‌گه‌ل خواست و حه‌زو به‌زه‌ی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌‌
نایه‌کسانی مرۆڤ و خاک
نه‌فره‌تی هه‌ڵه‌یه‌که‌‌
به‌رده‌وامیی جێگای خه‌مه‌‌
به‌نازه‌که‌م
خۆت زیز مه‌که‌
هه‌لبه‌ته‌ خوا ده‌یانگریت

ئه‌گه‌ر ده‌ستی هه‌ژاری و به‌خت
دڵی تۆی داخ نه‌کردایه‌
چۆن ئه‌یتوانی گری ئاگر
خواسته‌کانت له‌ گۆر بنێت
بۆیه‌ هه‌ستی شاعیر شه‌وان
گر ده‌گرێت و
هۆنراوه‌یه‌ک
بۆ دڵی خه‌مت دائه‌نێت ‌

خۆت زیز مه‌که‌ بێ نازه‌که‌م
هه‌لبه‌ته‌ خوا ده‌یانگریت


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە